کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لادێكان بۆ ئاوەدان نابنەوە ؟ !

Sunday, 03/08/2014, 12:00



 



لادێكان بۆ ئاوەدان نابنەوە ؟!!..لەم بارەوە چەندەها بۆچون هەیە , ناتوانین یەك یەك باسی هەمو بۆچونەكان بكەین ..حكومەتی هەرێمیش هەوڵی داوە یاریدەدەر بێت لە ئاوەدانكردنەوەی لادێكان دا ..ئەویش بە گەلێك رێگا :

پێدانی ئوتومبیلی پیكاب ی دەبڵ كابینە بە گوند نشینەكان , بۆ بەكار هێنانیان لە گواستنەوەی بەرهەمە كشت و كاڵیەكان ..

جێ بە جێ كردنی گەلێك پڕۆژەى ئاوەدانی ..وەك :

خوێندنگا , بنكەی تەندروستی , پڕۆژەى ئاو , ئاوەڕۆ..

كڕینی بەرو بومی كشت و كاڵی لە گوند نشینەكان بە نرخێكی باش ..

پێدانی چەند سەر ئاژەڵێك بە هەر خێزانێك (لە لایەن ڕێكخراوی بیانی و ناوخۆیی) .بۆ ئەوەی بێتە سەرەتایەك بۆ دروست بونەوەی سامانی ئاژەڵ و زیاد بونی بەروبومی لادێكان ..

پێدانی تۆو بە جوتیاران ..

ئەم هەوڵانە و گەلێك هەوڵی تری حكومەت و لایەنی تر شكستیان هێنا لە ئاوەدان كردنەوەی لادێكان دا ..

هەرچەند سەرەتا هەندێ لە گوند نشینەكان خانویان دروست كردەوە .. هەندێكیان كۆچیان كردەوە بۆ لادێكانیان ..بەڵام ئەم كۆچە كۆچی یەكجاری نەبو ...ئەو خێزانانەی كۆچیان كردەوە ..شاریان چۆڵ نەكرد .. بنەیەكیان لە شاردا مابو ..بۆیە كۆچێكی بێ ئەنجام بوو ..كۆچی پێچەوانە كاتێك ئەبێتە كۆچ و سەركەوتو ئەبێت ..كۆچكەر بە تەواوی شار چۆڵ بكات و هیچ هیوای بە شار نەمێنێت ..ئەو كات ناتوانێت دێكە ی چۆڵ بكاتەوەو كۆچ بكاتەوە بۆ شار ..ئەوەبو دیسان لادێكانیان چۆڵ كردەوە و هاتنەوە شار ..

زۆری ئەو خوێندنگایانە چۆڵ بون و ..هەندێ خوێندنگا هەبوە ژمارەی مامۆستاكانی لە خوێندكارەكانی زیاتر بون ..

بۆ كۆچ كردنەوە بۆ لادێ كارێكی گرانە لای گوند نشینەكان ؟!..ئەوەش گەلێك هۆی هەیە ..



1- ڕاهاتن ..یەكێك ماوەیەكی درێژ لە شوێنێك دا بژى و ژیانی خۆی ڕێك بخات لەو شوێنە..كۆمەڵێك پەیوەندی دروست ئەكات و ..كەشێك بۆ خۆی ئەخولقێنێ .. ئیتر ئەستەمە بە لایەوە ئەو شوێنە چۆڵ بكات و بگوێزێتەوە بۆ شوێنێكی تر ..دیسان لە سفرەوە دەست پێ بكاتەوە ...لەگەڵ گەشێكی تازەدا خۆی بگونجێنێ ..پەیوەندی تازە دروست كاتەوە و ..بە تایبەت ئەستەمە هەمو ئەندامانی خێزانێك ڕازی بكرێت بەو كۆچە ...تەنیا لە كاتێك دا نەبێت پاڵنەرێكی زۆر گەورە هەبێت ...وەك مەترسی لەسەر ژیان , ئیش و كار و بژێوی ...هێزی ئەو پاڵنەرە گەورەتر بێت لە كۆسپی كۆچ ...ئەو كاتە كۆچ ئەبێتە ناچاری ..تەنانەت خوێندكارێك لە خوێندنگایەكەوە بگوێزێتەوە بۆ خوێندنگایەكی تر لای ئەستەمە تا ڕادێت لە گەڵَ خوێندنگای تازەدا ...یا خێزانێك لە گەڕەكێكەوە بگوێزنەوە بۆ گەڕەكێكی تر هەمان ئەستەمی هەیە ...چ جای كۆچی خێزانێك لە شارەوە (شوێنێكی تا ڕادەیەك گەورە و كراوە و خاوەنی گەلێك خزمەتگوزاری و سەرگەرمی و پەیوەندی فراوان) بۆ دێ یەكی بچوك و دورە دەست و بە گەلێك كەم و كوڕیەوە ..ڕاهاتن ئاسان نیە ...

2- بژێوی ژیان ..ئەم هۆیە هۆیەكی سەرەكی و لە هەمو هۆیەكی تر گەورەترە ..مرۆڤ لە شوێنێك بژێوی ژیانی دابین كردبێت ..ناوێرێت سەر لە خۆی تێك بدات و ئەو شوێنە بە جێبێڵێت و كۆچ بكات ..ئەترسێت لە شوێنێكی تردا دەستی لە ئیشێكی وا گیر نەبێت بژێوی ژیانی دابین كات ..

بۆیە تا گوند نشینەكان لە شاردا بژێوی ژیانیان دابین بێت (موجازەفە) بە ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان ناكەن ..ئەوەش هەڵەى حكومەتە , هەموی كردونە موچە خۆر ..لە چەندەها ڕێگاوە ئەتوانن موچە بە دەست بێنن ...ئیتر چۆن كۆچ ئەكەنەوە بۆ لادێ و بەسەر كۆسپی ڕاهاتن دا زاڵ ئەبن ...

تەنیا و تەنیا كاتێك گوند نشینێك كۆچ ئەكاتەوە بۆ لادێ , كە هیچ بژێوی ژیانی لە شاردا نەبێت .. ئەو كاتە ناچار ئەبێت كۆچ بكاتەوە ..تەنانەت گەر لادێكەی هیچ خزمەتگوزاریەكیشی تێدا نەبێت ..

چی پاڵ بە كچێكەوە ئەنێت لە وڵاتێكی ترەوە (بەنگلادیش , چین , فیلیپین ....) بە تەنیا خێزانی خۆی بە جێ بێڵێت و بێتەئەم هەرێمەی ئێمە..لێرە بێتە ئیش كەری ماڵان ..لە كاتێك دا كچی خۆمان لە وڵاتەكەی خۆیشی دا ئامادە نیە ئەو كارە بكات ..خۆ بە پۆستێكی بەرزیش بینێریت بۆ بەنگلادیش ئامادە نیە بچێت ..بەڵام كچی ئەوان چەند سەعات بە فڕۆكە بە ئاسمان دا ئەفرێت تا ئەگاتە ئێرە ..بۆ ئیش كەری ماڵان ..تەنیا تەنگدەستی وڵاتی خۆیان پاڵیان پێوە ئەنێت ..ئەو ڕێگایە ببڕن و ئەو غەریبیە تەحەمول كەن ..كە هیچ شتێك لە زمان و كولتوری ئێمە نازانن ...

ئەبێ گوند نشینەكانی ئێمەش ئاوا ناچاربن ..ژیانیان لە شاردا بۆ دابین نەبێت ..ئەو كات بێ ئەوەی ئوتومبیل یان بدەیتێ و خزمەت گوزاریان لە لادێكاندا بۆ بكەیت ..ناچار ئەبن بچنەوە لادێكان ..ئەوەش تەنیا و تەنیا بە دانەمەزراندن و نەدانی موچەی موفت پێیان , ئەكرێت ...

وەك لە بابەتێكی تردا باسم كردوە (لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ ژ. 4057 لە 28 / 7 / 2006) زۆری زانكۆكانی هەرێم و ئاسانی وەرگرتن تێیان دا و ئاسانی دەر چون و بڕوانامە وەرگرتن ..كە لە هیچ وڵاتێكی تردا ئەم حاڵًەتە نیە..كارێكی كردوە , خەڵك بە ئاسانی ئەبێتەخاوەنی بڕوانامە و دائەمەزرێت و دەسی لە موچە گیر ئەبێت .. (جگە لە موچە لاوەكیەكانی تر) خەمی بژێوی ژیانی نیە ..ئیتر ناچار نیە كۆچ بكات و بچێتەوە لادێ.. خۆی گیرۆدەی كاری سەختی ئاژەڵ داری و كشت و كاڵ بكات.. تەنیا و تەنیا ..تەنگ دەستی و بێكاری لە شاردا یەكێك ناچار ئەكات بچێتەوە بۆ لادێ و شار چۆڵ بكات ...تا لە شاردا ژیانی دابین بێت , شار جێ ناهێڵێت ..ئەمە حەقیقەتی مرۆڤ و كۆمەڵگایە ..

بژێوی ژیان و هەڵپەى بە دەست هێنانی سامان و زەوی و زار , پاڵی بە خەڵكی ئەوروپاوە نا ڕێی كۆچێكی پڕ مەترسی بگرنە بەر و كیشوەری ئەمریكا (كە تازە دۆزرابوەوە) ئاوەدان بكەنەوە ..كاتێ ڕۆژهەڵاتی كیشوەری ئەمریكا پڕبو ..ناچار ئەوانەی لە ئەوروپاوە تازە ئەهاتن ..لە ڕۆژهەڵاتەوە كۆچیان ئەكرد بۆ ڕۆژ ئاوای كیشوەری ئەمریكا بە ڕێ ی وشكانی دا ..كۆچێكی پڕمەترسی و سەخت ...هێندەیان لەو كۆچەدا تیا چو ن ...زیاتر لەوانەی لە جەنگی نێوان باشور و باكوری ئەمریكا دا كوژران ..بەڵام هەر كۆڵیان نەدا و بەردەوام بون لە كۆچ ..تا ڕۆژئاوای ئەمریكاش پڕ بوەوە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە