کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گروپە چوارییەکەی ناو مەکتەبی سیاسیی بەمزوانە مەرگی تالەبانی رادەگەیەنن

Sunday, 30/06/2013, 12:00



پاش بڵاوکرنەوەی هەواڵی کۆچی دوایی جەلال تالەبانی، ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە تەلەفون ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و چەند زانیارییەکی دیکەی خستە سەر هەواڵەکە.
پێرێ بێگەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی سەرکرادیەتی و ئەنجومەنی ناوەند گروپی زاڵی ناو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کە بریتییە لە (هێرۆ برایم ئەحمەد، کۆسرەت رەسوڵ، مەلا بەختیار و بەرهەم ساڵح) کۆبونەوەیەکی کوتوپڕیان لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کرد، لەو کۆبوونەوەیەدا جگە لە بەرهەم ساڵح کە ئێرانییەکان لە تاران قسەیان لەگەڵدا کردووە، ئەم سیانەی تریان لەلایەن مەکتەبی سیاسیی پارتیی پێیان راگەیاندوون، ئەگەر ئێوە ڕازی نەبن بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بۆ دوو ساڵی تر، ئەوا ئێمە لەوە زیاتر ڕاناوەستین و بە ڕەسمی مەرگی تاڵەبانی ڕادەگەیەنین، بەتایبەتیی ئێوە لە زاری دکتۆر نەجمەدینەوە بە دەیان جار هەواڵی مردنی تاڵەبانیتان بۆ جەماوەرەکەتان ڕەتکردۆتەوە.
هەر ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی پێی راگەیاندین، ئەو گروپە چوار کەسەی ناو مەکتەبی سیاسی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، رەنگە بە ڕەسمی مردنی جەلال تاڵەبانی ڕابگەیەنن، پاش ئەوەی گەرنتیان لە مەسعود بارزانی وەرگرتەوە، کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ دکتۆر فواد مەعسووم دەبێت وەک بەشی یەکێتی لە خاڵە بنەڕەتیەکەی ئیتفاقە ستراتیجیەکەی نێوانیان بێت.
گەرچی گروپە چوارییەکەی مەکتەبی سیاسی لەلایەکی ترەوە دەیانەوێ بە ڕاگەیاندنی مەرگی تاڵەبانی خەڵکی کوردستان بەو هەواڵەوە سەرقاڵ بکەن، لەلایەکی تریشەوە هەوڵ دەدەن بە راگەیاندنی ئەو هەواڵە، ناڕەزایی و خۆپیشاندانی خەڵکی پێ هێور دەکەنەوە، هەروەها تووڕەبوونی ئەندامانی خۆشیان بە مەرگی تاڵەبانی  بێدەنگ دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە