چه‌کداره‌کانی پارتی و یه‌کێتی نه‌ك هه‌ر ملیشیان به‌ڵکو چه‌ته و مافیاشن
Wednesday, 24/02/2010, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 25 / 7 / 2009 جه‌ماوه‌ری کوردستان بڕیاری گۆڕانی دا له‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان، هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه به‌جۆرێك تووشی شۆك بوون تاکو
ئێستاش باوه‌ڕیان به‌و وه‌رچه‌رخانه مێژوویی یه نیه. تاڵه‌بانی و بارزانی پێ یان وایه
هه‌تا هه‌تایه ئه‌توانن گاڵته به ئیراده‌و که‌رامه‌تی تاکی کورد بکه‌ن و داهاته‌که‌شی که له %17 داهاتی هه‌موو عێراقه له په‌یمانێکی گۆماناوی که ئه‌وان پێ ی ده‌ڵێن ستراتیژی له‌نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌تاڵان و به‌هه‌ده‌ر ببه‌ن. بۆیه به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌یانه‌وێت به‌ر به شه‌پۆلی گۆڕانی جه‌ماوه‌ر بگرن و شکست به گۆڕانخوازان بهێنن.
بۆیه لێره‌و له‌وێ ده‌یانه‌وێت که‌سه چالاکه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌که‌دار بکه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌ندام په‌رله‌مانه چالاکه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که بوێرانه گه‌نده‌ڵیه‌کانیان و دزیه‌کانیان بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان ئاشکرا ده‌که‌ن. یه‌کێك له‌و ئه‌ندام به‌رله‌مانه بوێرانه که له‌هه‌موو دانیشتهنکانی به‌رله‌ماندا ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆکی به‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵکاران ده‌بێته‌وه عه‌دنان عوسمانه وا خه‌ریکه پیلان و تۆمه‌تی یاسایی بۆ سازده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی لێ بسێننه‌وه به درووست کردنی تۆمه‌تی جۆراوجۆر یه‌کێك له‌و تۆمه‌تانه که ئێستا بۆیان هه‌ڵبه‌ستووه‌و چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی و پارتیان لێ هانداوه که خۆپیشاندانی دژ بکه‌ن و داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ن گوایا به‌چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی و پارتی ووتووه مللیشیا. ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده لهوهرهکهی خۆشهوبێ ئاگایه له دونیا سیاسه‌ت و شارستانیه‌ت وا ده‌زانێت هه‌رچی ئه‌و بیڵێت ئیتر له‌ڕووی یاسایی یه‌وه ته‌واوه. ئه‌گینا چ گه‌مژه‌یه‌ك هه‌یه له‌کوردستاندا نه‌زانێت چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی و پارتی نه‌ك هه‌ر میللیشیا نین به‌ڵکو دزوو چه‌ته‌و مافیان له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ پێشمه‌رگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر که ئه‌مڕۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌نگه‌ری ئه‌و دوو حیزبه بنه‌ماڵه‌یی یه‌دا نه‌ماون چوونه‌ته به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه. ده‌سه‌ڵات ئێستاش جیاوازی له نێوان پێشمهرگهومللیشیادا ناکات ئاخر کفر کردنه به یاسا‌و به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی تێکۆشهربڵێین ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیان کردوو ده‌ستیان چووه خوێنی براکانیانه‌وه ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه به فه‌رمانی هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه ڕۆژنامه‌نووسان و نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات ده‌فڕێنن و ئازاروو ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌بنه قه‌ڵغان بۆ درێژه پێدانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دکتاتۆرو خوێن مژی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده ئه‌وانه‌ی قه‌بوڵ ده‌که‌ن ئه‌نفال چیانی دوێنێ خاوه‌ن دیواخانی ئه‌مڕۆبن ئه‌وانه‌ی سه‌رکوتی ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن له‌سه‌ر داواکاری مافه‌کانیان ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر به ده‌ست درێژیه‌کانی سوپای پاسداران و ژاندرمه‌ی تورکی بۆ سه‌ر سنووری کوردستان به فه‌رمانی سه‌رکرده‌کانیان بێ ده‌نگن وسه‌ری شۆڕیان داده‌خه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌ئاست 31ی ئاب وله‌شکرکێشی سوپای دوژمنان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان وورته‌یان لێوه نایه‌ت ئه وانه‌ی ده‌بنه پاسه‌وانی سه‌رکرده دزه‌کان و پاسه‌وانی شه‌وه سورهکانیانن، خه‌ڵکینه ئێوه شایه‌ت و حه‌که‌مێکی عادل بن ئایا ئه‌مانه نه‌وه‌ك هه‌ر مللیشیان ئایا چه‌ته‌و مافیا نین. من گومانم هه‌یه ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ووڵاتپارێز هه‌بێت له‌ڕیزی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته بنه‌ماڵه‌یی یه‌دا. پێم سه‌یره که‌سانێك به خۆیان بڵێن پێشمه‌رگه که‌چی بچن خۆپیشاندان بکه‌ن دژی ئه‌ندام بهرلهمانێك که به‌رگری له مافی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه بکات و گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و دزیه‌کانیان ئاشکرا بکات بۆ ڕای گشتی و جه‌ماوه‌ری کوردستان.
من دڵنیام ئه‌و که‌سانه‌ی له‌به‌رده‌می به‌رله‌ماندا خۆپیشاندانیان سازدا دژی به‌ڕێز عه‌دنان عوسمان زۆربه‌یان به‌زۆرو له‌ژێر فشاری هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدا هاتبوون. ئه‌وه‌ی که مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و گاڵته جاڕی بوو ووته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی بوو که له‌کۆنگره‌ی یه‌کێتی قوتابیانی پارتیدا دای که به ئاشکراو ڕاشکاوانه هه‌ڕه‌شه‌ی له عه‌دنان عوسمانی بهرلهمانتارکرد. له درێژه‌ی ووته‌کانیدا ووتی ناوهێنانی پێشمه‌رگه به ملییشیا له‌خه‌تی سوور سوورتره گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یه دواتر ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند گوایا ئه‌و جۆره که‌سانه له‌لایه‌ن ووڵاتانی دژ به میلله‌تی کورد هان ده‌درێن و کۆمه‌ك ده‌کرێن. وه‌هه‌روه‌ها به زمانێکی تووند‌و هه‌ڕه‌شه ئامێز ووتی ئێمه به‌هیچ شێویه‌ک له‌و که‌سانه خۆش نابین . دواتر ووتی من هه‌رچی به‌رمبه‌ر به‌خۆم بووترێت و بنوسرێت خۆش ده‌بم ته‌نانه‌ت ڕقیشم له‌وانه نابێته‌وه که دژی من قسه ده‌که‌ن به‌ڵام ڕێگه ناده‌ین سوکایه‌تی به پێشمه‌رگه بکرێت. من له‌وه‌ڵامی ووته کانی مه‌سعود بارزانیدا ده‌ڵێم ئه‌وه ئێوه‌ن سوکایه‌تی به پێشمه‌رگه‌و که‌سوکاریان ده‌که‌ن نه‌وه‌ك عه‌دنان عوسمان. ووشه‌ی میللیشیا خه‌تی سوور نیه‌و ووشیه‌کی ئاسایی یه به‌و خه‌ڵکه چه‌کداره بێ سه‌روبه‌ره‌و بێ یاسایی یه‌ی ئێوه ده‌وترێت که جۆره‌ها زوڵم و سته‌م له جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌که‌ن به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که خه‌تی سووره 31ی ئابه که پایته‌ختی هه‌رێمتان پێ هه‌تك کردوو خوێنی چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی پارێزه‌ری خاك ونیشتمانتان به‌ناحه‌ق ڕژان که ئه‌مه گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یه له مێژووی میلله‌تی کورددا. ئه‌گه‌ر جه‌نابت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی وڕق بوونه‌وه‌ت له و ئه‌ندام بهرلهمانهو فراکسیۆنه‌که‌ی نیه گریمان عه‌دنان عوسمان به پێشمه‌رگه‌یشی ووتبێت میللیشیا خۆ سوکایه‌تی به میلله‌ت نه‌کردووه میللیشیا یانی هێزی چه‌کدار به‌ڵام خۆ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌که‌ی جه‌نابت سه‌رۆ قادر هه‌موو میلله‌تی کوردی کرد به سه‌گ به جه‌نابیشته‌وه ئه‌ی بۆ وورتهت لێوه نه‌هات که ڕۆشینبیرانیش داوای یاسایی یان لادادگا له‌سه‌ر تۆمار کرد ئه‌ی بۆ ته‌سلیمی دادگاتان نه‌کردو به‌رگریتان لێ کرد ئایا هه‌ست ناکه‌یت که‌وا سه‌رۆکێکی ناعادلی نه‌وه‌ك هه‌ر ناعادل به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ند په‌رستیشی . ئه‌گه‌ر جه‌نابت ئه‌وه‌نده میهره‌بان وبه‌خشنده‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی که دژی تۆ شت ده‌نووسن یان ڕه‌خنه‌ت لێ ده‌گرن باشه پێمان ناڵێیت دکتۆر که‌مالی سه‌ید قادرت له‌سه‌رچی گرت وبه‌فه‌رمانی جه‌نابت 30 ساڵ حوکم دراو دواتر به فه‌رمانی کۆندۆلیزا ڕایس ئازاد کرا
ئه‌ی پێمان ناڵێیت ئهگهرئهوهنده به‌خشنده‌و لێبوردنت هه‌یه به‌رامبه‌ر به وانه‌ی ڕه‌خنه‌ت لێ ده‌گرن ئه‌ی شێخ ستاروو سۆرانی مامه حه‌مه کێ ترۆری کردن ؟ به‌ڕاستی ده‌ڵێم هیچ که‌س نیه له‌م کوردستانه‌دا هێنده‌ی ئێوه بێ حورمه‌تی به پێشمه‌رگه‌و به شه‌هیدان و که‌س وکاریان کردبێت،ههرلهشهڕی ناوخۆ‌و شه‌ڕی په‌که‌که‌و جینۆساید کردنی عه‌شیره‌تی سورچیه‌کان له که‌له‌کین وکوشتنی پێشمه‌رگه‌ی دیل و کوشتنی زیاتر له 70 کوردی سڤیل له که‌مپی مه‌خمور پاکسازی هه‌رهه‌موو شاره‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وشه‌هید کردنی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌و دیموکرات بۆ جمهوری ئیسلامی ئێران له‌ساڵی 1979 هه‌موو که‌سێك ڕووی بهاتایه باسی پیرۆزی پێشمه‌گه‌ی بکردایه ده‌بوایه جه‌نابت پێتان شه‌رم بوایه باسی ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌تان بکردایه چوونکه هیچ که‌س وه‌کو تۆ‌و بنه‌ماڵه‌که‌ت سوکایه‌تیان به پێشمه‌رگه‌و میلله‌تی کورد نه‌کردووه. به‌ڵام به داخه‌وه خه‌ڵکانێکی گه‌مژه‌و کاسه‌لێس و ئه‌نفالچی چه‌پڵه بۆ قسه‌کانت لێ ده‌ده‌ن بێجگه له‌وه‌ی که‌گوێڕایه‌ڵی کوێرانه ت ده‌که‌ن هیچی ترنیه . ده‌ڵێیت ئه‌وانه له لایه‌ن ووڵاتانی دژ به میلله‌تی کورد کۆمه‌ك ده‌کرێن من ده‌پرسم سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ئێوه ووڵاتی ده‌وروبه‌ر ماوه کلکتان له‌گه‌ڵ گرێ نه‌دابێت ونهبووبنه جاشی و جاسووسی بۆ نه‌که‌ن لهڕابووردو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئێوه له‌سه‌ر خواستی دوژمنانی کورد له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن و ههرئهوانیشن به ئاشکرا به‌رگری لهمانهوتان ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی تورکیا‌و ئێران . له‌کۆتاییدا به جه‌ماوه‌ری گۆڕانخوازی کوردستان ده‌ڵێم به هیچ شێوه‌یه‌ك له ههڕهشهوگوڕهشهکانی مه‌سعود و تاڵه‌بانی نه‌ترسن به‌رگری له به‌رله‌مانتار عه‌دنان عوسمان بکه‌ن نه‌هێڵن به‌ته‌نیا بێت چونکه ئه‌و داکۆکی له‌مافه‌کانی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده ده‌کات یه‌کێتی و پارتی له پایزی ته‌مه‌نیاندان هیچ دوور نیه له به‌هارێکی نزیکدا ڕق وتووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر له ڕاپه‌ڕینێکی نوێ‌دا وهکوساڵی 1991 بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حیزبه ڕابماڵێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست