گومان ده‌کرێت، که ده‌سه‌ڵات له پشت کۆبوونه‌وه‌که‌ی به‌رده‌م که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بێت!
Thursday, 07/02/2013, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست سلێمانی 4
ئێواره‌ی دوێنێ پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن له‌لایه‌ن گەنجێکه‌وه له سلێمانی كوژرا، کەناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی له هه‌واڵه‌كانیدا بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه كه ئەو هاوڵاتییه به‌ته‌مه‌نه بەهۆی داخوازی کچێکیه‌وه‌و كوژراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه زیاتر له 100 كه‌س له خزم و كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه، چوونه سه‌ر باره‌گای ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی نالیا و داوایانكرد، كه کەناڵەکە داوای لێبوردنیان لێبکات.
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بە کوردستانپۆستی راگەیاند: پێش ئەوەی ئەو هاوڵاتیانە بچنە پێش بارەگای ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی نالیا لە ناو پرسەکەدا سێ کەس هاواریان کردووە با بچینە پێش کەناڵی ئێن ئاڕتی، دواتر خاوەن پرسەکە و خزم و ناسیاوەکانی هەموویان پێکەوە چوون بۆ پێش کەناڵی ئێن ئاڕتی، لەبەر ئەوەی پێکهاتەیەکی عەشائیرین دوای قسەی ئەو سێ کەسە کەوتوون، بەبێ ئەوەی لایەنی سیاسیی پشت ئەو بانگەوازە لێک بده‌نه‌وه، سه‌رچاوه‌که به په‌یامنێری کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌وا ده‌سه‌لات له پشت هاندانی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه بووه، بۆیه پێویستە ئەو خانەوادەیە ناسنامەی ئەو سێ کەسە ئاشکرا بکات و بۆ ئەوەی ئەو گەمە سیاسییە ئاشکرا بکرێت کە لەپشت پەردەوە ئیشی بۆ کراوە.
سەرچاوەکه روونیکردەوە پێدەچێت ئەو سێ کەسە لە لایەن دەسەڵاتەوە نێردرابن، مەبەست لەم کارەشیان ئەوەبێت یەکەم/ دەسەڵات خۆی بۆ جاری دووەم کەناڵەکە بسوتێنێت و بیخاتە ئەستۆی ئەو خەڵکەوە، دووەمیش/ بۆ ترساندنی کارمەندەکانی کەناڵەکەیە بۆ ئەوەی یادی ١٧ شوبات بە کرچ و کاڵی بکەنەوە و بەرنامەی زۆری لەسەر نەکەن، چونکە دەسەڵات ترسی زۆری لێنیشتووە دووبارە ناڕەزایەتی خەڵک بتەقێتەوە. ئەمجارە بە هیچ شێوەیەک کۆنترۆڵ نەکرێت و ببێتە هۆی راپەرینی سەرتاسەری.
سەرچاوەکە وتییشی رۆژانە چەندین هەواڵی لەم جۆرە لە سایت و رۆژنامە و تیڤێیەکاندا بڵاو ئەبێتەوە بۆ کەس ناچێتە سەریان؟ یان ئەم خەڵکانە بۆ نەچوونە سەر هیچ کەناڵێکی دی راگەیاندن کە بە هەمان شێوە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست