کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنگرە تەندروستیەكەى هەولێر شكستى هێنا ، بەڵگەكان خۆیان ئەدوێن ، كوردستانپۆست سەلماندیەوە مینبەرى ڕاستگۆیە .

Friday, 04/02/2011, 12:00


بڵاوبوونەوەى ڕاپۆرتێكى گروپى چیایى كوردستانپۆست لەسەر بڵاوكردنەوەى دەیان دزى و گەندەڵى دكتۆر محەمەد خۆشناو وەزیرى پێشووى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى و دكتۆرى تایبەتى سەرۆك كۆمارى عێراق تاڵەبانى ، هاوكاتە لەگەڵ بەستنى كۆنگرەى وەزارەتى تەندروستى بۆ چاكسازى و پەرەپێدانى سیستەمى تەندروستى لەهەولێر .
ئەم كۆنگرەیە بۆ ئەوەیە كەبەرهەم ساڵح پارسەنگى خۆى و حزبەكەى پێ ڕاست بكاتەوە لەبەرامبەر پارتى و بڵێ كابینەكەم سەركەوتووە ئەوەتە دوایى بەرنامەى توانا سازى وەزارەتى خوێندنى باڵا كەوەزیرەكەى یەكێتیە و دكتۆر دلاوەر عەلادینە ، ئەمەش بەرهەمی وەزیرێكى ترى یەكێتیە كە دكتۆر تاهیرهەورامیە بۆ باشتركردنى سیستەمى تەندروستى لەكوردستان بەڵام هەرزوو سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى بایكۆتى كۆنگرەكەیان كرد و هۆڵى كۆنگرەیان بەجێ هێشت بەپەلە تاهیرهەورامى پەیوەندى بەمەلابەختیارەوە ئەكا و ئەڵێ ئەمانە شكستیان بەكۆنگرەكە هێنا پێیان بڵێ بگەڕێنەوە ، ئەویش بەتەلەفۆن هەڕەشە لەجەبارى سەندیكا ئەكا و ئەیان نێرێتەوە ناو هۆڵى كۆنگرە ، بەڵام بڵاوبوونەوەى ئەم ڕاپۆرتەى كوردستانپۆست جارێكى تر شكستى بەو كۆنگرە تەندروستیە هێنایەوە ، چونكە سەرپەرشتیارى كارەكانى كۆنگرە و سیمینارەكان دكتۆر محەمەد خۆشناوە ئێوە بڵێن سیستەم و كۆنگرەیەك ئەم دكتۆرە دزە بەرنامەى چاكسازى بۆ دابڕێژێ ئەبێ چ ئومێدێكمان پێیى هەبێ ؟ .
وە لەهەمان كاتدا ئەمڕۆ سایتى لڤین ئەوەى بڵاوكردەوە كە 32 ملیۆن دۆلار لەپڕۆژەى نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكەدا دیارنیە ، ئەمەش دووبارە سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەیە كەكوردستانپۆست و نووسەرەكانى لەچەندین ڕاپۆرت و نووسیندا باسى دزین و بردنى دەیان ملیۆن دۆلارى ئەم نەخۆشخانەیان كردوە كەئەمە جارێكى تر سەلمێنەرى ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەیە كەئەوە كوردستانپۆستە مینبەرى ڕاستگۆیە و قەیسەرى لەدەسەڵات و مافیاكانى پارتى و یەكێتى كردوە بەكونە مشك .
بۆ كوێ ئەچن كوردستانپۆست و چەكوشەكەى هەر بەدواتانەوەیە تاهۆڵى دادگا و گەڕانەوەى دوا سەروەت و سامانى ئەو میللەتە .

لەكۆتایدا سەیر كەن بەڵگەكان چۆن خۆیان ئەدوێن ..

(32) ملیۆن دۆلار له‌پاره‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ (400) قه‌ره‌وێڵه‌یی سلێمانی‌ دیارنییه‌ 3/2/2011 لڤین
له‌پڕۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ (400) قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ بڕی (32) ملیۆن دۆلار دیارنییه‌و چالاكوانێكی‌ بواری‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نیش رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌سه‌رفكراوه‌ پاره‌ی‌ خه‌ڵكه‌و له‌گیرفانی‌ به‌رپرسانه‌وه‌ نییه‌، بۆیه‌ پێوسته‌ خه‌ڵك بزانێت چۆن ئه‌و پاره‌یه‌ سه‌رفده‌كرێت".

پڕۆژه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ (400) قه‌ڕه‌وێله‌یی سلێمانی‌ كه‌ ده‌بوو له‌ماوه‌ی‌ دوو ساڵدا ته‌واوبكرێت، به‌ڵام حه‌وت ساڵه‌ كاری تێدا ده‌كرێت‌و دوو ساڵی‌ تریشی بۆ زیادكراوه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندینجار پاره‌ی‌ بۆ دابینكراوه‌و به‌شێك له‌خه‌رجییه‌كانیش وه‌سڵه‌كانیان ئاشكرانین‌و تا ئێستاش ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ته‌واو نه‌بووه‌. بۆ یه‌كه‌مجار بڕی‌ (57365858) دۆلار بۆ دروستكردنی‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ته‌رخانكرا، دواتر ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران بڕی‌ (2556179) دۆلاری‌ دیكه‌ی‌ بۆ ته‌رخانكرد. ئێستاش (90) ملیۆن دۆلاری‌ دیكه‌ی‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌ له‌گه‌ڵ زیادكردنی‌ دوو ساڵی‌ تر بۆ ماوه‌ی‌ كاركردنه‌كه‌ی‌. له‌كۆی‌ خه‌رجییه‌كاندا، (31) ملیۆن‌و (804) هه‌زارو (661) دۆلار وه‌سڵی‌ دیارنییه‌.

شۆڕش ئه‌مین، چالاكوانی‌ بواری‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ئه‌ندامانی‌ گروپی‌ (400) كه‌ بۆ ئاشكراكردنی‌ هۆكاره‌كانی‌ دواكه‌وتنی‌ ئه‌م پڕۆژه‌ پێكهێنراوه‌ له‌لێدوانێكیدا بۆ لڤین وتی‌ "حكومه‌ت به‌رپرسی یه‌كه‌مه‌ له‌دواكه‌وتنی‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌". وتیشی "ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌سه‌رفكراوه‌ پاره‌ی‌ خه‌ڵكه‌و له‌گیرفانی‌ به‌رپرسان ده‌رناچێت، پێوسته‌ خه‌ڵك بزانێت چۆن سه‌رفده‌كرێت".

ماوه‌ی‌ چوارده‌ ساڵه‌ بڕیاری‌ دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی (400) قه‌ڕه‌وێڵه‌یی دراوه‌و ماوه‌ی‌ حه‌وت ساڵیشه‌ كاری تێداده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌.


یەكەم ڕۆژ سەندیكا حزبیەكە بایكۆتى كۆنگرەى كرد ..
ژمارەیەك نوێنەری سەندیكای كارمەندانی تەندروستی هۆڵی كۆنگرەى وەزارەت بەجێ دێڵن
02/02/2011 15:21
هەولێر 2 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز)- ئەمڕۆ چوارشەم لە یەكەم رۆژی كۆنگرەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمدا 40 نوێنەری سەندیكای كارمەندانی تەندروستی وەك ناڕەزایی بەرامبەر پشتگوێخستنی رۆڵیان لە كۆنگرەكەدا، هۆڵی كۆنگرەیان بەجێ هێشت.

جەبار محەمەد نەقیبی سەندیكای كارمەندانی تەندروستیی كوردستان پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بارەگەی سەندیكا لە هەولێر كە پەیامنێری ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) ئامادەی بوو، رای گەیاند، پاش ئەوەی كارنامەی كۆنگرەی نێودەوڵەتیی چاكسازی و پەرەپێدانی سیستەمی تەندروستی لە هەرێمی كوردستانمان بینی، دەركەوت "بەهیچ شێوەیەك باس لە رۆڵی كارمەندانی تەندروستی نەكراوە".

زیاتر گوتی "رێگە نەدراوە كارمەندانی تەندروستی خۆیان لەناو كۆنگرەدا نوێنەرایەتیی خۆیان بكەن، بگرە پزیشك دانراوە كە باس لە كێشەكانی ئەوان بكات، بۆیە وەك ناڕەزایی دەربڕین لە یەكەم رۆژی كۆنگرەدا بایكۆتی چالاكییەكانی كۆنگرەمان كرد".

محەمەد ئاماژەى كرد "سەندیكاكەمان 40 ئەندامی لەو كۆنگرەیەدا هەبوو كە بەهیچ شێوەیەك ناچینە ژێر باڵی پێشنیاز و راسپاردەكانی كۆنگرەكە، ئەگەر بەشێوەیەكی دیار و تەواو بوونمان نەبێ".

وێڕای باسكردن لە هەندێك داواكاریی وەك لایەنی كارگێڕی، دامەزراندن، گۆڕانكاری لە پێكهاتەی وەزارەتی تەندروستی، جیاكردنەوەی كەرتی گشتی و تایبەت و رێكخستنی دەرماڵەكان گوتی، "داوا لەسەرۆكایەتیی هەرێم و حكوومەت دەكەین بەپەرۆشەوە بەدەنگ داواكاری و تێبینییەكانمانەوە بێن".

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەم بەبەشداریی 600 پسپۆر و پزیشك، لەژێر درووشمی (تەندروستییەكی باشتر، وڵاتێكی ئاوەدانتر)، وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆنگرەی نێودەوڵەتیی (چاكسازی و پەرەپێدانی سیستەمی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان)ی لە هەولێر دەست پێ كرد.

لە سامان عەلی ن: هـاوار بازیـان


دواتر لەژێر فەرمان وهەڕەشەى مەلابەختیار چوونەوە ناو كۆنگرە ..



سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى پیشه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌شدارى كۆنگره‌ى ته‌ندروستى ده‌كه‌ن

كوردیو - هه‌ولێر - ئاكار فارس

دواى ئه‌وه‌ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى پیشه‌ى ته‌ندروستى كوردستان له‌میانه‌ى ده‌ركردنى به‌یاننامه‌یه‌كیدا ڕه‌تى كرده‌وه‌كه‌به‌شدارى بكه‌ن له‌كۆنگره‌ى سیسته‌مى چاكسازى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى سه‌ندیكاى ناوبراو گۆڕانى به‌سه‌رداهات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌(جه‌بار موحه‌مه‌د) نه‌قیبى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى پیشه‌ى ته‌ندروستى كوردستان له‌میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ووتى: له‌دواى ئه‌وه‌ى ئێمه‌بڕیارى ئه‌وه‌ماندا به‌شدارى ئه‌و كۆنگره‌یه‌نه‌كه‌ین كه‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌باره‌ت به‌چاكسازى سیسته‌مى ته‌ندروستى ده‌ستى پێكرد، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆبوونه‌وه‌مان سازكردووه‌و ئه‌وان به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان پێداین كه‌كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئینجا ئێمه‌هه‌ڵوێستى خۆمان گۆڕیوه‌و به‌شدارى ئه‌و كۆنگره‌یه‌مان كرد.


وێنەیەك لەكۆنگرە ..


دكتۆر محەمەد خۆشناو هاوشانى دەیان دز ، ڕیزى پێشەوەى كۆنگرەى نێودەوڵەتى چاكسازى و پەرەپێدانى سیستەمى تەندروستى گرتووە شەوانەش لەگەلى كوردستان باسى سەركەوتنى كۆنگرە تەندروستیەكەى بۆ ئەو میللەتە ئەكرد .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە