به فه‌زلَى مامه‌و كاكه،حكومه‌تمان ده‌ست پاكه
Tuesday, 28/05/2013, 12:00
ئه‌م كورده‌ش سه‌يره قسه‌ى خۆمان بيت،هه‌رله‌خۆيانه‌وه شت گه‌وره ئه‌كه‌ن،ئه‌ها تۆ مولاحه‌زه بفه‌رموو،ده‌رزيه‌كى خوێرى وبێ قيمه‌ت،بو به‌هۆى چاوكويرَكردنى چه‌ند كه‌سێكه‌وه،كه‌چى له‌خوتو خۆرِايى تۆمه‌ته‌كه ئه‌خه‌نه ملى حكومه‌تى تولف و ساواى هه‌رێم، ئه‌ىباشه بۆ وه‌ك پياو ئيعتيراف ناكه‌ن و نالَێن،ده‌رزييه‌كه هيج عه‌يب و عارێكى نه‌بووه، ئه‌وه‌تا وه‌زيره خرپن و ره‌شيقه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، سێ به‌چوار ته‌لاَق ئه‌خوات ئه‌لَێت: عه‌يب له‌ورگى منا هه‌بێت له‌و ده‌زريه‌يا نييه، خه‌تاكه هى ئه‌و خه‌لَكه‌يه،خۆيان چاويان زه‌عيف و بێ مقاوه‌مه‌يه و،گوێزه‌ر و شتى باش ناخۆن و،موعه‌ده‌لى خوايى سه‌يرى ته‌له‌فزيۆن ئه‌كه‌ن و، به‌رگه‌ى ئه‌و شرينقه‌يه‌يان نه‌گرتوه.
من حالَى نابم بۆچى ئه‌و ميلله‌ته ئه‌وه‌نه سپلَه‌و بێ سفه‌ته؟ له‌خۆيانه‌وه ئه‌يانه‌وێت پارتى و مه‌سعود سوك بكه‌ن،ئه‌لَێن ئيتر ئه‌بێت له‌ره‌ئيسى لاببرێت،باشه تو ويژدانتان ،تو ئه‌وه‌ى ئه‌يپه‌رستن،تا ئێستا كامه سه‌رۆك هه‌بوه به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و پياوه ئيش و كار و خێروبێرى بۆ ميلله‌ت و شه‌عبه‌كه‌ى داباران دبێت، به‌ده‌ردى ئاغاى به‌شاره‌تى فه‌رمووى مه‌گه‌ر ئيمامى مه‌هدى په‌يدابێت بتوانێت مونافه‌سه‌ى جه‌نابى سه‌رۆك بكات. من نه ئه‌يناسم و نه‌به‌خزمه‌تيشى گه‌يشتوم،به‌لاَم هه‌مو شت به‌به‌لَگه‌و ده‌ليل خۆشه، با بۆتان شه‌رح بكه‌م،ئه‌وجا ئيتر خۆتان حوكم به‌ن، هه‌موو ئه‌زانين به‌رپرسياريه‌تى و، ولاَت به‌رِێوه بردن ئه‌ركێكى زۆر قورس و زه‌حمه‌ته، ئه‌و هاتوه ئه‌و قورسى و زه‌حمه‌تيه‌ى له‌كۆلَ ئێمه كردۆته‌وه ،ناچار و ناعيلاج مامه خه‌مه ئاسا،خۆى بووه به ره‌ئيسى هه‌رێم و برازاكه‌شى كردوه به سه‌رۆكى حكومه‌ت،كوره‌كه‌شى كردوه به‌مه‌نسولى ئه‌من وئاسايش،خۆ ئه‌گه‌ر باسى ئينجازه‌كانى ئه‌و به‌رِێزه بكه‌م مه‌گه‌ر شه‌ره‌فخان و ئه‌مين زه‌كى زيندوبكه‌مه‌وه، تا سه‌رله‌به‌رى ئه‌و ده‌ست كه‌وتانه بنوسن، ئه‌وه داستانى 31ى ئاب و ته‌فروتوناكردنى دوژمنانى كورد يه‌عنى په‌كه‌كه.رێگرتن و سنورداخستنى سوريا به‌روى كورده‌كان، مشتێكن له‌ده‌رياى خه‌بات و قوربانى دانى ئه‌و به‌رِێزه و پارته‌كه‌ى.
يان به‌عزه خه‌لَكێك هه‌يه هه‌رله‌خۆيه‌وه تفه‌نگ به‌تاريكيه‌وه ئه‌نێت،ئه‌لَێت ئه‌و خه‌سته‌خانه ئه‌هلى يه‌ى كه كۆسره‌ت ره‌سول له هه‌ولێر دروستى كردوه،پاره و پوله‌كه‌ى له‌لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆته‌ئمين كراوه، باشه هه‌رچه‌نده من ئه‌لَێم ئه‌وه درۆيه‌كى شاخداره وئه‌سلَ وئه‌ساسى نيه،چونكه دوا فلسى ئه‌و مه‌شروعه له كيسه‌و باخه‌لَى خۆى ده‌رهاتوه،گه‌ر باوه‌رِيش ناكه‌ن ئه‌وا با بۆتان باس بكه‌م. ئه‌ها بيرتانه سالَى هه‌شتاكان ئه‌وپياوه پاره‌ى معاشى مه‌جموعه‌يه‌ك موزه‌فى له‌هه‌ولێر برد و چوه شاخ، ئه‌مه‌له‌لايه‌ك له‌لايه‌كى تره‌وه ئه‌و زاته موده‌يه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌ت بوو،ئه‌و عانه‌ش پاره‌ى گومرگ و سه‌رانه و شت هه‌موو ده‌چونه خه‌زێنه‌ى به‌يتول كۆسره‌ته‌وه،له‌وه‌ش زياتر،جه‌نابى ماليكيش مه‌بله‌غێكى زۆرپاره‌ى پێداوه تا ئه‌و خه‌سته‌خانه‌يه بێته ته‌واو كردن،ئيستا خۆلاتان وازيح بوو؟؟
يان موده‌تێكه ئه‌و خه‌لَكه بوختان چى و چاوبرسيه كه‌وتونه‌ته ديعايه‌و شتى خراپ گوايه ئه‌زمه‌ى به‌نزين و گازه سه‌به‌به‌كه‌شى لاى ئه‌وان حكومه‌ته،بۆ ئه‌وه‌شيان من ئه‌لَێم : ئه‌وه‌ى ئه‌و درۆ و بوختان وناراستيانه بلاَو ئه‌كاته‌وه،تابورى پێنجه‌م و شه‌شه‌مه، ئه‌يه‌وێت سومعه‌و شوهره‌تى حكومه‌ته‌كه‌ى بنه‌مالَه ناشيرين بكات،ئه‌گينا له‌واقيعا هيچ وانيه،ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر تۆ مه‌خسه‌دت بێت بته‌وێت به‌نزين وه‌ربگريت ،ئه‌توانيت به‌يانيان له‌دواى نوێژى به‌يانى برِۆيت سه‌ره‌بگريت، له‌ماوه‌ى چوار سه‌عاتدا به‌نزينى خۆت وه‌ربگريت. ئيتر من تێناگه‌م ئه‌م خه‌لَكه له‌وه زياتر چيان ئه‌وێت؟خۆ ئه‌گه‌ر باسى به‌نزينى موحه‌سن و تيجاريش ئه‌كه‌ن،ئه‌وا باپێتان بلَێم سيعرى ئه‌وبه‌نزينه‌ش له‌عمومى ئه‌وروپاش هه‌روايه، ئێمه جاران ئه‌مان وت كوردستان ئه‌كه‌ين به‌دوبه‌ى،ئه‌وا ئێستا خه‌ريكه ئه‌بين به سويد و فه‌ره‌نسا. ئه‌ها چه‌نێك پێشكه‌وتوين. خه‌ريكه مونافه‌سه‌ى ئه‌وروپا ئه‌كه‌ين، توخوا ئه‌وه شته شايه‌نى ئه‌وه نيه ،هه‌موومان بيكه‌ين به‌ته‌قه‌ى خۆشى و ئاسمان بكه‌يت به‌ده‌نوكى كه‌و؟؟
قيروسيا له‌و قسه ودرۆ زلانه‌ى ئه‌م خه‌لَكه بۆ حكومه‌تى ئه‌كه‌ن، ئێستا خه‌ريكى درۆيه‌كى ترن،ئه‌لَێن گوايه دكتۆر به‌رهه‌م(لێتان ناشارمه‌وه،كردار شه‌رته) له‌و ميرَگه‌پانه، له‌سه‌ر عه‌رزه‌كانى كه قائيمولمقامى تيا مه‌حف بوو، ئه‌ويش هه‌نێك دۆنمى به‌ركه‌وتوه و،هه‌ستاوه يه‌ك ڤێلاى تيا دروستكردوه، بۆ حيمايه‌و پاسه‌وانيشى يه‌ك فه‌وجى زل وزه‌به‌لاحى تيا داناوه،جا درۆ و بوختانه‌كه‌يان چى بێت باشه، ئه‌لَێن هيچ ئيش و كارى به‌و حه‌ديقه و خانوه‌ى ناوى نيه،ته‌نها جارجار كه حه‌زى له‌تشريب و سه‌روپێ ئه‌بێت، له‌هه‌ولێره‌وه به‌خۆى و سى چل سه‌ياره‌و يه‌ك دوو فه‌وج حيمايه‌وه دێن بۆ ئه‌و مێرگه‌پانه‌و ته‌بديل هه‌وايه‌ك ئه‌كه‌ن. باشه ئه‌مه هيچى تيايه.توخوا مه‌وزوع نه‌ماوه ئه‌مه‌نه‌بێت؟؟
داخى هيچ نامكوژێت،داخى ئه‌وه‌ى كه ئه‌لَێن كاك مه‌حمود سه‌نگاوى(گيڤاراكه‌ى كورد) خوێنه‌وارى نيه و كراوه‌ته ئه‌ندام مه‌تكه‌ب سياسى، جا تودينتان كێ هه‌يه به‌قه‌ده‌ر ئه‌و به‌رِێزه شاره‌زاو زيره‌ك و لێهاتو بێت؟ كێ هه‌يه به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و حيكمه‌ت و عيلم و فه‌لسه‌فه له‌ناخيدا هه‌بێت؟ جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قه‌يدى چيه له‌و كه‌لار وكفرى و گه‌رميانه ساحيبى يه‌ك دونيا مه‌شروع و بيره نه‌وت كۆمپانيا وغه‌ساله و تانكه‌ر و ترِێله و مه‌عره‌زى سه‌ياره بێت؟ باشه‌توخوا ئه‌و بيخوات باشتر نيه؟ ده‌ى گريمان وتى فه‌رموون ئێوه‌ش له‌و بيره نه‌وتانه، نه‌وت ده‌ركه‌ن، كوا ته‌نكه‌ر تێيى بكه‌ين؟ كوا له‌كوێ ساغى بكه‌ينه‌وه؟ كێ لێمان ئه‌كرِێت؟
ئه‌وه‌ى كه‌زۆر په‌ستم ئه‌كات و مه‌راقى پێ ئه‌خۆم زه‌غته‌كه‌م ئه‌فرِێنێت بۆ كه‌شكه‌لانى فه‌له‌ك، ته‌شهيرو بوختان و ناوزرِاندنى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه چ لێره چ له‌به‌غا.گوايه هيچيان نه‌كردوه، بون ونه‌بونيان وه‌ك يه‌كه،بۆ ئه‌مه‌شيان ئه‌مه‌وێت يه‌ك ده‌رزه‌ن به‌لَگه‌و موسته‌مسه‌ك بخه‌مه به‌رچاوتان ،باوه‌رِ به‌قسه‌ى من مه‌كه‌ن ،خۆشتان موتابه‌عه‌ى بكه‌ن،بزانن وايه يان نا؟ئه‌وه نيه بێكارى له‌ولاَتدا نه‌ماوه، له‌برى خۆمان خه‌لَكانى به‌نگلاديشى و نيپالَى ئيشمان بۆ ئه‌كه‌ن،ئه‌وه‌نيه قانون له‌سه‌رقانون ده‌ريده‌كه‌ن،وه‌كو قانونى مه‌نعى حه‌مل،ببورن مه‌نعى جگه‌ره كێشان، قانونى خه‌ته‌نه‌ى مێ ينه ،قانونى گرانكردنى ره‌قه‌مى سه‌ياره. باشه كامتان به‌قه‌ده‌ر سۆزان خانى يه‌كێتى بليمه‌تن؟ كامتان ئه‌توانێت وه‌كو عارف ته‌يفورنائيبى په‌رله‌مان، په‌رله‌مان بێنێته زه‌لزه‌له و ترس و خۆف بخاته دلێيانه‌وه؟ ئايا جه‌نابتان ئه‌وه‌تان پێ ده‌گرێت ،ده‌توانن مانگانه شه‌ش حه‌وت مليۆن بخۆن، ده‌توانن پاره‌ى سى چل حيمايه و پۆليس حه‌په‌لوش بكه‌ن؟ ده‌توانن سه‌ياره‌ى درع لێ بخورِن؟ ده‌وێرن برِۆنه به‌غدا ، له‌وێ له‌سه‌ر پاره‌ى كۆمپانيا نه‌وتيه‌كان گه‌وره‌ترين شه‌رِبكه‌ن؟؟ بێگومان نه‌خێر من بۆ خۆشم ناتوانم ، به‌قه‌ده‌ر خاتو لانه حافيزه‌كه‌ى په‌رله‌مانتارى پارتى، كه‌كه‌س نايناسێت ونازانێت ماوه يان مردوه؟ ئيش بكه‌م وبه‌عه‌ره‌بى ده‌ست به‌رزبكه‌مه‌وه. بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ت ونارِاستيانه‌ى كه رۆژانه خه‌لَك وئيعلام بلاَوي ئه‌كه‌نه‌وه، شتم زۆر پێ بوو،به‌لاَم با ئه‌وه‌نده به‌س بێت.. ئێوه‌ش خواتان بێت،ئه‌وه‌نه سه‌ر مه‌كه‌نه سه‌ر حكومه‌ته ساواكه‌مان،به‌وخوايه ئه‌گه‌ربێت وشتێكى لێ بێت يان ناوكى بكه‌وێت،ئه‌وكاته كائينات چاكى ناكاته‌وه،ئه‌و ده‌مه‌ش ئه‌بێت كالَه‌ك به‌ئه‌ژنۆى خۆمان بشكێنين،جا بيريشتان نه‌چێت،هێشتا كالَه‌كى خۆشمان نه‌هاتۆته به‌ر،مه‌جبورين له ده‌ره‌وه هاورده‌ى بكه‌ين،هاورده كردنيش پێويستى به‌قانون وته‌عليمات هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌بێت په‌رله‌مان و حكومه‌ت يه‌ك دومانگ پێوه‌ى سه‌رقالَ بن تا پرِۆژه ياساكه رێك ئه‌خه‌ن و پاك نووسى ئه‌كه‌ن وئه‌يخه‌نه ده‌نگدانه‌وه. بۆيه به‌قسه‌ى من ئه‌كه‌ن جارێ له‌حكومه‌تى خۆمان مه‌كه‌ونه ته‌قه، راسته ئه‌و له مه‌رحه‌له‌ى ساوايه‌تى ده‌رچوه، ئێستا هه‌رزه‌كاره،هه‌رزه‌كاريش ئه‌زانن چۆنه ،هه‌مووتان به‌و مه‌رحه‌له‌يا رۆيشتون، نه‌بادا له‌داخى قسه ره‌ق و به‌توێكلَه‌كانى ئێوه، وه‌كو كاك نێچيره‌پياوكوژه‌كه‌ى خۆشه‌ويستى مه‌سعود بارزانى كه‌باوك دايكى خۆى كوشت و، پاشان به‌قانونى خاسى موسعودئه‌لبارزانى عه‌فوكرا ، ملۆزمێكى واتان بۆ نازلَ بێت و له‌په‌نايه‌كا ساردتان بكاته‌وه، يان وه‌كو ئه‌و كچه‌ى به‌ختيارى ئيختيتافتان بكات.
نه‌سيحه‌تى من بۆ هه‌موان ئه‌وه‌يه،واز له‌و شته بێ به‌ر و ره‌نجه بهێنن، بچن ره‌خنه له‌حكومه‌تى پاكستان بگرن، يان باسى نه‌خۆشيه تازه‌كه‌ى سعوديه بكه‌ن،باسى رۆيشتنى مۆرينهۆ و شكستى ريال مه‌دريد بكه‌ن، باسى بارانه سه‌يره‌كه‌ى ئێستا بكه‌ن، باسى مه‌مك برِينه‌وه‌ى ئه‌نجلينا جولى و، سه‌ردانه‌كى هه‌يفا وه‌هبى بۆ هه‌ولێر بكه‌ن،ئه‌مانه مه‌وزوعن ،نه‌ك بلَێت كاك فلاَن هه‌رچى خزمێتى كردويه‌تى به‌شت،يان بلَيت بۆعيدميلادى كورِه‌كه‌ى كاك لاسوتاو ره‌ئيسى حكومه‌ت 10 ده‌فته‌رى بۆهه‌ديه كرد، يان ئه‌توانيت يه‌ك دونيا به‌حس و مقاله‌و ته‌حليلات له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ئه‌ره‌ب ئايدلَ و په‌رواز خان رێك بخه‌يت،. ئه‌وانه جگه له‌وه‌ى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژيانتان نيه، كه‌سابه‌تێكى باشيشه و، ئه‌گه‌ر شاره‌زابي و بزانيت ئه‌وا ئه‌توانيت له‌موده‌يه‌كى كه‌مدا تۆش ببيته سوحفيه‌كى مه‌شهور و قه‌ناته نه‌وتاويه‌كه‌ى نێچير (روداو) يش ده‌رگات بۆبخاته سه‌ر پشت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست