کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەڵۆی ئامەڕەش رووی خۆت بۆكرد رەش؟

Monday, 18/05/2009, 12:00

1350 بینراوە


هەڵبژاردن ئەو عەسا سیحرییەی كە لە هەموو وڵاتێكدا شتی سەیرو سەمەرە دروست دەكات، بەتایبەت لەم وڵاتەی لای خۆمان (هەروەك چۆن تاڵەبانیو بارزانی بەتاكە نمونەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەسف دەكەن)....

ئەوەتا هێشتا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان فیكەی دەستپێكردنی یاری هەڵبژاردنی لێنەداوە، كەچی بە قودرەتی قادر (مەبەستم قادر عەزیز نییە، باڵی زەحمەتكێشانی ئەولا دڵگران نەبن) یاریەكە دەستی پێكردووەو هەندێكیشیان گۆڵی خۆی تۆماركردرووە، یەك لەو گۆڵانەش كە تاڵەبانی لە لایەنگرو هەوادارانی لیستی گۆڕانی كردووە، بریتییە لە كڕینی (هەڵۆ مەحمود) ناسراو بە (هەڵۆی ئامەرەش) لێپرسراوی مەڵبەندی 23ی پێنجوێنی ینك. ئەم زاتە ناموبارەكە بۆ ئەوەی بوونی خۆی بسەلمێنێ لەمەڵبەندی پێشمەرگە خۆی نووسان بە باڵی ریفۆرمەوە، تا كاتی هەڵبژاردنەكانی ینك، كەوتە دژایەتی باڵی تاڵەبانی بەجاشو گەندەڵو ناپاك وەسفی دەكرد، جا وەك دەڵێن (لە شانسی (......) گەزۆ دەبارێ) لە هەڵبژاردنەكاندا خۆی كاندید كرد بۆ پۆستی ل. مەڵبەندی پێنجوێن، شاری پێنجوێنیش بە حوكمی ئەوەی چارەی تاڵەبانییان ناوێ دەنگیان دایە هەڵۆی ئامە رەش... هەڵۆ تادەهات دژایەتی باڵی تاڵەبانی كرد، تاماوەیەك بەر لەئێستا، ئەوكاتەی تاڵەبانی گەرایەوە بۆ سلێمانی، كەوتە دابەشكردنی پارەی میللەت بەسەر گەندەڵو قومارچی و لیگاوچییەكاندا، رەحمەت لە گۆڕت شێخ رەزا كە فەرمووتە:

بۆدەكەن مەنعی ئادەمی لەزیو زەڕ

نەفسی كەر هەتا بەجارێ بەدەنگی زەڕ دێتە زەڕ

هەڵۆش كاتێ سوچی گەڵاكانی بینی، نەیتوانی نەچێت ریزی ئەوشیعرەی شێخ رەزاەو یەكەو راست فكرو شەرەفو شەخسیەتی خۆی كردە قوربانی 22 دەفتر دۆلار، ریفۆرمو گۆڕانی فرۆشت بە گەندەڵی وكاسەلێسی...

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)