دوژمنی کورد ته‌نها ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان نییه، ده‌سه‌ڵاتی کوردییش دوژمنی گه‌لی کورده
Wednesday, 22/06/2011, 12:00
3312 بینراوە
ئه‌مه‌ی خواره‌وه دیمانه‌یه‌که، سایتی (نوچه نێت) له‌گه‌ڵ که‌مال جه‌مال موختاردا کردوویه‌تی، به باشمانزانی بیخه‌ینه به‌ر ده‌می خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانی کوردستانپۆست.
پرسیار: کوردستانپۆست لە سوید ٢٠٨٨٦٧ کرۆن و لە بەریتانیا 85 هەزار پاوەن غەرامە کرا، بە بڕوای تۆ وەک به‌رپرسیی کوردستانپۆست. ئەمە چی پەیامێک هەڵدەگرێت، کە لە دوو ولاتی دیموکراسی بەو شێوەیە سزا بدرێن؟
وه‌ڵام: پێشه‌کی حه‌ز ده‌که‌م، سه‌رنجێکی کورت له‌سه‌ر تایتڵی راپۆرته‌که‌تان بده‌م، که نووسیوتانه (
دادگایی و سزادانی کوردستان پۆست لە دوو وڵاتی دیموکراسیدا) من ئه‌مه به هه‌ڵه ده‌زانم، چونکه پێش نووسینه‌وه‌ی راپۆرته‌که‌تان، پێکه‌وه قسه‌مان کرد، ده‌بوو بۆ راپۆرته‌که‌تان و وه‌رگرتنی ئه‌و زانیارییانه‌ی منیش هه‌ندێک راستکردنه‌وه‌ی تێدا بوایه، کاتێکیش ئه‌وانه‌ی من فه‌رامۆش ده‌که‌ن و دوور له زانیارییه‌کانی من ئه‌و ناونیشانه ده‌نووسن، مانای وایه ئێوه ته‌نها بڕواتان به خۆتان و به‌و که‌سانه کردووه، که قسه‌تان له‌گه‌ڵدا کردوون، نه‌ک به منیش، به هه‌ر حاڵ من له وه‌ڵامی پرسیاره‌کاندا، به درێژی قسه له‌سه‌ر ته‌واویی ئه‌و راوبۆچوونانه ده‌که‌م، ته‌نها پێشه‌کی ئه‌وه ده‌ڵێم، که کوردستانپۆست له به‌ریتانیا دادگایی نه‌کراوه، به‌ڵکو حوکمی غیابی دراوه، ئه‌مه دوو شتی جیاوازن، سزادان به‌و مانایه دێت تۆ بۆ دادگا چووبیت و له‌وێ ئاماده‌بووبیت، ددانت به هه‌ڵه‌که‌دا نابێت، یان شایه‌ت و به‌ڵگه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندبێت که‌وا تاوانباریت. له وه‌ڵامی پرسیارهکهشتاندا ده‌ڵێم، دادگاییه‌که‌ی سوید په‌یوه‌ندیی به شایه‌ته‌کانه‌وه هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سێ ساڵ زیاتری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی، هه‌ندێکیان کات و رۆژ و رووداوه‌کانیان له بیرچووبوونه‌وه، جگه له‌وه‌یش شایه‌ته‌کان، ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت ئه‌وانی تر وه‌کو پێویست رۆڵی خۆیان نه‌بینی، یه‌کێک له‌وانه ده‌بوو ئه‌و رۆژه ئاماده بێت، له‌و کاته‌دا گه‌ڕایه‌وه بۆ لای یه‌کێتیی. دووه‌م که‌س نه‌خۆش بوو، له به‌ر نه‌خۆشییه‌که‌ی هه‌ندێک شتی له بیرچووبوویه‌وه. سێیه‌م که‌س، براده‌رێک بوو، له بری شایه‌تی بۆ من بدات، وه‌کو سوڵحی عه‌شایه‌ریی له دادگادا که‌وته نێوانمانه‌وه، گوایه شاهۆی حوسێنی هاوڕێی کۆنی شاخێتی، ده‌یناسێت و کابرایه‌کی شۆڕشگێڕه، هه‌رچه‌نده له یه‌که‌م رۆژدا شاهۆ و پارێزه‌ره‌که‌ی داوای رێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا کردم، دڵنیانه‌بوون که‌یسه‌که ده‌به‌نه‌وه. ئێوه باس له دوو دادگایی‌کردن ده‌که‌ن، که له راستییدا سیانه، له‌وه‌ی سێیه‌مدا من له هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌دم بردۆته‌وه، تا ئیستا غه‌رامه‌که‌ی نه‌داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی سویدی هه‌یه، بۆ پاره‌که من داوام له‌سه‌ر تۆمارکرد، دوایی ده‌رکه‌وت پاره‌ی له بانکی سوییدا نییه، ماڵێکیشی نییه به‌ناوی خۆیه‌وه، هیچ شتێکی تری له سوید نه‌ماوه، ناونیشانه‌که‌ی خستۆته سه‌ر کوڕه‌که‌ی.
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای به‌ریتانیاش، بڕیاری کۆتایی نییه، ئه‌و بڕیاره‌یان بۆیه ده‌رکردووه، چونکه من نه‌متوانیوه ئاماده‌ی دادگا بم، هێشتا که‌یسه‌که‌م نه‌دۆڕاندووه، تانه‌م له بڕیاره‌که داوه، ئیستا پارێزه‌رم گرتووه، بۆ بردنه‌وه‌ی داواکه، به‌ڵگه‌ی ته‌واوم له‌به‌ر ده‌ستایه، بۆ نمونه ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی بۆ وه‌رگێڕاوین، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه له سلێمانی تیرۆرکراوه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای به‌ریتانیا و بڵاوکردنه‌وه‌ی له ته‌له‌فیزیۆن و رۆژنامه‌کانی یه‌کێتیی، یارمه‌تیی ئه‌وه‌یشی داوین، که هه‌ندێک که‌س هاریکارییمان بکه‌ن و به‌ڵگه‌مان بۆ بنێرن، جگه له‌وه‌ش بڕیاری ئه‌و دادگایه به‌سه‌ر که‌سێکی وه‌کو مندا ناسه‌پێنرێت، من ره‌گه‌زنامه‌ی سویدیم هه‌یه، دادگای به‌ریتانیا نه‌ده‌بوو بڕیارێک ده‌ربکات، به‌بێ ئاگاداری سوید و به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌وه بکۆڵێته‌وه بزانێت هۆکاریی ئاماده‌نه‌بوونم چییه، به قسه‌ی پارێزه‌ره‌که‌م ئه‌و شکاته‌ی رۆژنامه‌ی الشه‌رق الئهوسهت ده‌بوو له سوید بکرایه، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیاره ده‌بێت لایه‌نێکی یاسایی سویدی بڕوای پێ‌بکات، واته بڕیاره‌که له سوید ناخوات، سوید وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و دیموکراتییه، له ده‌ره‌وه‌ی یاسای خۆی، بڕیاری وڵاتێکی تر له خۆڕا به‌جێناهێنێت، دادگای به‌ریتانیا ده‌بوو لایه‌نێکی یاسایی لێ ئاگاداربکرایه‌ته‌وه، ئه‌مه قسه و بۆچوونی پاریزهرهکهمه. جگه له‌وه‌یش ئه‌و داوایه مه‌سه‌له‌ی تیرۆرکردن و دۆکۆمێنتی نادروستیی تێدایه، دۆکۆمێنته‌کان ده‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و پرسیار، لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ بکرێت، بۆ نمونه ده‌توانم به‌ڵگه‌یه‌ک بخه‌مه به‌رده‌ستتان، که نوێنه‌ری مه‌کته‌بی یه‌کێتیی نیشتیمانی له به‌ریتانیا هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه، ئه‌و نامایه رۆژنامه‌ی الشه‌رق الئهوسهت داوێتی به دادگا، پێی وابووه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌کی باشه دژی کوردستانپۆست، فه‌رموو سه‌یر بکه‌ن هه‌ر خۆیان ددان به‌وه‌دا ده‌نێن، که کوردستانپۆست ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاونه‌کردۆته‌وه، دوای ئه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌کات، که له سه‌ره‌تاکه‌یدا به عه‌ره‌بی ئه‌مه نووسراوه (نری ان الموچوع بحاجه الی علاج اخر لاسکات الالسن) واته: (وای دەبینین، کە ئه‌م باسه پێویستیی به چاره‌سه‌رێکی تر هه‌یه، بۆ ئەوەی زمانیان دابخەین). کلیکی ئه‌و لینکه بکه:
ئه‌مه زمانی هه‌ڕه‌شه‌یه، به مانای زمانبڕین و له‌ناوبردنیش دێت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له شکاتکردن بێت، لێره‌شدا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که یه‌کێتیی له پشتیی ئه‌و کاره‌وه بووه، بۆ زانیارییتان ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی له عه‌ره‌بییه‌وه بۆ کوردیی وه‌رگێڕاوه، ئه‌و که‌سه (ئیهاب هه‌ورامی) ناوێکی خوازراوه، که به ماوه‌یه‌ک له سلێمانی تیرۆرکراوه، به‌ڵگه‌ی رهسمییمان له‌به‌ر ده‌ستایه، به‌تایبه‌تیی پاش بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا، که رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ و ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌یان بڵاویان کرده‌وه، کۆمه‌ڵیک به‌ڵگه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، ئه‌وه بۆ دادگای ههڵدهگریین، به‌تایبه‌تیی نامه‌ی به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتییمان ده‌ستکه‌وتووه، داوا له جه‌لال تاله‌بانی ده‌کات، تا رێگای بدات به‌ڵگه‌کان له ناو ببرێن.
دوایی پرسیار ده‌که‌ن ئەمە چی پەیامێک هەڵدەگرێت، کە لە دوو وڵاتی دیموکراسی بەو شێوەیە سزا بدرێن؟ ئه‌و پرسیاره به‌و شێوه‌یه ناکرێت، زمانی ده‌ربڕینه‌که تاوانبارکردنی ئێمه‌ی تێدایه، ئێمه پێویسته له مانای بڕیاری دادگا بگه‌یه‌ن، له مانای یاسا و عه‌داله‌ت بگه‌ین، ئه‌وسا پرسیاره‌که به شێوه‌یه‌کی پرۆفیشیوناڵیانه دابڕ‌ێژین، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه کاتێک پرسیار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک ده‌کرێت، ده‌بێت لایه‌نی فه‌لسه‌فیی و زانیستییهکهشی بخرێته به‌رچاو، له باشترین حاڵه‌تدا ده‌بوو پرسیاره‌که‌تان به‌م شێوه‌یه بوایه: ئه‌م شکاتانه مانای چیی و چ په‌یامێک به ئێوه ده‌گه‌یه‌نێت؟ تا منیش وه‌ڵامم بدانایهوه، که ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ئه‌و ئازادییه‌ی له ئه‌وروپادا هه‌یه، له رێگای یاساوه، نه‌یاره‌کانی خۆی و ده‌نگی ناڕازیی پێ تیرۆر بکه‌ن، دادوه‌ره‌کانی ئه‌وروپا وه‌کو سیاسییی و رۆژنامه‌نووسه‌کان نیین، ئه‌وه‌نده‌ی پێویست زانیاری‌یان له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی وکۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان نییه، ئه‌مه کاتی ده‌وێت تا ئه‌وان له‌و نهێنییه بگه‌ن. ئه‌و شکاتانه‌ی پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات له ئێمه‌ی ده‌که‌ن ده‌یانه‌وێت، یاساکانی ئازادیی و راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌وروپاش بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌وان ئه‌مڕۆ، که ده‌ستیان پێمان ناگات تیرۆرمان بکه‌ن، ده‌یانه‌وێت له رێگای دادگاکانی ئه‌وروپاوه تیرۆری فیکرییمان بکه‌ن، ته‌ماشای گۆڤاری شه‌قام بکه‌ن (ژماره 202 14ی مایسی 2011) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌یه، بۆ سه‌لماندنی قسه‌کان، به‌مزوانه له‌گه‌ڵ کۆپییه‌کی ئه‌و گۆڤاره‌دا نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی دادی ئه‌وروپی و حکومه‌ته‌کانیان ده‌که‌ین. کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
- ئایا یاساکانی ئەورپا لەو بارەوە هاوڕایی تیا نییە؟ بۆچی پێت وایە لە سوید بووا ئەو بڕیارە نەدەدرا؟
وه‌ڵام: کاتێک ئێمه باس له یاسا و له دادگا ده‌که‌ین ده‌بێت ئاگاداری فەلسەفەی دادگا بیین، به کورتی دادگا مانای دادوه‌ریی (عەدالەت) ناگه‌یه‌نێت، گەرچی لە ڕووە ئیدارییەکەیدا بەشێکە لە وەزارەتی داد (عدل). دەبێت ئەو دوو تیئۆرە لە یەکدی جیابکه‌ینه‌وه، مەرج نییە ئەوەی چووە به‌رده‌م دادگا، ئه‌و که‌سه تاوانبار، یان تاوان‌لێ‌کراو بێت، ئه‌وه لە دادگادا ساغ دەبێتەوە. دادگاش ئەرکی پاراستنی یاسا و پراکتیزه‌کردنی یاسایە، نەک بەدیهێنانی دادوه‌ریی (عداله)، ئیدی ئەوە باسێکی ترە، مانای وا نییه که هەموو یاساکان ئەوندە ورد و بە یقینن، ناهێڵن کەس مافی تیادا بخورێت؟! ڕاستە به‌ناوبانگتریین چه‌مکی یاسا لە جیهاندا بە تایبەتی یاسایی جەزائیی ئه‌وه‌ی ئینگلته‌رایه، وڵاتێک نییە لە جیهاندا، که‌ڵکی له‌و یاسایه وه‌رنه‌گرتبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئەمە مانای ئەوە ناگه‌یه‌نێت، عەدالەت %100 لە ئینگلته‌را بەرقەراره.. ئەمە شیکردنه‌وه‌ی زۆری دەوێت، پێویسته له کۆی پرسیاره‌کانتاندا چەمکی دادپەروەریی و چەمکی یاسا لێک جیابکه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تیی کە به‌ڕێزتان نمونەی دیموکراتی سوید و ئینگلته‌را باس دەکه‌ن، ئەمه هەڵەیەکی گەورەیە. دیموکراسی بەمانی جیاکرنەوەی دەستەڵاتەکانە، نەک بەدیهاتنی عەدالەت.. واتە سەرۆکوەزیرانێک، کە دەبرێتە بەردەمی دادگا ئەوە سیستەمی دیموکراسییە دەسەڵاتی قەزایی جیادەکاتەوە و سەروەر و پیرۆزیی دەکات، مەرجیش نییە دادپەروەریی له‌و رێگایه‌وه هاتبێتە دی، به‌تایبه‌تیی ڕۆژانە دەیان وێنە و هەواڵ لە ئەوروپا لەسەر ئیشکالیەتی دادگا و دادوەریی و دیموکراسی ده‌بینین، ئه‌مانه سێ چەمک و سێ ئاڕاستەی جیاوازن.ئه‌گه‌ر له‌و پرسیاره‌ی سهرهوهتاندا وه‌ڵامی ئه‌وه نه‌ده‌مه‌وه، که بۆچی له سوید دادگاکه به‌ڕێوه نه‌برا، ئه‌وه ده‌بێت له‌وان بپرسیت، که بۆچی ئه‌وه‌یان نه‌کردووه، یان بۆچی دادگای به‌ریتانیا داواکه‌ی وه‌رگرتوون، ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی دادگاییه‌کی شاهۆی حوسێنی بوو، که له فه‌ڕه‌نساوه هاته سوید، فه‌ڕه‌نسا داواکه‌یان له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا وه‌رنه‌گرت. ئه‌مه‌ش بۆ من جێگای پرسیاره، هه‌رچه‌نده من هۆکاره‌که‌ی ده‌زانم به‌ڵام ناتوانم لێره‌دا هه‌موو شتێک بخه‌مه سه‌ر به‌ڕه.
-لە دادگای سوید تۆ دەڵێی کوردستانپۆست ماڵپەڕێکی سیاسی نییە ئایا سیاسی نییە کوردستان پۆست؟
وه‌ڵام: له دادگادا من و شاهۆی حوسێنی، شایه‌ته‌کانیش به کوردیی قسه‌مان کردووه، وه‌رگێڕه‌که‌ش ده‌یکرده سویدی، دیاره ده‌نگه‌کانیش تۆمار ده‌کران، ئه‌و پرسیاره نه له من و نه له که‌سی تریش نه‌کراوه، کێشه‌ی ئێمه‌ش له دادگادا له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بووه کوردستانپۆست سیاسیی بێت، یان نا سیاسیی، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره‌م لێبکرایه، بێگومان ده‌مگووت سیاسییه، به‌مه داواکه‌م ده‌کرده داوایه‌کی سیاسیی نه‌ک به قه‌زائی،دوای ئه‌وه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌لای ئه‌وه‌دا نه‌چوون، که له‌سه‌ر بهسیاسهتبوون، یان ناسیاسییبوونی کوردستانپۆست قسه بکه‌ن و بڕیار بده‌ن، کاتێکیش بڕیاره‌که ده‌رچووه، من به ته‌واویی دێر به‌دێڕی بڕیاره‌که‌م نه‌خوێنده‌وه.
- ئەگەر وات نەووتووە بۆچی دوای دەرچونی بڕیاری دادگا کەوا نوسراوە تانەت لە بڕیارەکە نەداوە؟ کە تۆ نەتوووە کوردستان پۆست سیاسی نیە؟ چونکە خۆت دەزانی ئەو بڕیارە دیکۆمێنتەو دەمینێتەوە؟
وه‌ڵام: کاتێک بڕیاڕه‌که ده‌رچوو، به‌لامه‌وه گرنگ نه‌بووه، تانه له‌سه‌ر خاڵێکی لاوه‌کی بڕیاره‌که بده‌مه، پێشوه‌خت له رێگای پارێزهرهکهشمهوه سهرهنجامهکهم پێراگهیهنداراو پێویستییشی به تانه لێدانی بڕیاڕه‌که نه‌بوو. سوپاسیشتان ده‌که‌م بۆ ئه‌و سه‌رنجه، که تا ئێوه پێتان نه‌وتم، من جارێکی تر به بڕیاره‌که‌دا نه‌چوومه‌وه، جگه له‌وه‌یش ئه‌گه‌ر مهیلیشم لێیبوایه، تانه له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه بده‌م، تازه ناتوانرێت ئه‌وه بکرێت، هه‌ڵبه‌ته ساڵ و نیوێک زیاتری به‌سه‌ردا رۆیشتووه. که ده‌شڵێن وه‌ک دۆکۆمێنت ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه کێشه نییه، چونکه نازانم ئه‌و دۆکۆمێنته‌ی باسی ده‌که‌ن که‌ڵکی چی ده‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵات، هه‌موو لایه‌کیش ده‌زانێت ئێمه سایتێکی ئۆپۆزیسیۆنین، بابه‌ت و نووسین و ههوالهکانمان هه‌مووی سیاسیین.
- بابچینە سەر ئەو داوا یاسایەی لە هەڵۆ ئیبرهیم ئەحمەدتان بردۆتەوە چی داوایەکە لەسەر چی یەو چۆن ئەوان دۆڕاندویانە؟ بەراست ئەگەر لە ئەورپا کەسێک هیچی نەبێت دادگا هیچ سزایەکی نادات؟
وه‌ڵام: هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د له گه‌مه‌ی دروستکردنی حیزبێکی سیاسیی‌دا بوو، ره‌خنه‌ی له گه‌نده‌ڵیی و سیاسه‌تی یه‌کێتیی ده‌گرت، ماوه‌یه‌ک میدیاکانی یه‌کێتیی و ئه‌هلییه‌کانی سه‌رقاڵ کردبوو، ئێمه ئه‌مه‌مان به گه‌مه‌یه‌ک زانیی و لێی هاتینه ده‌نگ، داوامان له خوێنه‌ران کرد، هه‌ر که‌سێک زانیاریی له‌سه‌ر هه‌ڵۆ و موڵک و ماڵ و سامانی هه‌یه بۆمان بنێرێت، یه‌کێک له‌وانه کارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانیی بوو، که تا ئیستاش به هه‌ڵواستراوی ماوه‌ته‌وه، گومانی ئه‌وه هه‌بوو، که هێرۆی خوشکی بۆ ئه‌وی کڕیبێت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و ئاگادارییه وای له هه‌ڵۆ کرد، ده‌رگای دادگامان لێبگرێت، پێی وابوو، ده‌توانێت وه‌ک دادگاکانی کوردستان، به یاسای سویدی بێده‌نگمان بکات، جگه له‌وه‌ش ئێمه کاریکاتێرێکمان کردبوو که سلێمانی به شه‌و تاریک و گرده‌که‌ی باوکی هه‌ڵۆ (برایم ئه‌حمه‌د) وه‌ک چراخان رووناکه، له‌مه‌شدا وای ده‌رخستبوو سووکایه‌تییمان به که‌سوکاری کردووه. ئێمه بردمانه‌وه، کاتێکیش بڕیاره‌که ده‌رچوو، ئاماده نه‌بوو پاره‌ی من بدات، ئیستا ئه‌و قه‌رزاری کوردستانپۆسته، تا پاره‌که‌ی ئێمه نه‌داته‌وه. بۆی نییه له سوییدا خاوه‌نی هیچ شتێک بێت، یان پاره‌ی له بانکدا هه‌بێت.
بۆ وه‌ڵامی بڕگه‌ی پرسیاره‌که‌ی دیکه‌تان، که ده‌پرسن: بەراست ئەگەر لە ئەورپا کەسێک هیچی نەبێت دادگا هیچ سزایەکی نادات؟ ئێوه خۆتان له سویدن، ده‌بوو ئه‌وه‌تان بزانیبایه، سوید وڵاتێکی دیموکراتییه و رێزی ئازادیی تاکه که‌سه‌کان ده‌گرێت، یاسا تێیدا سه‌روه‌ره، ئه‌گه‌ر که‌سێک قه‌رزاربوو، توانای نه‌بوو قه‌رزێک بداته‌وه، ناچن له زیندانی توند بکه‌ن، وه‌کو ده‌وڵه‌ته نادیموکراتیی و دیکتاتۆره‌کان نییه، ئازادیی مرۆڤ و که‌رامه‌تیی تاکه که‌سه‌کان له پاره و سامان به‌نرختره، ئێره وه‌ک وڵاتی خۆمان نییه، به‌و شیوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا ناکه‌ن، هه‌رچی هه‌ژار و بێده‌رامه‌ت بێت، ناخرێته زیندانه‌وه، یان هه‌رچیش پاره‌ی هه‌بوو، خۆی ده‌رباز بکات، جگه له‌وه‌یش ئه‌مان دووربینانه ده‌ڕوانن، زیندانییکردنیش پاره‌ی تێده‌چێت، لێره عه‌قڵ کار ده‌کات، نه‌ک توانای ماسولکه‌ی ده‌سه‌لات.
پرسیار: وەک دەبینن ئەو دوو بابەتەی کە لە سەری سزا دراون زۆر کەمتر هیرشی تیایە لە و بابەتانەی تر کە لەسەر بەرپرسانی کوردستانی دەینوسن، پێت وایە ئەگەر لە کوردستان بونایە و هەمان یاسای ئەم وڵاتانەش هەبوایە، بەرانبەر ئەو هەموو سزادانە چۆن کارتان پێدەکرا؟
وه‌ڵام: کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات، که هێشتا پێتان وایه ئێمه سزادراوین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێرشمان کردۆته سه‌ر به‌رپرسانی کورد، ره‌نگه به لای ئێوه‌وه ئه‌مه بڤه بێت و نابێت بکرێت، لێ من ده‌پرسم ئایا ئه‌وه ئاساییه، به‌رپرسه‌کان ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیی و بێحورمهتییه به خه‌ڵکی کوردستانی ده‌که‌ن، ماڵ و موڵکی خه‌ڵک داگیر ده‌که‌ن، بودجه‌ی کوردستان ده‌به‌ن، خه‌ڵکیان کردۆته کۆیله‌ی خۆیان، هه‌رکه‌سێک له‌گه‌ڵیاندا نه‌بێت هه‌ناسه‌دانیشی لێ قه‌دغه ده‌که‌ن؟ ئه‌گه‌ر له کوردستاندا یاسا وه‌کو ئه‌وروپا بوایه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێوه‌ش باسیان ده‌که‌ن، ئه‌وا نه‌یانده‌توانی سه‌رپێچی له یاسا بکه‌ن، سه‌رپێچیکردن و بێحورمهتییکردن به یاسا له لوتکه‌وه شۆڕ بۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له یاسا بترسانایه، ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیی و ناپاکییهیان نهدهکردایه، ئه‌وا ئێمه‌ش ناومان نه‌ده‌هێنان، بوونیشمان نه‌ده‌بوو به‌وه‌ی له دووره وڵاته‌وه له سه‌ریان بنووسین، ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بوایه به پێی یاسای کوردستان کارمان ده‌کرد، جگه له‌وه‌یش ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ کوردستان و راسته‌وخۆ به‌ڵگه‌کانمان ده‌خسته به‌رده‌می ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچییان له یاسا کردووه، لێره‌دا دیسان ده‌یڵێمه‌وه، که یاسای وڵاتانی ئه‌وروپیی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کوردستاندا به‌راورد ناکرێت، ئیستا من له کوردستان بوومایه به پێی یاسا دادگایی نه‌ده‌کرام، چونکه له‌وێنده‌رێ یاسایه‌ک نییه پارێزگاریی له مافی مرۆڤ و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان بکات، ئه‌و وه‌ڵامه‌ی پێشوو به‌شێکه له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی ئیستاشتان.
کاتێکیش باس له سه‌ر هێرشکردن ده‌که‌ن بۆ سه‌ر به‌رپرسان. راسته ئه‌و نووسینه هێرشی تێدا نییه، به‌ڵکو هه‌واڵ و زانیارییه، هێرش به مانای هه‌ڵکوتانه سه‌ر یه‌کێک، ئه‌ویش له نه‌بوونی میتۆدی گفتوگۆ و دیالۆگکردنهوه به‌دی دێت، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نێوان دوو لایه‌ن، ئه‌م په‌لاماردانه‌ش ئه‌گه‌ر به‌لای ئێوه‌وه بوختانکردن، شکاندن و وردوخاشکردنی به‌رامبه‌ری لێده‌که‌وێته‌وه، لای من مانایه‌کی تری هه‌یه بۆ خودی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسه‌کان، نه‌بوونی به‌ڵگه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌کی تره، په‌یوه‌ندیی به هێرشکردنه‌وه نییه، ئێمه ده‌بێت له هۆکاریی هێرشبردنیش بکۆڵینه‌وه، که بۆچی ئه‌و هێرشانه ده‌کرێت!؟ ئه‌وه‌ی باوه له هێرشبردنی سیاسیی‌دا کاتێک ده‌زانیت به‌رامبه‌ره‌که‌ت گوێی لێناگرێت، ناچار هانا ده‌برێته به‌ر هێرش ، ئه‌گه‌ر هێرشیش رووی لایه‌نی ناشرینی هه‌بێت، لایه‌نی جوانیشی تێدایه، ئێمه به جوانی هێرش ده‌به‌ینه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی کورتیی هێرشکردنه، ئه‌وانه‌ی پێیان وابێت هێرشه‌کانمان ناشرینه، ئه‌وانه‌ن له جوانی ره‌خنه و له ناشرینی ره‌خنه‌لێگیراو تێناگه‌ن، ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێناسه‌یه‌ش ئه‌و جۆره هێرشه به ره‌وا ده‌زانین دژی ده‌سه‌ڵاتێک، که گوێ له هاوڵاتیان نه‌گرێت و یاسا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی به‌کار ده‌هێنێت، که‌سه لاوازه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاش سزا ده‌دات. ئێمه نه‌ک بۆ ئه‌م هه‌واڵه، به‌ڵکو بۆ هه‌موو نووسین و بابه‌ته‌کانی تریش خۆمان به هێرشبه‌ر نه‌زانیوه، ئه‌وه‌نده‌ی پێویستیش به‌ڵگه‌مان خستۆته روو، ئێوه ئه‌مه چۆن لێک ده‌ده‌نه‌وه، ئازادن. هێرش به‌و مانایه‌ش دێت که تۆ هه‌ڵکوتیته سه‌ر که‌سێک له شوێن و ماڵی خۆی، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ن به‌رگرییکردنه له میلله‌تێک له ناو ماڵ و خاکی خۆی، که بیست ساڵه هێرش ده‌کرێته سه‌ری، هه‌تک ده‌کرێت و بێحورمهتیی پێده‌کرێت. به کورتییه‌که‌ی ده‌توانین بڵێین ئێمه به‌رگری ده‌که‌ین، نه‌ک هێرش.
- بەڵام بەپێی یاسای ئەورپاش کاتێک باسی هەر شتێک بکەی تایبەت بێت بەکەسێک و کەسێک. بگرێتەوە دەبێت بەڵگە بخەیتەڕوو بەڵام ئیوە زۆر کات رەقەمی قیاسی گەندەڵیی باس دەکەن و دیکۆمێنتی دیار‌و بەرچاوی لەگەڵ ناخەنەڕوو؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان له‌و دادگاییکردنانه بێت ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به به‌ڵگه‌وه نییه، چونکه له دادگادا ئێمه به‌ره‌وه رووی ئه‌وه نه‌بووینه‌ته‌وه، له‌و جۆره به‌ڵگانه‌ی که ئێوه مه‌به‌ستانه داوای شتی وامان لێنه‌کراوه، شکاتکه‌ر و داواکانیان سیاسه‌ت له پشتییه‌وه بووه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش له‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه رامانبکێشن بۆ نووسین و بابه‌ته‌کانی تر که له کوردستانپۆستدا بڵاوکراونه‌ته‌وه، وه‌ک پێشتر وتم، ئه‌وه به‌پێی پێویست به‌ڵگه‌یان له‌گه‌ڵدا بووه، کاتێکیش ده‌ڵێن ده‌شڵێن ره‌قه‌می قیاسیی گه‌نده‌ڵیی به‌رپرس و که‌سێک، ئه‌وه پێویست به به‌ڵگه ناکات، چونکه عێراق و کوردستانیش نوقمی گه‌نده‌ڵییه، فه‌رمو کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن، ته‌ماشای ئه‌و ئاماره بکه‌ن، که عێراق، واته (هه‌رێمی کوردستانیش) به‌چواره‌مین وڵاتی هه‌موو دنیا ده‌ژمێرێت له گه‌نده‌ڵیی و نادیموکراتییدا، خۆ ئه‌مه نه ئاماری کوردستانپۆسته، نه هی ناحه‌زانی ده‌سه‌ڵاتیی کوردیشه، نه پرۆپاگه‌نده‌ی دوژمنانه، ئه‌و ئاماره ساڵانه ئاماده‌کرێت و له سه‌رو ئه‌و ره‌قه‌م قیاسییهی ئێوهشهوهیه، که ره‌نگه پێتان وابێت ئێمه ناهه‌قییمان تێدا کردووه. جگه له‌وه‌ش ده‌بێت ئه‌وه بزانن وڵاتێکی نادیموکراتیی و دیکتاتۆر، وه‌ک وڵاتی سوید و به‌ریتانیا نییه، تا بتوانیت به هاسانی تێیدا به‌ڵگه‌ت ده‌ست بکه‌وێت، کاریش له‌وه چۆته ده‌ره‌وه تۆ داوای به‌ڵگه بکه‌یت، هه‌موو گه‌نده‌ڵیی و تاوانه‌کان به چاو ده‌بینرێن، ئیتر داوای چ به‌ڵگه‌یه‌ک له کوردستانپۆست ده‌که‌ن؟
پرسیار: بۆچی کوردستانپۆست بەو زمانە ئەدوێ؟ راستە دروشمتان رەخنەی توندە بە چەکوش بەڵام ئایا، ناو هێنانی بەرپرسێک بەدزە گەورەکە، بەگەندەڵە مەزنەکە، بە .... بەبێ ئەوەی بەڵگەیەکی دروستی لەگەڵ بخەنە ڕوو رەخنەیە؟ یان تەشهیر؟
وه‌ڵام: له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش دراوه‌ته‌وه، ته‌نها لێره‌دا ئه‌وه‌ی بۆ زیاد ده‌که‌م، که ناوهێنانی به‌رپرسێک به دزیی گه‌وره، به گه‌نده‌له مه‌زنه‌که، ئه‌وه ناوهێنان نییه، به‌ڵکو پێناسه‌یه، خۆ ناکرێت ئه‌وانیش بخرێنه ریزی که‌سه بچوکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاوه و پێیان بڵێن دزی بچوک! بۆ لای ئێوه دزێکی به‌رپرس هه‌یه، دزێکی بچوک بێت، یان گه‌نده‌ڵێکی نامه‌زن بێت؟ که‌سێک ده‌سه‌ڵاتدار بوو، مانای وایه ده‌ستی کراوه‌یه بۆ تاوان و بۆ گه‌نده‌ڵیی گه‌وره؟ فه‌رمانبه‌رێکی دز ئه‌گه‌ر بتوانێت 1000 دینار بدزێت ئه‌وا به‌رپرسێک ده‌توانێت یه‌ک ملێۆن بدزێت و یاساش لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات.
بۆ ره‌خنه‌ی توند به زمانی چه‌کوش، من له خۆتان ده‌پرسم: ئایا زمانێکی تر هه‌یه بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا تا گوێمان لێبگرێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه تکایه پێمان بڵێن با به‌و زمانه بدوێین. وه‌کو وتیشم: به‌کارهێنانی وشه‌ی (دز، گه‌نده‌ڵ، . . . هتد) ئه‌مانه پێناسه‌ن، نه‌ک زمانی ناشریین و ته‌شهیرپێکردن. پێناسه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و کارانه ده‌که‌ن، دوابڕیاریش له دادگادا به چه‌کوش ده‌درێت، ره‌خنه‌ی ئێمه‌ش به چه‌کوشه، دادگای گه‌لیش به چه‌کووش بڕیار ده‌دات و کۆتایی پێدێت، ناوهێنانی به‌رپرسێکیش به دزی گه‌وره، نه بوختانه، نه سووکایه‌تیی، ئه‌وه راستییه، راستییش ئه‌وه‌یه که ده‌بینرێت و روو ده‌دات، هه‌ر به‌رپرسێکیش له کوردستاندا، دووره له تاوان و له خراپه‌کاریی و شایسته‌ی ئه‌و پێناسه‌یه نییه، پێم بڵێ با من داوای لێبوردنی لێبکه‌م!
کاتێکیش ده‌پرسن بۆچی کوردستانپۆست به‌و زمانه ده‌دوێت، ئه‌وا منیش سه‌رنجتان بۆ گۆڤارێکی ده‌سه‌ڵات راده‌کێشم به‌ناوی (گۆڤاری به‌ڵگه) کلیکی ئه‌و لینکه بکه‌ن، تکایه ئێوه‌ش ئه‌و پرسیاره ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن، چۆن رێگا به ده‌رچوونی گۆڤارێکی وا ده‌دات؟ ئێمه ئه‌و زمانه‌مان نییه به‌و ناشرینییه به‌کاری بهێنین، ئه‌و زمانه زمانی مێژووی شاخه. دیسان له ئێوه ده‌پرسم ئایا زمانی ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ده‌سه‌ڵات ناشرین و ته‌ژییه له جنێو و سووکایه‌تیی، یان ئه‌وانه‌ی کوردستانپۆست؟
کلیکی ئه‌و لینکه بکه‌ن:
- ئەی بەخشینی ئەو پێناسەش بەکەسانێک پێویستی بە بەڵگە نییە، تۆ باشتر لەیاساکان و لە مافی تاک دەگەیت ناکرێ بەبێ بەڵگەیەکی مەلموس ئەو پێناسە ببەخشرێتە هیچ کەس؟
وه‌ڵام: ئێوه مافه‌کانتان تێکه‌ڵ کردووه، مافی تاک، له‌گه‌ڵ مافی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رپرسێک، جیاوازه و به یه‌ک چاو سه‌یرناکرێت، ده‌سه‌ڵاتدارێک ئه‌و پله و پایه‌ی پیدراوه ده‌بێت نموونه‌ی به‌رزیی و جوانیی موڕاڵی خۆی پیشانبدات، که‌سێکی ده‌سه‌لاتدار به پێی یاسا و دابونه‌رێته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خۆی ده‌گونجێنێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا ده‌کات، بڕیاره‌کانی یاسا جێبه‌جێ ده‌کات و پێشێلکاریی ناکات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێیدراوه بۆ ئه‌وه نییه که‌سه لاوازه‌کانی پێ ئازار بدات، به سووکی سه‌یریان بکات و بیانکات به کۆیله‌ی خۆی، ماڵ و موڵکیان داگیربکات، لێپرسراوێک ده‌سه‌ڵاتیی سیاسیی و ئیداریی خۆی له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتییدا به‌کار ناهێنێت، خۆی له لوتکه و له‌سه‌رو یاساوه نابینێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پۆستیان هه‌یه، له وڵاته دیموکراتییه‌کاندا، هه‌میشه چاوی کامیرایان له‌سه‌ره، ئه‌وانه ته‌نها له ماڵه‌وه و له ژووری نووستنیاندا خاوه‌نی خۆیانن، نهێنییه‌کانیان پیرۆزیی تێدایه، ئه‌و کاته‌ی له ده‌رگای ماڵه‌وه دێنه ده‌رێ، ئیدی هه‌رچییه‌ک بکه‌ن، بخۆن، بڵێن، چاوی مێدیا و کامێرایان له‌سه‌ره، بۆیان هه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، له‌وێوه ده‌توانرێت توانا و شیاویی ئه‌و بۆ ئه‌و پۆسته دیاریی بکرێت، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌یان لێ بینی پاڵی پیوه ده‌نێن و پۆسته‌که‌ی لێده‌سه‌ننه‌وه و که‌سێکی شیاو ده‌خرێته شوێنی، ئه‌مه بۆ که‌سه ناوداره‌کانیش هه‌ر وایه، وه‌ک ئه‌کته‌ر، نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس و خاوه‌ن کۆمپانیا گه‌وره‌کان، که به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه ده‌کرێن و چاوی کامێرایان له‌سه‌ره.
پرسیار: لە کاتی سزادانەکانی کوردستانپۆست، لە دەرەوەی وڵات، هیچ کام لە میدیا ئەهلیەکانیش گرنگیان پێ نەدا، سەرنوسەری هاوڵاتی دەڵێت بەهەواڵێکی لاوەکیمان زانیوە بۆیە گرنگیمان پێنەداوە، بەڕای تۆ هۆی باسنەکردنی چییە؟
وه‌ڵام: میدیا ئه‌هلییه‌کانیش له‌و گه‌مه‌یه تێده‌گه‌ن، چونکه ئه‌وان خۆشیان له‌به‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدان، به ده‌یان داوایان له‌سه‌ر تۆمارکراوه، رۆژانه راپێچی دادگایان ده‌که‌ن و و ئازاریش ده‌درێن، ئه‌وان له‌وه گه‌یشتوون، ده‌زانن ئه‌م داوا یاساییانه‌ی ئه‌وروپاش له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرن، منیش ئه‌و هه‌واڵانه وه‌ک ئه‌وان به لاوه‌کی ده‌زانم، به‌لاشمه‌وه گرنگ نییه رۆژانه به ده‌یان داوای یاسایی له ئه‌ورپا له لایه‌ن پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له سه‌ر کوردستانپۆست تۆمار بکرێن، ئه‌وان له دژمان شه‌ڕی مان و نه‌مانی خۆیان ده‌که‌ن، شه‌ڕی بێده‌نگکردنی ئێمه ده‌که‌ن، مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌سته به کاتیشه‌وه، ئێمه پێمان خۆشه داوای زۆرمان له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ن، تا ئه‌وروپا له‌وه به‌ئاگا بێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی که‌وتۆته چ شه‌ڕێکه‌وه دژی میدیا و ده‌نگه ئازاده‌کانی کورد له کوردستان و له ئه‌وروپا.
پرسیار: کوردستانپۆست لە دواین ئاگاداری داوا دەکات، کە بەبێ بەڵگە قسە لەسەر کەس نەکرێت، یان باسی لایەنی شەخسی هیچ کەس نەکرێت و دەڵێت نابێ لە پشتی مینبەری کوردستانپۆستەوە خەڵکانێک، ئەو کارە بکەن، پێت وانیە پەیامێکی درەنگ وەخت بێ و دەبوو زۆر زووتر هەستتان بەو مەسئولیەتە بکردایە؟ یان ئەکرێ ئەمە بە خاڵی گۆڕینی زمانی کوردستانپۆست لە قەڵەم بدرێت؟
وه‌ڵام: ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به‌و گۆڕانکارییانه‌ی کوردستانتانهوه هه‌یه، بۆ نمونه خه‌ڵکی له جاران زیاتر وشیاربۆته‌وه و له جاران زیاتر چاک و خراپی خۆی ده‌زانێت، ئه‌و زمانه‌ی تا دوێنێ ئێمه به کارمان ده‌هێنا، ئه‌وه‌تا له سه‌رای ئازادیی، به بێ ترس به‌کاریان ده‌هێنا. کوردستانپۆست ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بڕی، ئیستا هه‌نگاومان گواستۆته‌وه بۆ شوێنێکی تر، رێگای ترمان دیاری کردووه بۆ کارکردن، پێویستمان به‌وه نه‌ماوه به لێشاو وه‌کو جاران بابه‌ت له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی فلانه به‌رپرسی بچوک، یان ده‌زگایه‌کی حکومی بڵاوبکه‌ینه‌وه، خه‌ڵکه‌که ئه‌مه ده‌زانێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت نووسه‌ره‌کان رابهێنین له‌سه‌ر ره‌خنه‌ی جیدیی و باسکردنی چاره‌سه‌ر، نه‌ک ته‌نها له سه‌ر باسکردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی، بیر له چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و له ئه‌ڵته‌رناتیڤ بکرێته‌وه، ده‌مانه‌وێت بۆ له‌مه‌ودوا نووسینه‌کان ئاڕاسته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه و فراوانکردنی ئاستێکی به‌رزیی وشیاریی سیاسیی بکرێت، به کارێزماکردن و سهرچهمینهوهی تێدا نه‌مێنێت.
- پێشتر بابەتێکتان نوسیبوو داوای روونکردنەوەتان لە سەفارەتی ئێران کردبوو وەک ئەوە بوو بپرسن ئایا ئێوە تیرۆرستان ناردووە بۆ هەرێمی کوردستان؟ ئەمە چی پرسیارێکە؟ ئایا پێتان وایە ئەگەر هەر وڵاتێک ئەوەش بکات دەڵێ کردوومە؟ یان مەبەستێکی تر هەبووە لەوە؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر ئێمه بڵێن ده‌سه‌ڵاتی کوردی واته پارتیی و یه‌کێتیی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کورد و دوژمنان‌دا هه‌یه، ئه‌مه پێویستی به به‌ڵگه نییه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌مه لایه‌ن و تۆکمه‌یه، هیچی له به‌رژه‌وه‌ندی کورددا نییه، به‌ڵکو به‌ستراوه به‌و مێژوویه‌وه که ئه‌م حیزبانه‌ی تێدا دروست بوون، له دوای راپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 په‌یوه‌ندییه‌که تۆختر و پته‌وتر بووه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاته، نه‌ک بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی کورد، هه‌میشه ئه‌مانه له کاتیی ته‌نگانه‌دا هاتوون و که‌سانی ساویلکه‌یان پێ له خشته‌بردووه، هه‌ر کاتێکیش مه‌ترسی که‌وتبێته سه‌رخۆیان، باسیان له ئه‌زمون و ده‌ستکه‌وته‌کان کردووه، مه‌ترسییه‌کانیان به‌ستۆته‌وه به ده‌ستی ده‌ره‌کیی و دوژمنانی کورد، من پێم وا نییه دوژمنانی کورد ته‌نها ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی وه‌کو ئێران، عیراق، سوریان و تورکیا بن، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتی کوردیش دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی گه‌لی کورده، ئه‌مانیش وه‌کو داگیرکه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کوردستان و دانیشتوانه‌که‌یدا ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی باسیشی ده‌که‌ن، راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، که له 17ی شوباتدا مه‌ترسی که‌وتبووه سه‌ریان، له‌وه ده‌ترسان ئه‌م خۆپیشاندانه ببێته راپه‌ڕینێکی راسته‌قینه و رایانبماڵیت، بۆیه بیریان له‌وه کرده‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌می سه‌رای ئازادیی له سلێمانی ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له خۆیانی دووربخه‌نه‌وه، پێشوه‌خت ئه‌و هه‌واڵه‌یان دروستکرد، که تیرۆریسته‌کان له ئێرانه‌وه هاتوونه‌ته کوردستان، هه‌مووتان هه‌واڵه‌که‌تان خوێنده‌وه، ئه‌وه‌ی ئێمه کردمان جگه له کارێکی رۆژنامه‌گه‌ریی، گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین هه‌ڵویستیش بوو، که ئه‌و هه‌واڵ و پڕۆپاگهندهیهمان پووچه‌ڵ کرد و هه‌ڵمانوه‌شانده‌وه، نه‌مان هێشت ده‌سه‌ڵات ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له سه‌رای ئازادیی ئه‌نجام بدات، جگه له‌وه‌یش، ئێمه به کارێکی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤدۆستیی و نیشتیمانپهروهییشمانی داده‌نێین، ئه‌گه‌ر پێتان وابێت ئه‌مه‌ی کردوومانه پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی ئێوه ئازادن، که وای لێکده‌ده‌نه‌وه، ئێمه وه‌فامان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆمان هه‌یه، نه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌ی که ئاڕاسته‌ی قونسوڵ و سه‌فاره‌تی ئێرانمان کرد، ته‌نها پرسیار نه‌بوو، به‌ڵکو وشیارکردنهوهیهکیش بوو بۆ ئێران و بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی، که ئه‌و گه‌مه پۆخڵه دژی ئه‌و خه‌ڵکه نه‌که‌ن، خوێنی گه‌نج و لاوه‌کانمان نه‌ڕێژن.
پرسیار: بۆچی هەست دەکرێ کوردستانپۆست خۆی لە پەیوەندی بە دەزگاکانی راگەیاندنەوە دەپارێزێت و پەیوندی سنوردارە؟
وه‌ڵام: ره‌نگه پێچه‌وانه‌که‌ی راست بێت، چونکه زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌کان، ناوی کوردستانپۆستیان سانسۆر کردووه، له‌وه ده‌ترسن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه سزا بدرێن، هه‌ڵبه‌ته ئێمه‌ش، ئه‌مه ده‌بینین، هه‌مان شێوه هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر وه‌رده‌گرین، ره‌نگه هۆکاریی دیکه‌ش هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌تان.
- لەکاتی ئامادەکردنی ئەو راپۆرتەدا ستافی نوچەنێت، پەیوەندیان بەزۆر کەسەوە کردووە تەنانەت لە سوید و ئەوروپاش، زۆر کەس کە باسی کوردستان پۆست دەکەیت خۆی لا دەدات، لە قسەکردن لەسەر ئەو سایتە، بۆ نمونە یەکێک دەڵێت، چی گەرەنتییەک هەیە کە دواجار بەهەندێ ناوی خوازراوەوە قسە لەسەر هەرچی لایەنی شەخسیشمە نەکرێت، بۆچی دەبێت خەڵک لە سایتێک بترسێت؟ لەکاتێکدا دەبێت دەزگایەکی راگەیاندن گەر بیەوێ هەبێت رێگاش بدات رەخنەی لێبگیرێت و قسەی لە سەر بکرێت؟
وه‌ڵام: ئه‌وه نازانم، چاکتر بوو پرسیارتان له‌و که‌سه‌کانه خۆیان بکردایه، که په‌یوه‌ندییتان پێوه‌کردوون. ئێمه نازانین ئه‌وانه کێن تا وه‌ڵامتان بده‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر پێمان بڵێن، ئه‌وا ده‌توانین هۆکاره‌که‌یتان پێ بڵێین. ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین: ئه‌وانه‌ی کونییهیان خاوێنه هه‌رگیز سڵناکه‌نه‌وه و له کوردستانپۆست ناترسن، دیاره له‌وانه‌یش هه‌ن، که به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی خۆیان واده‌خوازێت دڵی ده‌سه‌ڵات له خۆیان زیز نه‌که‌ن. خۆشیان له ئێمه به دوور ده‌گرن. هه‌رکه‌سێکیش سه‌رنج و ره‌خنه‌یه‌کیان لێمان هه‌یه راسته‌وخۆ بینووسن تا به بێ سانسۆر بڵاوی بکه‌ینه‌وه، یان له که‌م له سایت و رۆژنامه و راگه‌یاندنه‌کانی تردا پێیان خۆسه با به چه‌کووش لێمان بده‌ن.
- ئێوە دەسەڵات تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە تیرۆر دەکات، بەڵام ئایا ئەگەر ئێوە بەو شێوە کار لەسەر کەسێتی بەرپرسێک بکەن، بەبێ بەڵگە، ئەوەش بریتی نییە کە تیرۆری کەسێتی؟
وه‌ڵام: کوردستانپۆست، که‌س تۆمه‌تبار ناکات، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ی تیرۆر ده‌کات، کاتێکیش باسی که‌سێک ده‌کرێت، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بڵێین که ده‌سه‌ڵات ئه‌مانه‌ی راسپاردووه به‌و کاره هه‌ڵبستن، تکایه وشه‌ی تۆمه‌ته‌که لابه‌رن، کار له‌وه‌دا ترازاوه وشه‌ی تۆمه‌ت بخاته پاڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردیی، ئێمه ده‌ڵێن (ده‌سه‌ڵات تیرۆرده‌کات)، واته تیرۆریسته، جیاوازیی له نێوان ئه‌و دووانه‌دا زۆره، ئه‌گه‌ر ئێمه‌خۆمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین، ده‌بیت له پێشدا چاومان به‌کاربهێنین بۆ (ببینین)، نه‌ک ته‌نها (بیربکه‌ینه‌وه). هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یه‌ک راستیی تێدا نییه، خه‌یاڵیش ده‌چێته خانه‌ی بیرکردنه‌وه، بیرکردنه‌وه پاساوهێنانه‌وه‌یه بۆ خۆ دزینه‌وه له‌وه‌ی که رووده‌دات و چاوی خۆمانی له ئاستدا ده‌نوقێنین. ئێمه باس له‌وه ده‌که‌ین، که رووی داوه، نه‌ک له‌وه‌ی به خه‌یاڵ رووده‌ده‌ن، ئێمه باس له کوشتنی ژنان ده‌که‌ین، باس له دزیی ده‌که‌ین، باس له خیانه‌ت ده‌که‌ین، ئه‌مانه تۆمه‌ت نیین، به‌ڵکو گێڕانه‌وه و گرتنی وێنای ئه‌و کاره‌ساتانه‌ن، که له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا ده‌بینرێن. تاوانی ئێمه چییه، که ئێوه پاش 20 ساڵ به گومانه‌وه ئه‌و پرسیاره له ئێمه ده‌که‌ن.
- تۆ پێشتر لەگەڵ پارتە سیاسیەکان کارت کردووە، بۆیە دەپرسین ئایا ئەوەی ئێوە دەیکەن بێ متمانەییەکی گەورەی دروست ناکات بەرانبەر بەو کەسانەی کە تاکو ئێستاش سیاسەتی وڵات دەبەنەڕێوە؟ ئایا لەکاتی متمانە نەمانی خەڵک بەسەرکردەو پارتە سیاسیەکانی چاوەڕوانی چیت؟ ئەمە دروستکردنی خەتەر نیە لەسەر ئایندەی وڵاتێک؟، بەڕاست بێهیواکردنی هاوڵاتیان بەهەر هەوڵێک بۆ وڵات ناو دەنێی چی؟
وه‌ڵام: خۆشبه‌ختانه من له‌گه‌ڵ هیچ رێکخراوێکی سیاسیی ده‌سه‌لاتدار نه له رابردوو، له ئیستادا کارم نه‌کردووه، ساڵانی 1974، 1982 به‌وه حیساب ناکرێت، که من کاری سیاسییم له‌گه‌ڵدا کردبێتن، من وه‌کو هه‌موو کوردێکی تر، که ده‌سه‌ڵاتی به‌عس لێی ههڵپێچام به ناچاریی رێگای شاخم گرته‌به‌ر، ئه‌وه‌م پێ باشتر بوو، وه‌ک له شار بمێنمه‌وه، ته‌سلیمی به‌عس بم و ببمه پیاوی رژێم، به شانازییه‌وه ده‌ڵێم، تا ئیستا مێژووی ژیانی سیاسیی خۆم ناشرین نه‌کردووه، بۆیه ده‌سه‌ڵات ناتوانێت زه‌فه‌رم پێ به‌رێت، زۆریشیان له سه‌رم گووتووه، لێ بڕی نه‌کردووه، که ده‌شپرسن: ئایا له کاتی متمانهنهمانی خه‌ڵک به سه‌رکرده و پارته سیاسییه‌کان چاوه‌روانی چییت؟ ئه‌مه دروستکردنی خه‌ته‌ر نییه له سه‌ر ئایندهی ولاتێک؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: نه‌خێر ئه‌مه راست نییه، پێچه‌وانه‌که‌ی راسته، نه‌مانی متمانه‌ی خه‌ڵکی به حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات و به سه‌رکرده‌کان، نیشانه‌ی وشیاربوونههوهی خه‌ڵکییه، گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنه بۆ میلله‌تی کورد، که متمانه‌یان به‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌مێنێت، چونکه به‌نه‌مان و روخاندنی ئه‌مانه، ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی جوان دروست ده‌بێت، مانه‌وه‌ی ئه‌مان، مه‌ترسییه بۆ دروست نه‌بوونی ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤه، تا ئه‌مانه‌یش بمێنن، ئه‌و ئاواته نایه‌ته دی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی جوان نییه، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌ک ئه‌مڕۆ هه‌روا بمێننه‌وه و نه‌ڕوخێت، ئه‌وه وڵات به‌ره‌و بێهیوایی و نه‌مان ده‌چێت. من لێره‌دا به پێچه‌وانه‌ی ئێوه بیرده‌که‌مه‌وه.