جڕتو فڕتی جه‌لال به‌و حاڵه‌یه‌وه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌که‌ی.
Friday, 09/07/2010, 12:00
تاڵه‌بانی له‌وه‌ته‌ی ده‌ستی داوه‌ته کاسبی سیاسی و به‌ده‌یان کوڕی ئه‌م میلله‌ته‌ی کرده قوربانی نیازهگڵاوهکانی خۆی ڕاگه‌یاندنێکی زه‌به‌لاحیشی به پاره‌ی دزراوی میلله‌ت کردۆته پاڵپشتی خۆی وبه‌سه‌دان زوڕنا ژهنیشی خزاندۆته ناوی تاخیانهت وپاشقولگرتن ودیکتاتۆریهتهکهی شه‌رعیه‌ت پێبده‌ن و به خه‌بات و تێکۆشان بۆ ڕزگاری کورد‌و کوردستان به ئێمه‌ی بفررۆشنهوه. ئه‌گه‌رچی ئاغای تاڵه‌بانی له‌ناو کورد دا به خه‌ڵه‌فاو ناسراوه به‌ڵام له‌ڕاستیدا جه‌لال خه‌ڵه‌فاو نیه. جهلالێك هه‌مو مێژوی ژیانی ته‌نازول و ده‌ست تێکه‌ڵکردن بوبێت له‌گه‌ڵ داگیر که‌ران به‌قازانجی خۆی و له‌ناوه‌وه‌ش هه‌ر خه‌ریکی پاشقولگرتن و ته‌فره‌دانی ده‌ورو به‌ره‌که‌ی بوبێت بۆمانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریانه‌ی خۆی ئیتر ئه‌وه که‌ی خه‌ڵه‌فاوه. تاڵه‌بانی له‌و ڕۆژه‌وه سه‌ری له‌هێلکه جوقاوه جگه له‌زیان خێری بۆ کورد نه‌بوه و هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئهشمرێ خێری نابێت. خه‌ڵکانی ساویلکه ڕه‌نگبێ پێیان وابێت جه‌لال به‌و هه‌مو نه‌خوشی و به‌و هه‌مو ورگه‌وه که له سه‌ر خوێنی میلله‌ت ئاوسانویهتی وا هه‌دادانی لێبڕاوه‌و به‌م لاداو به‌و لادا که‌وتۆته ڕاکه ڕاکو جڕت و فرت له پێناوی خۆشگوزه‌رانیدا بێت بۆ کورد‌و کوردستان، ئێستا دوای سه‌ردانه کتو پڕه‌که‌ی جۆن بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بۆ مه‌سه‌له‌ی خێرا پێکهێنانی حوکمه‌تی عیراق و بڵاو بونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی که لیستی العراقیه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا خه‌ریکن پێك بێن و له‌ناو خۆیاندا حوکمه‌ت پێك‌بێنن مالیکی به‌ده‌سه‌ڵاتی زیاتره‌وه له‌وه‌ی تاڵه‌بانی ببێته سه‌رۆك کۆمار‌و ئه‌یاد عه‌لاویش ببێته سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانیش بدرێ به‌کورد که ئه‌مه بڕیاری خودی کۆشکی سپی یه چونکه ئه‌مه‌ریکا بۆی ده‌رکه‌وتوه که جه‌لال خه‌تی ئێرانیزمهو کاتی خۆشی به پشتیوانی ئێران بو به سه‌رۆك کۆمار جگه له‌وه‌ش ئه‌مه‌ریکا گه‌یشتوه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئه‌م کابرایه له پێناوی مه‌سڵحه‌تی شه‌خسی و مانه‌وه‌ی خۆیدا وه‌ك مه‌یمون له‌سه‌ر هه‌مو په‌تێك یاری ئه‌کات. ئه‌گه‌رچی زوڕنا ژه‌نه‌کانی حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی وایان بڵاو کرده‌وه که جۆن بایدن سه‌ردانی جه‌لالی کردوه به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانه‌بو به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه جه‌لال خۆی گهیاندبویێ تا به بایدن ڕابگه‌یه‌نێ که‌خۆی باشترین که‌سه بۆ پۆستی سه‌رۆك کۆماری ، جه‌لال و حیزبه‌که‌ی و زوڕنا ژه‌نه‌کانی توشی ماخۆلان بون و گوێی دنیایان که‌ڕکردوه به موناسه‌به‌و بێ موناسه‌به بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه که سه‌رجه‌می کوتله سیاسیه‌کان ڕه‌زامه‌ندن به پاڵاوتنه‌وه‌ی جه‌لال به سه‌رۆك کۆمار. ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه پێمان ناڵێن جه‌لال به‌م نه‌خۆشیه‌و به‌و ورگه‌وه ئه‌م ڕاکه ڕاکه‌ی له چیه.؟ ئه‌ی بۆ دوای سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی بۆلای مه‌سعود جه‌لالیش به‌هه‌ڵه‌داوان خۆی گه‌یانده مه‌سعود تابزانێ ئه‌رده‌ن و میسر و عمرو موسای سه‌رۆکی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی چیان به مه‌سعود وتوه‌و هه‌ڵوێستیان چی بوه .؟ ئه‌گه‌رچی مه‌سعود خۆی له‌ڕاستیه‌کان دزیهوهتهوه به‌ڵام بێگومان ڕون‌و ئاشکرایه هه‌ڵوێستی ئه‌وان ئه‌وه‌یه لیستی العراقیه سه‌رۆکایه‌تی حوکمه‌ت بکات و مالیکیش سه‌رۆك کۆمار بێت بۆیه من به‌دڵنیاییه‌وه مژده‌ی ئه‌وه ده‌ده‌مه زوڕناژه‌نه‌کانی حیزبه‌که‌ی جه‌لال که سه‌رۆك کۆماریه‌که‌ی مامتان وه‌ك دو شه‌شه‌که‌ی به‌کره‌جۆی جارانی فت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست