کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو هه‌واڵی گرنگ..

Monday, 30/11/2009, 12:00


ئامەدیان: بەرێز ئۆجەلان بۆ كوردان هێڵی سوورە، توركیا پێویستە باش بزانێت یاری بەئاگر نەكات
دوێنێ لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان بەبەشداری هەزاران كەس لە پیناوی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلاندا، لێدوانێكی رۆژنامەوانی درا. لە لێدوانەكەدا، كە لە بەردەم بارەگای دەتەپە درا، ڕاگەیندرا ئاكەپە یاری بە ئاگر دەكات و بەبیری دینێتەوە ئۆجەلان بۆ گەلی كورد،هێڵی سورە. هەزران ئامەدی لە بۆ ڕێبەرەكەیان ئۆجەلان، هەر لە سەرلەبەیانیەوە لەبەردەم بارەگای دەتەپە كۆبونەوە. لە چالاكیەكەدا سرودی نەتەوەیی ووترانەوە، لاوان پۆستەرەكانی ئۆجەلانیان بەرزكردەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
جەماوەر بێوچان دروشمی دڵسۆزیان بۆ ئۆجەلان ووتەوە و پاشان جێگری سەرۆكی دەتەپەی شاری ئامەد جافر كان ،لیدوانە رۆژنامەوانیەكەی خوێندوە كە تێیدا هاتبوو: دوو جەژنمان یەكیان گرتەوە، بەڵام ویستان هەردوو جەژنەكە لە گەلی كورد تاڵ بكەن، لە لایەك فەستیڤالیك كە ئێمە دەمانویست لە گوندی فیس بەرێوەی بەرین، ئاستەنگ كرا، لە لایەكی دیكە ئەشكەنجە لە دژی ئیرادەی گەلی كورد لە ئیمرالی زیاتر كرا. لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەدا ئاماژە بەوە دەكات، كە پێویستە هیچ كەس سەبری گەلی كورد تاقی نەكاتەوەو گوشارەكان و گۆشەگیری لە سەر ئۆجەلان شەڕ بەگوڕتر دەكەن؛ چونكە نابێت لەبیری بكرێت كە ئۆجەلان هەستیاری گەلی كوردە. هەلوێست لەبەرامبەر ئەو هەستیاریەش، بەواتای یاری كردنە بەئاگر، ئەوەش بە واتای هەستانی قیامەتە. پاشان چالاكیەكە بە ووتنەوەی دروشم كۆتایی هات.

------------------------------------------
بۆ رای گشتی
كۆمیتەی تەندروستی كۆماجڤاكێن كوردستان كەجەكە، گروتوخانەی نوێی ئیمرالی وەك چاڵی مردن بەناوكرد و بەو هۆیەشەوە، كۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشكەنجەی یەكیەتی ئەوروپا سی پی تی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەرپرسیار دەزانێت.
كۆمیتەكە بانگی لە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و تەندروستی كرد، بۆ بەرگرتن لە ئەشكەنجەی ئیمرالی وەخۆ كەون. كۆمیتەی تەندروستی كۆماجڤاكێن كوردستان كەجەكە بەلێداونێك بۆچونی خۆی لە سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەربڕی و ڕایگەیاند: ساڵانێكە ئۆجەلان لە هەڵومەرجێكی دژواردا، ڕاگیراوە و لەم دوایەش دا ئەو هەڵومەرجە سخت تر كراوە.
دەوڵەت و حكومەتی تورك وێرای هەموو گوشارەكان، ڕێگە نادات ڕێبەرمان هەناسەش هەڵمژێت، بەم كردوەیەشی هەوڵە ساختەكاریەكانی گوایا بۆ چارەسەری پرسی كورد ئیدی ئاشكرا بوون.
ئێمە لەو دۆخەی كە ئێستا هەیە، كۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشكەنجەی یەكیەتی ئەوروپا سی پی تی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەرپرسیار دەزانین. هەر بۆیە داوا دەكەین رەوشەكە هەرچی زووە بگۆڕدریت و چاوەروانین لەیەن پەیوەندی دارەكان بە ئەركی خۆیان هەستن. كۆمیتەكە بانگی لە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و تەندروستی كرد، بۆ بەرگرتن لە ئەشكەنجەی ئیمرالی وەخۆ كەون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە