کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نووسەرانی كوردستانی نوێ، ستران عەبدوڵڵا دەردەكەن

Tuesday, 06/04/2010, 12:00


دەگەڕێمەوە بۆ ئەو رۆژانەی كە ستران عەبدوڵڵا راپۆرتەكەی یەكەمی لەسەر بڵاوكرایەوە لەژمارە 112ی 20كانوونی یەكەمی 2009دا بوو، ئا لەم كاتەدا كە لڤین راپۆرتێك بڵاودەكاتەوە دیوانی چاودێری خەریكی راپۆرتێكی ترە لەسەر گەندەڵییەكانی سەرنووسەرەكەی كوردستانی نوێ و دەستە گوڵەكەی ئازاد جندیانی، من باسی ئەو راپۆرتەی لڤین ناكەم هەر كەس ئارەزوو دەكات بچێت بیخوێنێتەوە، بەڵام سەیر لەوەدایە ئەو دیوانی چاودێرییەی كە پەیتا پەیتا گەندەڵییەكانی ستران بڵاودەكاتەوە، ئێوارەیەك دوای 20/12/2009، لەناو حەوشەی بارەگای كوردستانی نوێ و مەكتەبی ئیعلامدا بەدەنگی بەرز دەستەی نووسەران و سكرتاریەتی رۆژنامەكەی كۆكردەوە و وتی: لەبەرئەوەی دیوانی چاودێری دارایی توانیویەتی گەندەڵییەكانی من كەشف بكات ئەوا ئەمشەو دەعوەتی منن، ئەم گاڵتەكردنە بەدیوانی چاودێری دارایی لەئازادی ئاغایەوە بۆی ماوەتەوە، بەڵام سەیر لەوەدایە هەرچەند رۆژێك دوای ئەوە ستران لەترسی ئەو راپۆرتەی كە ئەمجارە بڵاوكراوەتەوە پەنا دەباتە بەر سەڵاحەدینی موهتەدی و پێكەوە دەچنە لای جەلالی سام ئاغا، كاتێك ستران دەچێتە ژوورەوە بۆ ژوورەكەی جەلال سام ئاغا، پێی دەڵێت: ئەو پیاوەت واتە سەڵاحەدین لەگەڵ نەبوایە دەمكردیتە دەرەوە، بۆیە ئێستاش نەیەیتە سەرەوە دانیشیت، لای ئەو دەرگایەوە دانیشە. داوا لەجەلال-ی سام ئاغا دەكات لەراپۆرتەكەی دووەمدا رەحمێكی پێبكەن، بەڵام ئەو بەڕەقی پێی دەڵێت تۆ كەسێكی گەندەڵی بڕۆ خۆت چارەسەری گەندەڵییەكانت بكە.

ئەمەش وا لەستران دەكات لەڕێگەی پارێزەرە نەخوێندەوارەكەی كوردستانی نوێ وە كە بە400هەزار دینار پارێزەری دەكات بۆ ئەو رۆژنامەیە و هەر بەمەدا دەردەكەوێت كە پارێزەر نییە ئەگینا 400هەزار پارەی كارگوزارێكە، ستران پەنا بۆ دادگا دەبات، بەڵام لەدادگاش ستران ریسوا دەبێت و پرسیارێك لەسەرنووسەرەكەی كوردستانی نوێ دەكەم ئەمجارەیان شكات لەكێ دەكەیت.

كەواتە بەپێی رەفتاری گەندەڵی ستران بێت شەوی 6/4 و 7/4 دەستەی نووسەران و نووسەرانی ئەو رۆژنامەیە دەعوەتی ستران دەبن بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی راپۆرتی دووەمی گەندەڵییەكانی ستران عەبدوڵڵا-ی سەرنووسەری كوردستانی نوێ و ژن و ژن خوشكەكەی لەژمارە218ی رۆژی 6/4 رۆژنامەی ئاوێنە.

بەڵام ئەبێت ئەوەش بیر نووسەر و دەستەی نووسەران و سكرتاریەتە بێغیرەتەكانی كوردستانی نوێ بخەینەوە ئەرێ برادەرینە كەی ستران عەبدوڵڵا دەردەكەن و ئەو دزە لەخۆتان دوور دەخەنەوە؟

بۆئەوەی خوێنەریش بەتەواوی بزانێت ئەمجارە نەك تەنیا خۆی، بەڵكو شیلان فەتحی ژنی و سازان فەتحی ژنخوشكیشی لەو ئیختیلاسە ماددیەوە تێوەگلاون و ئەگەر دادگایەكی عادیلانە هەبێت پێویستە بەزووترین كات دادگایی بكرێن و بخرێنە زیندانەوە.

لێرەدا چەند بڕگەیەكی ئەو راپۆرتە دەخەمەڕوو:

*دەركردنی‌ بڕیاری‌ داشكاندن لە‌داهاتی‌ ریكلام بۆ ئە‌و كارمە‌ندانە‌ی‌ كە ڕیكلام پە‌یدادە‌كە‌ن بۆ دامە‌زراوە‌ی‌ خەندان‌ و لە‌هە‌مانكاتدا بەلەئەستۆگرتنی وەرگرتنی داەاتی زۆربەی كۆمپانیا

بە‌لە‌ئە‌ستۆ گرتنی‌ وە‌رگرتنی داهاتی‌ زۆربە‌ی‌ ئە‌و كۆمپانیا بە‌ناوبانگانە‌ی‌ كە‌ بە‌ردە‌وام ریكلامیان هە‌یە‌و بە‌بڕی زۆر داهاتیان لێوە‌ردە‌گیرێت لە‌لایە‌ن شیلان فە‌تحی‌ شە‌ریف كە‌ خێزانی‌ ستران عە‌بدوڵڵای‌ سە‌رۆكی‌ پێشووی‌ دامە‌زراوە‌ی‌ خە‌ندان‌ و سازان فە‌تحی شە‌ریف خوشكی‌ خێزانە‌كە‌ی‌ بۆ نموونە‌ سازان فە‌تحی شە‌ریف تە‌خویلكراوە‌ بۆ وە‌رگرتنی‌ داهاتی ریكلامی‌ كۆمپانیای‌ ئاسیاسێڵ‌ بە‌فە‌رمانی‌ ژمارە‌75 لە‌4/2/2007‌و كۆمپانیای‌ ئاسیاسێڵیش چە‌كی‌ پارە‌ی‌ ریكلامە‌كە‌ی‌ بە‌ناوی‌ سازان فە‌تحی‌ شە‌ریف رێكخستووە‌، نە‌ك بە‌ناوی‌ دامە‌زراوە‌ی‌ خە‌ندان، سازان فە‌تحی‌ شە‌ریفیش چە‌كە‌كە‌ی‌ سە‌حبكردووە‌ بێ‌ تۆماركردنی‌ هیچ زانیارییە‌ك‌و دواتر بڕێك لە‌و داهاتەی‌ لە‌سە‌ر پسووڵەی‌ لاوە‌كی‌ تۆماركردووە‌، بە‌خواستی‌ خۆی‌، بەڵكو هە‌ندێك جار هیچی‌ لێ دە‌رنە‌خستووە‌و تۆماری‌ نە‌كردووە‌، بە‌هە‌مان شێوە‌ لە‌گە‌ڵ زۆربەی‌ كۆمپانیاو شوێنە‌ بازرگانییە‌كانی‌ تر كار كراوە‌، لە‌كاتێكدا بە‌بڕیاری دامە‌زراوە‌ی‌ خە‌ندان ژمارە‌208 لە‌19/6/2006ریكلامە‌كە‌ی‌ كۆمپانیای ئاسیاسێڵ‌ بە‌دە‌ركراوە‌ لە‌داشكاندنی عمولە.

*بڕی‌ 197863 دۆلار - سە‌دو نە‌وە‌دو حە‌وت هە‌زارو هە‌شت سە‌دو شە‌ست‌و سێ دۆلار داهاتی‌ ریكلامی‌ دامە‌زراوە‌ی‌ خە‌ندان لە‌هە‌ردوو ساڵی‌ 2007‌و 2008 لە‌لای‌ مە‌ندوبە‌كان ماوە‌تە‌وە‌و تە‌سلیم بە‌بە‌شی‌ ژمێریاری‌ نە‌كراوە‌، كە‌ بە‌شێكی‌ زۆری‌ لە‌و پارە‌یە‌ لە‌لایە‌ن شیلان فە‌تحی‌ شە‌ریف ‌و سازان فە‌تحی‌ شە‌ریف ماوە‌تە‌وە‌، جگە‌ لە‌و عمولانەی‌ پێش رێخستنی‌ پسووڵە‌ی‌ پارە‌ وە‌رگرتنی لاوە‌كی‌ داشكێنراون كە‌ زۆربە‌یان لە‌لایە‌ن شیلان فە‌تحی‌ شە‌ریف ‌و سازان فە‌تحی‌ شە‌ریف ئە‌نجامدراون، 41 جەڵدیش پسووڵە‌ی لاوە‌كی‌ دیارنییە‌ كە‌ نازانرێت چە‌ندیان پێوە‌رگیراوە‌، هە‌روەها جگە‌ لە‌وە‌ی‌ سازان فە‌تحی‌ شە‌ریف لێپرسراوی‌ بە‌شی‌ ریكلام هە‌موو داهاتە‌كانی‌ ریكلام كە‌ لە‌لایە‌ن مە‌ندوبە‌كانی‌ تریشە‌وە‌ وە‌ردە‌گیرێت دێتە‌وە‌ لای و خۆشی‌ وە‌ك مە‌ندوب كاری‌ كردووە‌و لە‌هە‌مانكاتدا پە‌یامنێر بووە‌و كراویشە‌ بە‌سە‌رۆكی‌ لیژنەی‌ كڕینی‌ هە‌موو مە‌وجودات‌و پێداویستییە‌كانی‌ دامە‌زراوە‌ی‌ خە‌ندان. واتە‌ لێپرسراوی‌ یە‌كە‌می‌ وە‌رگرتنی‌ هە‌موو داهاتی‌ ریكلام‌ و خە‌رج بووە‌ لە‌ساڵی‌ 2007‌ و 2008، لە‌كاتێكدا ناوبراو دە‌رچووی‌ كۆلێژی‌ كشتوكاڵ- بە‌شی‌ تربەیە‌.

*بەڕای دە‌ستەی چاودێری دارایی كاری‌ لە‌و جۆرە‌و دیارنە‌مانی‌ ئە‌و بڕە‌ پارانە‌ جگە‌ لە‌وەی‌ لێپرسراوی‌ بە‌شی‌ ریكلام ‌و مە‌ندوبە‌كان راستە‌وخۆ بە‌رپرسن لێی‌، لە‌هە‌مانكاتدا لێپرسراوی‌ پێشووی‌ دامە‌زراوە‌ی‌ خە‌ندان ستران عە‌بدوڵا-ش بە‌رپرسە‌، چونكە‌ دە‌ركردنی‌ بڕیاری‌ ژمارە‌ 208 لە‌19/6/2006‌و دانانی‌ خێزان ‌و كە‌سوكارە‌كە‌ی‌ لە‌و شوێنە‌ هە‌ستیارانە‌، سە‌رچاوە‌ی‌ دروستبوونی‌ ئە‌و سە‌رپێچی ‌‌و كارە‌ نایاساییانە‌یە‌ هە‌روەها كە‌متە‌رخە‌می ‌‌و بە‌دوادانە‌چوونی‌ بە‌شی‌ ژمێریاری ‌‌و وردبینی‌ بە‌تایبە‌تی‌ ستافە‌كە‌ی‌ ساڵی‌2007 هۆكارێكی‌ تری‌ بە‌ردە‌وامبوون‌و ڕوو لە‌زیادبوونی‌ ئە‌و گەندەڵییانە‌ن كە‌ دە‌بوو پسووڵە‌ی‌ پارە‌ وە‌رگرتن نە‌درێت بە‌لێپرسراو و كارمە‌ندانی‌ بە‌شی‌ ریكلام، بەڵكو بە‌شی‌ ژمێریاری‌ خۆی‌ راستە‌وخۆ داهاتی‌ ریكلام وە‌ربگرێت لە‌كۆمپانپا و شوێنە‌ بازرگانییە‌كان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە