تاڵەبانی فەرمانی پێکراوە دواچارەسەر هەڵگیرساندنی شەرە
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
پارتی بنەماڵە ئێستا دەستی کردووە بەجێبەجێکردنی هەڕەشەکانی پێشتری بۆ سەرتالەبانی وەك هەنگاوی یەکەمیش دەستی کردووە بەدابڕینی ناوچەکانی لەگەڵ ناوچەی سلێمانی وبەهەمووشێوەیەك ڕێگری دەکات لەهاتووچۆی خەڵکی بۆ ئەوشارە جگە لەبەکرێگیراوەکانیان،بەمەش یەکێتی ناچار کردووە بەتایبەتیش تاڵەبانی بۆکۆتاییهێنان بەبارودۆخەکە دواجار پەنا بۆ بەکارهێنانی هێز ببات وشەڕێکی خوێناوی لەناوچەی سلێمانی بەرپابکات،دابڕینی ناوچەکە تەنها پەیوەست نیە تەنها بەقەدەغە کردنی هاتووچۆی خەڵکی بەڵکو دابڕینی ناوچەی سلێمانیشەلەهەمووجموجۆڵێکی بازرگانی کەبەتێپەڕینی کات ئاسەوارەکانی دەردەکەوێ،هەروەها بەرتەسك کردنەوەی دەسەڵاتدارانی یەکێتیە تەنها لەم ناوچەیەی بۆتە سەرەتای دەستپێکردنی مەترسیەکان بۆ سەرکورسی دەسەڵاتیان کەدەبێت هەرخۆشی چارەسەری بکات بەهەر شێوەیەك بووە لەلایەکی تریشەوە قوڵترکردنەوەی ناکۆکیەکانی ناویەکێتیە
جێگەی پرسیارە کەتاڵەبانی بەر لەهاتنەوەی بەهیچ شێوەیەك باکی بەخوێن ڕشتن وڕووداوەکان نەبوو لێدوانێکیشی نەدا بەڵام بینیمان چۆن بەرگری لەخۆپێشاندانەکانی ناوچەکانی تری عێراق دەکردو داواکاریەکانی بەداوای ڕەوا لەقەڵەم دەدا.هاتنەوەی مسعود وبانگکردنەوەی تاڵەبانی بۆ هەولێر بۆ تاوتوێ کردنی باروودۆخەکەو دەربڕینی ناڕەزاییەکانی پارتی بوولەئاست لاوازی وجیاهەڵوێستی سەرکردایەتیەکەی کە بەلەنگی بۆتاڵەبانی درایە قەڵەم ولەلایەن مسعودەوە ڕێگە چارەسەرو ئیجرائاتەکانی پارتی لەحاڵەتی سەیتەرەنەکردنیان بەسەر وەزعەکەدا خرایە ڕوو،دووریش نیە لەماوەیەکی نزیکدا بەهۆی ڕێگریەکانی پارتی و بۆ زیاتر نیشاندانی لاوازی وبێ دەسەڵاتی بەرهەم سەرۆکایەتی حکومەتی لێ وەرنەگرنەوە کەتاڵەبانی بەو پەڕی ڕۆحی وەرزشیەوە وەری دەگرێ
تاڵەبانی ئەمڕۆ ڕووبەڕوی ئەرکێکی قورس کراوەتەوە کەچاوەڕێی هیچ ئەنجامێکی لێ ناکرێ بۆیە هەمووڕێگەکانی تاقی کردۆتەوە بۆ کۆتاییهێنان بەخۆپیشاندان هەرلەبەکارهێنانی هێزی بەردەوام ..گفتوگۆ..بەڵێنەدرۆکانی بەرهەم،ئێستاش تاکەڕێگەیەك کەلەبەردەمی مابێ تەنها پەنابردنەبەرە بۆ دابنیشتن لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هیچ نەبێ هێورکردنەوەیەك کەبتوانرێت دواتر کۆنترۆڵ بکرێت دیارە دەبێ بەبەشداری براگەورەی پارتیش بێ ،وەڵامەکەی کاك نەوشیروان لەمەڕ گفتوگۆ کەئامادەیی بزووتنەوەکەی دەربڕی بۆ دانیشتنی سێ قۆڵی ئەویش ئەگەرێکی دوورە ئەوکۆبونەوانەسازبکرێت
بۆیە تەنها ڕێگە کەلەبەردەم تاڵەبانیدا کەماوەو لەئامادەکاری زەمینەخۆشکردنە بۆی پەلکێشکردنی گۆڕانە بۆ شەڕێکی نەویستراو کەدواجار بە سەرفرازی مسعودی خائین کۆتایی دێت،بزووتەوەی گۆڕان دەبێت لەئاست ئەونەخشانەی تاڵەبانی خۆڕاگر بێت دواجاریش گەر شەڕ یەخەی پێگرتی کەهەر تاڵەبانی خائین ئەیگرێ ناچار دەبێ بەرگر لەخۆی بکات بەپشتیوانی جەماوەر کەدواجار تەنها دۆڕاووڕووڕەش تاڵەبانی وسەرکردە بێهەڵوێستەکانی دەبێت وشار بەدەر دەکرێن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست