کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمه پیاوی جه‌ماوەرین نه‌ک پیاوی گرده‌که

Saturday, 24/10/2009, 12:00


کارکردن و خۆ دۆزینه‌وه‌ له‌ نێو بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری یان ڕێکخڕاوێک، که‌ جه‌ماوه‌ڕ وه‌ك مه‌ڕجه‌عێک بۆ کاڕه‌کانی خۆی بناسێت ، و مسداقیه‌ت و شه‌فافیه‌ت له‌ بڕیار و کرده‌وه‌کاندا که‌ ئه‌مانه‌ش کاڕێکی ئاسان نییه‌ مڕۆڤ بتوانێت له‌ یه‌ك کاتدا وه‌کو پێوه‌رێک، لێره‌وه‌ تێڕوانینه‌کان له‌م شێوه‌ بزوتنه‌وا نه‌دا بدۆزێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ پاش حوکمڕانیه‌تێکی گه‌نده‌ڵ و نادروست، که‌ له ‌ماوه‌ی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌ڕێمی کوردستان زۆر که‌س خۆیان .‌تیایدا پێگه‌یاندن، له‌مه‌دا نه‌وه‌یه‌ك که‌ پڕ له‌ نیفاقی سیاسی و ماستاوچی مامه‌حه‌مه‌یی کردن و تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ناو زه‌ند کرن و کوشتن ڕاوه ‌دوونان که‌سانێك که‌ وه‌کو به‌ڕامبه‌ره‌کانیان بیر ناکه‌نه‌وه‌ یان جیاوازن له‌ ده‌رخستن و ده‌ست نیشان کردنی ڕاستیه‌کان ڕه‌نگه ئه‌مانه‌ش ئێستا بۆنه‌ته‌ (که‌لچه‌رێکی) سیاسی به‌تایبه‌ت له‌ نێوان هه‌ندێك چالاکه‌وان و ڕۆشه‌نبیر و هه‌ڵسوراوه‌ سیاسیه‌کان ، وا دیاریشه‌ سروشتێکی ئه‌م دیاڕده‌یه‌ له‌ قوتابخانه‌ نه‌زۆکه‌کانی ڕابردووی خه‌باتی ئه‌و حیزبانه‌ بوون وا خه‌ریکه‌ په‌یتا په‌یتا ده‌یانه‌وێت ئه‌م شێوازه‌ بیڕ کڕدنه‌وه‌ ئاوێته‌ی کاڕه‌کانی بزووتنه‌وه‌یەك بکەن که‌ ڕه‌نگه‌ زۆڕبه‌مان کارمان بۆ کڕدووه‌ یان له‌ هه‌واداری دڕوشمه‌کانیان بووینه‌. له‌ ڕوێکی تریدا وا خه‌ڕیکه‌ وه‌ته‌ره‌کانی سیاسی خۆیان و بیردۆزه‌ و ‌دارشتن و بیر کردنه‌وه‌ له‌ داهاتوو دا چڕ ده‌که‌نه‌و خه‌ڕیکه‌ (گۆڕان) ده‌بێته‌ گڕبوو وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ و سه‌ڕکردایه‌تی (گڕده‌که‌ش) خۆی له‌ وه‌ته‌ڕێکی تر دا به‌ ناوی گڕتنی ده‌سه‌ڵات بێت یان واڵا بوون و کڕدنه‌وه‌ی ده‌ڕوازه‌کان یان هه‌ڕناوێکی تڕی لێ ئه‌ نێن که‌ ئه‌مه‌شیان خۆتان ئازادن چۆن ووڵامتان ده‌بێت بۆی که‌ من خۆم حوزڕتان قه‌بووڵ ناکه‌م ئه‌گه‌ڕ به‌ کڕده‌وه‌ نه‌بێت .وه‌ ئه‌گه‌ڕ بریارمان داوه‌ دژ به‌ گه‌نده‌ڵان و ئینتهازیان و دڕۆزنه‌کان گۆڕان کاری بکه‌ین و (مۆمه‌که‌ی) گڕده‌که‌ ڕاستگۆی و به‌ڵین و بڕیاره‌کانی خۆدی گۆڕان بێت به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌س داوامان لێبکات که‌ ببین به‌ پیاوی فڵان یان ئه‌بێت خۆمان له‌ یه‌كێك له‌ کوتله‌کانی ناو گڕده‌که‌ دا بدۆزینه‌وه‌ ئه‌وا من پێم وایه‌ سه‌ره‌تای نه‌مانی خودی گڕده‌که‌ ده‌گه‌ینێت ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی به‌ناوی فلان کوتله‌ یان فلان که‌س ده‌یانه‌وێت گۆڕان بکه‌ن ئه‌وه‌ من ده‌لێم خه‌یالتان خاوه‌ و خودی کاك (نیوشڕوان) ده‌بێت بزانێت گه‌نده‌ڵ و کوتڵه‌باز و درۆزنه‌کان ده‌یانه‌وێت ئێمەی گۆڕانخوازی حەقیقی ببین به‌ پیاویان یان کۆیله‌یان یان سه‌پاندنی که‌سنێک که‌ ڕابڕدوو و داهاتوویان وه‌كو مانگی چواڕده‌ دیاره‌ به‌سه‌ڕمانه‌وه‌ دڵنیات ده‌که‌ین که‌ قه‌بوولی ناکه‌ین وه‌ زۆڕ به‌ سه‌ختیش به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جه‌ماوه‌ڕ ناده‌ین به‌که‌س ئێمە نامانەوێت ناڕاست بین لەگەڵ ئەو پەیام و متمانەیە ناشبین به‌ پیاوی که‌س بۆیه‌ به‌ڕێزت ده‌بێت هه‌لوێستت هه‌بێت و چیتڕ قه‌بوولی کوتله‌کان و دڕۆزنه‌کان و ماستاو چیه‌کان و ئینتهازیه‌کان نه کە ‌یت چونکه‌ ئه‌وه‌ به‌ڵێنه‌کانت بوو بۆ چاك کڕدنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان .


عە دنان کۆچە ر
19 \10 \ 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە