دواجاریش مام جەلال دەمرێت
Saturday, 22/12/2012, 12:00
زۆر سەیرە ئەوانەى كەبێیان وایە مام جەلالى سكرتێرى گشتى یەكێتى نیشتمانى كوردستان هەرئەوە بەربەشاترى رزگاركەرى گەلان لەدەس ئەو هەموو جیاوازیى یە ئیتنى و ئاینی و پێكهاتە ئاڵۆزەى دانیشتوانى عێراق , كۆمەڵێك پێیان وایە ئەگەر ئەم زاتە بمرێت دیموكراسى و پێكەوەژیانیش دەمرێت تۆ بڵێى مام جەلال فەیلەسوفە ئەفسانەكانى سەدەكانى پێش زایین بێت ؟تۆ بڵێى ئەم فریادرەسە خێرو خۆشى لەگەڵ خۆیا بەرێت و عێراقیەكان مەزارگاكەى بۆ رزق و رۆژى و پاڕانەوە بەكار بهێنن .؟
ئەوەندەى كەبەشان و باڵى ئەم سەركردەیەدا هەڵدەدرێت , هیچ نییە جگە لە دووبارە بوونەوەى ئەو مێژووە بەسەرچووە تەقلیدەى كەپێشتر بۆ دیكتاتۆرەكان هۆنراوەتەوە.
راستە بەمردنى جەلال تاڵەبانى دۆخێكى نوێى سیاسى دێتە ئاراوە كە بەپێى بۆچونى چاودێرانى سیاسى گۆڕانكارى بەسەر پەیوەندییەكانى وڵاتانى دەوروبەر لەگەڵ عێراقدا گەرمووگوڕى ئێستاى لەدەس دەدات , لەناوخۆى عێراقیشدا ئاژاوەى سیاسى سەرهەڵدەدات و لەكوردستانیشدا هەنگاوى یەكەم ڕێكەوتنى ستراتیجى لەبار دەچێت و ئەو ناكۆكییە شاراوانەى ناویەكێتى یەكێتى دەكات بەسێ پارچەوە , پارچەیەك بێلایەن دەبن و دووپارچەكەیتر ڕەنگە پێكادانیش ڕووبدات , یاخود هەرپارچەیەو سنورى چالاكى خۆى جیا بكاتەوە , ئەمە جگە لەوەى كە گۆرانكارى كەورە بەسەر پارتى دیموكراتیشدایەت و گورزى كاریگەرى بەردەكەوێت هەر لە لەدەسدانى هاوپەیمانە گەورەكەى و نزمبوونەوەى ئاستى جەماوەرى و لەدەسدانى بەشێكى زۆرى دەسەڵاتى ئیدارى لەناوچەكەدا , ئەمەو دەیان زیانى گەورەدیكە,ئەوانەى كەپێیان وابێت جەلال تاڵەبانى ڕزگاركەرى مرۆڤایەتى و گەلانى عیراقە و فریادڕەسێكى هاوشێوەى عیساى مەسیحە بەهەڵەدا چوون و تاڵەبانیش دەمرێت , ئەىكێ بەربەشاترى دواى ئەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست