کارلۆس: ئەمڕۆ من تیرۆریست و لە زیندان‌دام، تالەبانیش سەرۆککۆمارە. (جه‌لال تاڵه‌بانی) چەندین كارى تیرۆریستیان كردووە
Thursday, 17/11/2011, 12:00
کارلۆس زاده‌ی به‌رهه‌می شه‌ڕی سارد بوو؟ یان نا ده‌بوو کارلۆس بێت؟
ئایا مێژووی مرۆڤایه‌تی کارلۆسێکی تر دروست ده‌کات؟ جه‌وهه‌ری ئه‌م پرسیاره له‌م کاته‌دا بێ وه‌ڵام نامێنێتەوە، ده‌توانین بڵێن نا دروستی ناکات، ده‌کرێ بڵێین چۆن؟ بۆ کارلۆس دروست نابێته‌وه؟ ئایا به چ پێورێک کارلۆس تیرۆریسته؟ کێ کارلۆس به‌تیرۆریست ده‌شوبهێنێ؟ خودی تیرۆر چییه؟ ئایا تیرۆر ده‌سته‌وەستان نه‌بووه له‌به‌رده‌م ڕووداوه خێراکاندا؟
ئه‌ی ئه‌و هێزه کۆمهندۆیانهی به ده‌مامکی ڕه‌شه‌وه شه‌وان ده‌چنه سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل، ئایا ئەوانەش تیرۆریست نیین؟ ئەی ئەوانەی، کەسانی مەدەنی و بێدەرەتان دەکوژن، ژن و منداڵ ئازار دەدەن و دەیانکوژن، ئەوانە ناوی چی‌یان لیدەنرێت؟ لێرەدا تیرۆر چ مانایەک دەگەیەنێت؟
له کاتێکدا له‌کوردستانپۆست بابه‌تی: (
کارلۆس، که تاوانباره به به‌کارهێنانی ده‌یان کاری تیرۆرستی، ده‌ڵێت: (جه‌لال تاڵه‌بانی) چەندین كارى تیرۆریستیان كردووە)م خوێندمەوە، به‌خێرایی ئه‌و بابه‌ته‌م کردە کوردی، به‌ڵام کورد ووته‌نی دڵم ئاوی نه‌خوارده‌وه، چونکه کارلۆس زۆر له‌وه زیاتر ده‌هێنێ له‌سه‌ری بنووسرێ بۆیه قۆڵم لێ هه‌ڵماڵی و ده‌ستم کرد به‌گه‌ڕان به‌دوای زانیارییدا و ئه‌م نووسراوه‌ی لێ ده‌رچوو.
ئەم رووداوانە هەمووی کراوە بە فلیمی سینەمایی، دەتوانن لە یوەتوبدا بەدوایدا بگەطێن، لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە وەکو هەواڵ لەسەر کەسایاتی کارلۆس بە ئینگلیزی گوێی لێبگرە.
لەم لینکەی خوارەوە تەماشای دۆکۆمێنت و بەڵگە ڤیدییۆییەکانیش بگرە:
له‌ساڵی 1949 له خێزانێکی مام ناوه‌ندی له دایک بوه‌و باوکی یان له باپیریە وه خێزانێکی مارکسیی بوون و باوکی زۆر (فیلیچ ئێلیانۆف لێنێنی) خۆش ویستووه و بڕوای ته‌واوی به که‌سایەتی لێنین هه‌بووه هه‌موومان ده‌زانین که هه‌مووکه‌سێک یه‌که‌مین قوتابخانه‌ی ژیان که ده‌ست پێ ده‌کات لێوه‌ی فێر بێت خێزانه‌که‌یه‌تی، کارلۆس له فێرگه‌ی ماڵه‌وه‌ی هاتۆته ناو ژیانی کۆمه‌ڵگاوه، کارلۆس که‌سێکی ساده نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌ویش بۆ خۆی که‌سێک بووه زاده‌ی ژیانێکی پڕ ئازار و خوێن، خه‌ونی کارلۆس وه‌ک هه‌موو که‌سێک له‌ناو کۆمه‌ڵگادا پڕی بووه له جوانیی و هیوا، به‌دیوه‌که‌ی تردا، ڕه‌نگه پێچه‌وانه‌که‌شی بێت. کارلۆس زۆر ڕقی له ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریکی بووه، له‌و سه‌رده‌مه‌ی کارلۆسیشدا هەموو ده‌زانین ڕووداوی شکسته‌که‌ی کوبا (کوبا کریس) 1961 کاتێک شه‌ڕی سارد له‌دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مه‌وه دنیایان دابه‌شکردبوو به‌سه‌ر دووبه‌شدا و سه‌رزه‌مین و مرۆڤایه‌تی به‌سرابوونه‌وه به سه‌ر چرکه‌ساتێکی شه‌ڕی ئه‌ستێره‌کان و بۆمباکانی ئه‌تۆمه‌وه، کارلۆس له به‌ره‌ی سۆسیالیسته‌کان بووه و ئیتر ڕێگه‌یه‌کی دۆزیوهتهوهب ۆ کارکردن، ده‌کرێ ئه‌و ڕێگه‌یه بۆ چه‌په‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه جه‌نگاوه‌رێکی عه‌یاره24 بووبێت و ئیستا و ئه‌وساش لای باڵی ڕاستڕه‌وه‌کان تیرۆریستێکی دڕندهبووبێت. به‌هه‌ر دوو دیوه‌که‌یدا کارلۆس له‌سه‌رده‌مێکدا که‌سایه‌تیه‌کی دیاری ناو باسه سیاسییەکانی شه‌ڕی سارد بوو. که به‌ڕاستی ئێمه که‌مترین زانیاریمان له‌سه‌ر شه‌ڕی سار هه‌یه و له‌و سه‌رده‌مه‌شدا بزاڤی کوردی نه‌یان توانیوه یاریزانێکی ناو ئه‌وکایه بووبێت، ئه‌مه بۆ خۆی بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیه، ژیان بوار بدات دێمه‌وه سه‌ری قسەی له باره‌وه ده‌که‌م.
ئه‌وه‌ی کارلۆسی کرده ئه‌فسانه ڕووداوی هێرشکردنەکە بوو بۆ سه‌ر کۆبونه‌وه‌که‌ی (ئۆپێک) له ساڵی 1975، که به‌دوایدا به‌یاننامه گرنگه‌که هات که ناویان نا (قه‌ڵغانی شۆڕشی عه‌ره‌بی) دیاره له‌وێدا، یان له‌و ڕووداوه‌دا به دنیای ڕۆژئاوایان ووت ئیتر ناتوانن ووڵاته نهوتییەکان له‌وه زیاتر بدۆشن.
من ناوی کارلۆسم ئەو کاتە بیست، کە لە ساڵی 1981 کاتێک شه‌هید (عومه‌ری شێخ ئه‌حمه‌د) که به خۆی و ڤیدیۆیه‌کی جانتایه‌وه خۆی کرد به‌ماڵماندا و ووتی وه‌ره سه‌یری فلیمێک بکه‌ین، ناوی کارلۆسه و هێرش ده‌کاته سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێک، من نه ئۆپێکم ده‌زانی چییە، نه کارلۆسم ده‌ناسی کێیە؟ به‌ڵام زۆر خەوم ده‌دی، کە فڕۆکه‌یه‌کی ئاوا منداڵانه‌م هه‌بێت به‌کۆنتڕۆڵ بۆ ئاسمانه شینه‌که‌ی گهڕهکهمانی بنێرم، که له فلیمه‌که‌دا به‌کۆنتڕۆڵ ته‌قینه‌وه‌یان پێده‌کرد، کارلۆس بۆ من بوو به باسێک حه‌زم ده‌کرد زیاتر له‌باره‌یه‌وه بزانم، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاسان نه‌بوو ده‌ستت بگاته زانیارییەکان، زانیارییەکانیش هه‌ر بۆخۆیان سنوردار بوون، هه‌ر ئه‌وه‌شه، که ئیتر ئیستا هیچ کارلۆسێکی تر ناتوانێت له دایک بێت و به‌و مێتوده کار بکات، له سه‌رده‌می کارلۆسدا ته‌کنه‌لۆژیا و دنیا به دیگیتاڵ نه‌کرابوو، که‌چی کارلۆس توانیوێتی حه‌وت زمان فێر بێت.
سه‌ره‌تا بۆ فێر بوونی زمانی ئیگلیزی چۆته ئینگلستان و دوای ئه‌وه‌ش ده‌چێته یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و لهمۆسکۆ ده‌چێته زانکۆ بۆ خوێندن و له‌وێ ده‌بێته هاورێی (على محمد بودیە) که گه‌نجێکی جه‌زائیری بووە، بۆ ڕێکخراوی فه‌تحی فه‌ڵه‌ستینی کار دەکات. کارلۆس له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌چێته ناو دنیای عه‌ره‌بی و ڕاسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌بدا په‌یوه‌ندیی ده‌به‌ستێت و زۆریان دەبینێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کهکارلۆس پێی وابوو که ناسراوه به (ولید حه‌داد) که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌فسانه‌یی بووه لای کارلۆس و هه‌میشه لێوەی نزیک بووه Godfather گه‌ر له‌و کارانه بڕوانین که کارلۆس پێی هه‌ستاوه، زیاترین کارێک بووه بۆ خزمه‌تی فه‌ڵه‌ستینییەکان که ئه‌وده‌مه کارلۆس وه‌ک که‌سێکی چه‌پ و بڕوابوون به‌کارکردن دژ به بلۆکی ڕاست خۆی بییوهتهوه.
کاتێک کارلۆس ده‌گرن، باوکی دێته سه‌ر خه‌ت و ده‌ڵێ رازی نابم به‌کوڕه‌که‌م بڵێن تیرۆریست، به‌ڵکو ئەو شۆڕشگێڕێکه بۆ هه‌ژارانی دنیا له خه‌باتدا بووه، (ولید حه‌داد) بێده‌نگ له دواساته‌کانی که‌وتنی سه‌دامدا له‌شه‌قامێک له به‌غداد کوژرا و مێدیاکان له جیهاندا وه‌ک هه‌واڵ بڵاویان کرده‌وه و که‌مترین شتی له‌سه‌ر وترا.
بۆ کارلۆسی مارکسی، دەبێت به ئیسلام؟
ئه‌مه پرسیارێکه ته‌نها ده‌بێ له ده‌می خۆیه وه‌ڵام بدرێته‌وه ، ئێمه تا ئیستا بیرهوهرییەکانی کارلۆسمان نەخوێنێتهوه، به‌ڵام (ئه‌وکاته‌ی که کارلۆس له سودان ده‌بێت ئیتر ده‌که‌وێته ناو دنیای خۆشهویستییەو ه و ئافرەتێکی خۆش ده‌وێت که ناوی (فاتیمه)* ده‌بێت، له کۆمه‌ڵگای ئیسلامییدا که‌سێک نابێت ببێته پیاوی کچێکی موسڵمان، بۆیه داوا له کارلۆس ده‌که‌ن، که ببێتە ئیسلام و خه‌ته‌نه‌ی بکه‌ن، پێ ده‌چێت چیرۆکی ئەفسانهی ته‌واو بوونی کارلۆس له‌وێوه کۆتایی پێ هاتبێت ، کە مخابه‌راتی سودانی ده‌ستی هه‌بووه له فڕاندنی کارلۆسدا، گه‌ر سه‌یری فلیمه‌که بکه‌ین ده‌بینین ئه‌و ژووره‌ی کارلۆسی تێدا خه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌و چرپایه، که هه‌مووی سپییه، ته‌نها له خه‌سته‌خانه ده‌چێت، فاتیمه به‌و مه‌رجه ڕازی ده‌بێت شوو بە کارلۆس بکات، دەبێت خه‌ته‌نه بکرێت، دکتۆره‌کانیش ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی گه‌وره‌یه خه‌ته‌نه‌کردنه‌که‌ی ئازاری دەدات ده‌بێ به‌نجی گشتیی له‌شی بکه‌ین، کاتێک ده‌یکه‌ن ئیتر له‌و کاته‌دا که به‌نج هه‌مووگیانی گرتووه وه‌ک مه‌یتێک هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ری و ده‌یڕفێنن دەیگەیەننە فەڕەنسا. گه‌ر وا نه‌بووایه، ڕه‌نگه کۆتاییەکهی به‌شێوه‌یەکی تر بوایه، نزیکبونه‌وه‌ی بن لادن و کارلۆس ته‌نها ئه‌نتی ئه‌مه‌ریکایی بووه و هیچی تر، بۆ ئەمە ئەگه‌ر ئێمه به‌سه‌ر مێژوودا بچینه‌وه دێته‌وه یادمان، که له شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مدا ئەمه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا و بەریتانیا و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له به‌ره‌یه‌کدا بوون دژ به نازییەکان، ئه‌ی بۆ شتێکی نامۆ بێت دووئایدیای جودا لهبەرەیەکی تردا بن به‌رامبه‌ر بە یه‌ک دوژمنی هاوبەشی خۆیان، که لای ئەوان ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا دوژمنی هەردووکیان بووە. ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش باس بکه‌م، که پارێزه‌ره فهڕهنسێکهی کارلۆس له سه‌ره‌تادا زۆر ڕقی له کارلۆس بوو، دوایی رای دەگۆڕێت و به‌که‌سێکی ئه‌فسانه‌ی ده‌زانێت، به هه‌موو توانایه‌وه به‌رگری لێکردوه.
کارلۆس، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، بن لادن، سێ که‌سایه‌تی بوون، که زۆرترین بە دوایدا گەڕاون لە لایەن دوژمنەکانیانهوه، دیاره ئێمه باسی ئایدۆلۆژیا و باوه‌ڕی ئه‌وانه ناکه‌ین، به‌ڵام باس له ڕووداوێک ده‌که‌ین یا کەسانێک ، که له‌جیهاندا وه‌ک یه‌ک یان له‌ڕه‌نگی یه‌که‌وه نزیک بوون و دوانیان شێوه‌یه‌ک له ڕفاندن و زیندان کردندا له یه‌ک ده‌چێت.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م بێ وه‌فای دنیای عه‌ره‌بی و به‌تایبه‌تی فهڵهستینیەکان بوو له‌ئاستی ڕودان و گرتنی که‌سی کارلۆسدا، پاشانیش کارلۆس چۆن توانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رفراوانه دروست بکات له‌گه‌ڵ جیهاندا؟
ئه‌ی چی وای لێکرد ئه‌مه‌ریکای لاتین جێبهێڵێت و له ناو ئه‌و گێژاوی بێ وه‌فاییه‌ی ناو دنیای عه‌ره‌بیدا بمێنێته‌وه؟ ئه‌مه و سه‌دان پرسیاری تر، کە ڕه‌نگه بتوانین له‌ناو بیرهوهرییەکهیدا وه‌ڵامه‌که‌ی وهربگرینەوه.
له‌کتێبی حه‌وت ڕۆژ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا، ڕۆژنامه‌نووسه‌که پرسیارێک له ئاپۆ ده‌کات ده‌رباره‌ی کارلۆس، خوێنه‌ر ده‌توانێ خۆی بیخوێنێته‌وه، من بۆیه ئه‌وه‌م باس کرد، که به‌ڕاستی ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم ئەو ڕۆژنامه‌نووسه عه‌ره‌به زۆر پێشبینیه‌کی سه‌یری له‌و پرسیاره‌دا کردووه، ئیستا به گومانه‌وه له‌و پرسیاره ده‌ڕوانم، چونکه گرتن و ڕفاندنی ئاپۆ و کارلۆس زۆر هاوشێوه‌یه، هه‌ردوکیشیان له‌هه‌مان جوگرافیادایه و گرتنهکهشیان هه‌مان قاڕه‌یه، به‌ڵام ووڵاته‌کان جیاوازە، کارلۆس له سودان و ئاپۆش له کینیا، ئه‌م ووڵاتانه هه‌میشه وولاتێکن یاسا و مافی مرۆڤ که‌متر تێاندا پیادە دەکرێت، فرۆشتن بە گیان و بە ئازادیی مرۆڤەکان زۆر ئاسانە، ده‌مه‌وی ئه‌وه باس بکه‌م که لە کتێبی (بیره‌وه‌ری پێنج ساڵ له ژیانم لهگۆنتانهمۆ) له‌وێدا کاره‌کته‌ری ناو ئه‌و باسه له وولاتی پاکستان‌دا به 5000 دۆلار فرۆشراوه به ئهمەریکییەکان و که‌یسێکیان بۆ کردوه، که ئه‌و که‌سایه‌تییه ئه‌ندامی ڕێخراوی قائیده‌یه. دەمەوێت لەم نمونەیەوە بڵێم، کە له‌و وولاتانه‌دا ئه‌فسه‌رێک ده‌توانێ یاری به ژیانی هاوڵاتیانی خۆیان بکەن بۆ مستێ پاره، ناسنامە و کەسایەتیی بشێوێنن، ئەوە لە کوردستان هەر باس ناکرێت ، بۆیه هیچ له‌سه‌ر بیره‌وه‌ریی و هاتنی ناوی تاڵه‌بانی له بیره‌وه‌رێکانی کارلۆسدا ناهێنینه ناو باسه‌که‌مانه‌وه ، چونکه تا ئه‌و کاته‌ی کتێبه‌که نه‌خوێنینه‌وه قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و باسه به زیاده‌ڕۆی ده‌زانین، به‌ڵام گومانمان نییه، که جه‌لال تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندیه‌کی توند و تۆڵی هه‌بووه بهفهڵهستینییەکانهوه، که‌سێک بووه له ووتاره‌کانیدا دژ به‌ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریکا بووه. ساڵی 1986 کاتێک له ماڵه‌که‌ی قه‌زافی درا، تاڵه‌بانی ووتارێکی ئاگراوی دژی ئیمپریالی ئه‌مه‌ریکا نوسی له ڕێبازی نوێ‌دا کاتێکیش یادی 70 ساڵی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر بوو ڕێبازی نوێ تایبه‌ت بوو به ووتارێکی تاڵه‌بانی بۆ یادی سوپای سور و بۆ گورباتشۆفی نوسیبوو.
ئەوەی کارلۆس کە لەسەر تالەبانی باس دەکات، ئەو پرسیارەشمان لا دروست دەبێت، کە بڵێن تۆ بڵێی، ئەو کاتەش تالەبانی وەک سیخوڕێکی نێو نەتەوەیی، هەموو چالاکیی و پەیوەندییەکانی هاوشێوەی کارلۆسی نەگەیاندبێت بە شوێنی خۆی وا ئەمڕۆ کارلۆس لە زینداندایە و ئەمیش کرایە سەرۆک کۆمار و پاداشتی درایەوە؟ ئەم پرسیارە گوماناوییە بۆ داهاتووی هەڵدەگرین، جارێ کاتمان زۆر لەبەر دەمدایە!
* ئه‌و زانیاریه‌م لههاوڕێیهکم وه‌رگرت، کە هێشتا نازانین، ئایا کارلۆس له‌ناو بیرهوهرییەکهیدا نوسیوێتی سه‌باره‌ت به‌و خەتهنهکردنهکردنەکەی، هاوڕێکه‌م قوتابی زانکۆی ووڵاتێکی عه‌ره‌بی بووه ، قوتابییەک و کەسێکی سودانێی ئه‌وەی بۆ گێڕاواتەوە، که له نزیکه‌وه ئاگاری ئه‌و ڕووداوه بووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست