كاك نه‌وشیروان بای بای
Wednesday, 25/06/2014, 12:00
شكسپیر ده‌ڵێت:
(خراپترین گوناه ئه‌وه‌یه كه‌سێك له‌گه‌ڵ تۆ راستگۆبێت، تۆش درۆزن بیت له‌گه‌ڵی)
به‌رێز كاك نه‌وشیروان هه‌ركاتێك ئه‌م دێره‌ی شكسپیر ده‌بینم رێك تۆم دیته‌وه به‌ر چاو، كه چه‌نده له میلله‌ته‌كه‌ت دووركه‌وتیته‌وه و راستگۆییت شكاند و ناراستگۆبویت لەگەڵ ئەوانەدا کە بۆ گۆڕانێکی راست دوات کەوتن و پشتگیری‌یان کردیت!
ئه‌زانی كاك نه‌وشیروان تۆ وه‌ك ئه‌و رێبواره بوویت هه‌موومانت راوه‌ستان و پێت ده‌وتین با به پێكانمان برۆین تا دوونیا جوان ببینین، به‌ڵام له پر سواریی شه‌مه‌نده‌فه‌ركه بویت و هه‌موومانت له‌و سه‌حرایه‌دا جێهێشت.
میللهتێیك به‌هه‌زار قاچ رایكرد بۆلای تۆ ، به‌لام تۆ هەموومانت بە (بارزانی) فرۆشت.
تۆ وتت بروخی بارزانیی و حوکمی بنەماڵەمان قبوڵ نییە، ئێمەش به‌ردمان گرتە بارزانی، كه‌چی تۆ بەردەکانت هەڵگرتەوە و دیوارێکت لێ دروست کرد، کە لە پەنایدا خۆی بپارێزێت.
چه‌ند سه‌خته پێت بڵێم تۆ بێ وه‌فاترین هاوڕی و بێ وه‌فاترین سه‌ركرده بوویت!
لە بیرتە له پاش رێژوان و سوركێو و شه‌هیدانی 17ی شوبات چیت ووت و چیتكرد؟
كوا ئه‌و رۆژانه‌ی ده‌تووت حوكمی بنه‌ماڵه‌م قبوڵ نییه؟ دوایی تێگه‌یشتم كه تۆ نەک حوكمی بنه‌ماڵه‌ت قبوڵ نییه، هەر وەک چۆن یەکێکیت لە بنەماڵەییدا جێ هێشت، گۆڕانیشت بەرەو بنەماڵەیی برد، بنه‌ماڵه‌ی بارزانیتشت کردە کەڵەگای بنەماڵەکان.
مێژووی کورد ئەوەمان پێ دەڵێت، کە ئەو میللەتە به‌ده‌ست یه‌كێتی و پارتییه‌وه گیری خواردووە، ئیستاش گۆرانی هاتە سه‌ر، ئەگەر وا نییە و تۆ جیاوازییت و لەو مێژووە خۆت بەدوور دەگریت بۆ كاتێك له‌پیرمام بویت بە بارزانیت نه‌وت پاریزگای هه‌ولێر بۆ حیزبه‌كه‌ت دامه‌نێ و من قبوڵی ناكه‌م. سه‌یره ئیستا هه‌ر له‌پیرمام ده‌رده‌كه‌ویت، زۆر بە بچوكی دهردەكهویت، هێندەی فلیمێکی کارتۆنی کورت (ئۆسكار) رۆڵت نییه و نه‌ماوە.
ره‌نگه هه‌ندێك نه‌خوینه‌وار و كۆیله‌ی حیزبی بێن بۆ ئەو چەند دێڕەی کە نووسیومە كۆمینت جنێو بدەن، ده‌ی ئه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و عهقڵهیە کە ئێوە بەرهەمتان هێناوە، وایكردووە هه‌ركه‌س قسه به خۆتان بە حیزبەکەتان و به‌پارتی بڵیت، تۆمەت و قسەی ناشرینی پێ بڵێن، ئێوە هەمووتان کەسایەتیی کوردتان تێکشکاند، کە لە بری روو لە ئێوە بکەن، روو بکەنە خۆر و تف لە رووناکی بکەن!
من تاقه‌تی زۆر نووسینم نه‌ماوه، من بڕوام بەو میتودە هەیە کە دەبێت بە هەمان چەکی خۆتان بەرەو روو ببینەوە، ئێوە دوکانی سیاسیی دادەنێن، خاک و نیشتیمانی تێدا دەفرۆشن، ئێمەش دەبێت رێکخراوێکی سیاسیی دروست بکەین، کە ئەوەی دەیفرۆشن بۆ خەڵکەکەی بکڕینەوە! به‌ڵام ئه‌وه بزانه نه‌ك تۆ، هه‌زاری وه‌ك تۆ نا‌توانیت بارزانیمان لێ بکات بە فریشتە و رزگارکەری نیشتیمان وڵات، ئەو ناتوانێت لەناو نیشتیمانێکی فرۆشراودا دەوڵەتێک دروست بکات، کە سەردەشتەکان بە ئاسودەیی تێیدا بنووسن و بخوێنن! تۆش برۆ ئێمه كه‌سانێكی تر دروست ده‌كه‌ین باشتر و جوانتر پاكتر و دڵسۆزتر لە ئێوە!
مەخابن كاتێك ده‌تبینم له‌گه‌ڵ سەرۆکێکی ئێکسپایەردا دەوەستیت و پێی ده‌ڵێیت جەنابی سه‌رۆكی هه‌ریم .. منیش دەڵێم: بای بای سەرۆک و ئۆپۆزیسیۆن و گۆڕانی ئێکسپایەر...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست