کەناڵی رووداو رۆڵی سیخوڕی بۆ داعش دەبینێت
Thursday, 19/06/2014, 12:00
1833 بینراوە
تەلەفیزیۆنی رووداو لهبهرهكانی جهنگدا لە گەرمیان له پهخشێكی راستهوخۆدا رایگەیاند، کە ئهم ئێوارهیه پێش ئهوهی تاریك بكات پێشمهرگه هێرش دهكاته سهر داعش. بڵاوکردنەوەی هەواڵێک بەم زمانە لەسەر ئاشکراکردنی چالاکییەکی پێشوەخت نیشانەی سیخوڕیی و هیمایەکە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەرەکەی تر، واتە کەناڵی رووداو لێرەوە بە داعش دەڵێن، خۆتان ئامادەبکەن وا پێشمەرگە خەریکە پەلامارتان دەدەن دەستیان لێبوەشێنن، لەلایەکی ترەوە ئەمەش تەواوکەریی ئەوەیە کە مەسعود بارزانی بە بارزانییەکانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆتی ئاگادارکردۆتەوە و وتوویەتی، ئێمە خۆمان لەو شەرە بەدوور دەگرین، ئێمە رێککەوتنمان لەگەڵیاندا هەیە، کە هاوبەشی هیچ شەڕێک نەکەین، ئەم هەڵویستەی مەسعود بارزانی و پارتیی، لایەنێکی دیکەشی هەیە، ئەویش ئەوەیە دەیانەوێت یەکێتیی و ناوچەی سەوز لە شەڕێکەوە بگلێنن. ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوەش بەڵگەیەکی دیکەیە، کە مەسعود بارزانی پێش چوونی بۆ تورکیا و ئەوروپا هەڕەشەی لە مالکی کرد، بەدوایدا پاش چەند رۆژێک داعش هێرشی کردە سەر موسڵ.
جێگای ئاماژەپێکردنە لێرەدا ئەوەش ئاشکرابکەین، کە داعش سزای چەند کەسێکی داوە کەوا نابێت وشەی داعش بەکار بهێنن، دەبێت بڵێن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، ئیستا راگەیاندە کوردییەکانیش پەیڕەوی ئەو هەڕەشەیە دەکەن، ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار کەناڵی (KNN) ، هەروەها چەند راگەیاندنێکی تری کوردیش لە ترساندا لە بری داعش لە چەند هەواڵێکیاندا ناوی ئەو گروپە تیرۆریستەیان بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناوبرد.