کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌گۆ قادرو نیاز گه‌وجانی دووتوتی بنه‌ماڵه‌

Friday, 05/03/2010, 12:00


له‌ دیدارێكی شه‌رماویدا شه‌وی ٥/٣له‌ تیڤی زاگرۆسه‌وه‌ دووتوتیه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مافیا دابارینه‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوو،سه‌ره‌تا كه‌سێكی بێ شه‌رمی وه‌ك سه‌گۆقادر كه‌ هه‌موو كوردی به‌ سه‌گ شوبهان و سه‌رۆكی به‌ناو هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌ لای خۆی سه‌رزنشتی بكا داكۆكی لێكرد. نیازی فستق خۆری بێ مۆراڵ به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ڵێ (گۆڕان و سه‌ركرده‌كانی بۆ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن دوور له‌به‌های ئه‌خلاقین).
سه‌گۆ ڕشایه‌وه‌ وتی (گۆڕان و یه‌كگرتووبچوكترین ده‌وریان نه‌بوه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورا، بچوكترین سه‌روه‌ریان له‌به‌غدا نیه‌). سه‌گۆ ئه‌یوت سروده‌كانی گۆڕان وه‌ك سۆماڵ كوردستان ده‌رئه‌خا وتی ده‌پرسم برسێتی موتڵه‌ق یان تێری به‌كه‌م و كوڕی باشتره‌؟.پاشان وتی موهه‌ندیسی دیموكراسی مه‌سعودی كوڕی مه‌لایه‌. هاته‌سه‌رباسی په‌رله‌مان و سوكایه‌تی به‌په‌رله‌مانی كوردستان كردو وتی (په‌رله‌مانی ته‌پڵ لێدان).ئه‌م دوو توتیه‌ په‌ل و پۆكراوه‌ی بنه‌ماڵه‌ زوو زوو سه‌گۆ به‌ نیاز گه‌وجانی ئه‌وت دكتۆر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دكتۆر گه‌وجانیش ئه‌یوت وانیه‌ كاك سه‌گۆ تومه‌س درۆیان بۆنایه‌ت. پاشان سه‌گۆ وتی دوای ٧/٣ پێویسته‌ به‌ یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریدا بچینه‌وه‌ سنورێك بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ دابنێین. سه‌گۆ حه‌پانی ئه‌یوت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیهانه‌ به‌كه‌رامه‌تی به‌شه‌ر ئه‌كه‌ن سه‌ركرده‌كانیان باوه‌ڕیان به‌ته‌ئریخ نیه‌. سه‌گۆ به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا هاته‌سه‌ر ئیهانه‌كردنی دادگاو سوك كردنی دام و ده‌زگاكانی به‌وه‌ی كه‌جێگه‌ی سه‌رنجه‌. گۆڕان لای سه‌گۆ هێزێكی توندڕه‌وی نادیموكرات و یه‌كگرتوش هێزێكی دیموكراتی پاشكه‌وته‌. گۆڕان فاشی و ڕه‌فتار به‌عسین بۆیه‌ ئه‌ڵێن (ده‌یگۆڕین).پاشان سه‌گۆ هاته‌ سه‌ر لۆگۆی حیزبه‌ ته‌زویرچیه‌كه‌ی ڕشایه‌وه‌ و وتی ئه‌سپه‌ دزراوه‌كه‌ی كوردستانی ئه‌سپی مسته‌فا به‌رزانیه‌ ئه‌بوا باسیان له‌و مێژوه‌ بكردایه‌ .نیاز گه‌وجانی وتی ئه‌مانه‌ په‌پولیزمن نامنتیق وسۆزو عاتیفه‌ ئه‌جوڵێنن . به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌مپینی پارتی ته‌زویران وتی پارتی هێمنانه‌ كاری خۆی ئه‌كات.خوێنه‌ری به‌ڕێز خۆتان سه‌رپشكی هه‌موو وشه‌یه‌كی ئه‌و دو توتیه‌ بن و خۆتان وه‌ڵامی مه‌عقول بۆ ته‌یری گول بڵێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە