شانۆگه‌ریی کونده‌یه‌ک میز (به‌شی سێیه‌م)
Saturday, 22/08/2009, 12:00
له چایخانه‌یه‌کی نزیك زانکۆ
مامۆستا(دکتۆر):(چه‌ند کاغه‌زێکی لوولکراوی خستۆته ژیر باڵی وچاویلهکهکهی به کراسهکهیهی پاك ئه‌کاته‌وه) ئا چایچی به‌ده‌ستی خۆت چایه‌کم بۆ بێنه.
چایچی: (مننه منێك له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌کاو چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بو دکتۆر هه‌رنه‌بێ بوتایه به‌بێ زه‌حمه‌ت) چاکه‌ی ناداته ده‌ست وهه‌روا له‌سه‌ر ته‌پڵه‌که یه‌ك نه‌فه‌ریه ئاسنه‌که بۆی دائه‌نێ وبه‌خێر هاتن له چه‌ند هاتوانێکی تر ئه‌کاو ئه‌ڵێ قه‌نداغ وه‌یان هه‌ر چا؟
مامۆستا:(وه‌ك پێکه‌نین وجۆرێ له ته‌وس) ئه‌رێ ئه‌م چایه بۆ وا ڕوون و کاڵ وزه‌رده، ده‌ڵێی میزه.
دانیشتویهك له‌و به‌ره‌وه:(به‌ده‌نگێکی نزم) تۆ سه‌یری ئه‌م کوڕه باشه‌که، خۆ هیچ نه‌بێ له‌ڕه‌نگی کراسه زه‌رده‌که‌ی خۆت تۆختره.
چایچی:(وه‌ك ڕابوێرێ) قوربان گیان ئنجا ئه‌وه‌نده‌ی ڕه‌خنه له‌چاکه‌ی من ئه‌گرێ، بۆ داواناکه‌ن چای سیلانی ئه‌سڵمان بۆ بێی و خۆ به‌ناشکوری نه‌بێ هه‌رچی ڕاست ئه‌بێته‌وه به‌پیاوه هه‌ژاره‌کان ئه‌وێرێ و ئازایه‌تی خۆیان له‌ئێمه‌دا تاقی ئه‌که‌نه‌وه،، پاشان ئه‌و چایه‌ی جه‌نابت ههڵیئهقوڕێنی هی ئێرانی ئسیلامیهو برا مهنسوولهکانمان به‌بێ باج ئه‌یکه‌ن به‌م دیوداو خۆ ناشکرێ داوا له‌خه‌ڵکانی وه‌ك جه‌نابت بکه‌م که پێشنیار بۆ ئه‌م حکومه‌ته ساوایه بکه‌ن تا بتوانن چا لێره بڕوێنن و تا چی تر چای بێتام وبێ ڕه‌نگ ده‌رخواری که‌س نه‌ده‌ین.(چایچی پۆزێك لێهداو وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنێکی به‌ده‌ست هێنابێ)
مامۆستا: ئه‌وانه‌ی که تۆ ناویان لێده‌نێی مهنسوولو شتی له‌و جۆره، ئه‌من میزیان پیا ده‌که‌م و هه‌ر هیچ له‌لای من گرنگیان نیه، پاشان بۆ ده‌بێ ئێوه‌ی به‌ناو چینه هه‌ژاره‌که ئه‌وه‌نده چیکڵدانهتان بچوك بێ و به‌رگه‌ی یه‌ك هه‌ڵامه‌تی ڕه‌خنه نه‌گرن؟ ئه‌من بۆ خۆم ڕه‌نگه به‌حکومی کاره‌که‌م ڕۆژانه چه‌ندین له‌و مهنسوولانهی تۆ ناویان ده‌به‌ی، دێنه لام و ڕجاو تکام لێ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کارێکیان بۆ بکه‌م وه‌یان (زمانی ته‌ته‌ڵه ئه‌کاو ئه‌که‌وێته درۆوه) تا یارمه‌تیان بده‌م له نامه‌ی ماسته‌رو دکتۆراکانیان بکۆڵێمهوهو هه‌ڵیان بسه‌نگێنم. ئه‌من هیچ کارم به‌وان نیه، ئه‌وه ئه‌وانن یه‌خه‌م به‌رناده‌ن ونایه‌ڵن شه‌ویش به دڵی خۆم شعرێ وه‌یان په‌خشانی بۆ نه‌ته‌وه هه‌ژاره‌که‌م و گه‌نجه بێ ئومێده‌کان بنووسم و هه‌وڵ بده‌م له‌م نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌ریه ڕزگاریان بکه‌م.
مامۆستا:(به‌هه‌ستی براوه‌وه ئه‌دوێ) ، تۆ وه‌ره ماڵ خراپ نه‌بی دوێنێ براده‌رێکی نزیکی خۆم که کاتی خۆی له‌قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی به‌یه‌که‌وه ده‌مان خوێند‌و دواتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌کچی موختاری گه‌ڕه‌که‌که‌مان ده‌کردو نه‌یان دایه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌خێزانێکی هه‌ژارو ده‌ست کورت بوو، هه‌ستا چوه ده‌ره‌وه‌و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ناردیانه سه‌ری و پاساوی کلك گرێدانیان بۆی له‌گه‌ڵ به‌عسدا بۆ هۆنیبۆوهو نامه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه ئامێزی بۆ ده‌خاته ماڵه‌که‌یانه‌وه و گه‌ر ئه‌و کێژهی نه‌ده‌نێ ، ئه‌وا خراپیان پێده‌کاو دواتر کابرا له‌به‌ر خاتری گیانی خۆی کیژه‌ی وه‌ك کاوڕ سه‌رده‌بڕێ وگوایه بهههنجهت وپاساوی شه‌ره‌ف پاراستنه‌وه خۆی له بهههنانهو قسه‌ڵۆکی خه‌ڵکی بپارێزێ، که‌چی ئیستا ئه‌م براده‌ره‌م مه‌نسوولی یه‌کێ له‌ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌كێ له حزبه‌کانه‌وه و قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌موو ناهه‌مواریانه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌یان بۆ کردۆته‌وه‌و ئێستا ببڕو بکوژ هه‌ر خۆیه‌تی، که‌چی هاتوه بۆ لای من و داوای ئاسانکاری پیتی (د)م لێ ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته پێش ناوه‌که‌ی خۆیی وهه‌ر چۆنێ بێ هه‌ندێ له‌و ڕابردوه ڕه‌شه‌ی نه‌ختێ به‌م پیتی (د)له‌وه له‌بیر خه‌ڵکی به‌رێته‌وه‌و خۆیمان لێ بکا به پرۆفیسۆر.
دانیشتوویه‌ك: بڕوا ناکه‌م جه‌نابت شتی وای بۆ بکه‌ی وانیه؟
مامۆستا:(به‌فه‌خره‌وه ئهپهیڤێ) گوی خوارد له‌گه‌ڵ ئاژداوو ئابویدا، ئه‌من خاوه‌ن مابادئو به‌رنامه‌ی ژیانم، من خۆم زۆر له‌وه به‌نرخترو به‌به‌هاتر داده‌نێم ، تا کارێکی له‌و چه‌شنه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نم، گه‌ر تۆ من بناسی بۆ ته‌نها یه‌ك کاتژمێر، سوێند به‌سه‌رم ده‌خۆیت، ئه‌من زۆر له‌و شته قۆڕو موههتارات وقسه حیزانه به‌دوور ده‌گرم و میز به‌هه‌موو ئه‌و کاره قێزهوهنانهدا ده‌که‌م ، ئه‌من ته‌نها خاوه‌نی هه‌ڵوێستی خۆمم و هیچ هێزو پاره‌و پله‌و پۆست و ئه‌مانه من له‌خشته نابه‌ن،ئه‌من دێڕی شعری خۆم ناکه‌مه قوربانی هیچ که‌سێ، گه‌ر ئه‌وانه‌م بکردایه ئێستا لێره له‌گه‌ڵ چه‌ند چهورهیهکی وه‌ك تۆ‌و له‌چایخانه‌یه‌کی وه‌ك ئه‌مه‌ی له ئهستهبهڵ ده‌چی دانهدهنیشتم وکاتی خۆم به‌فیڕۆ نه‌ده‌دا.
دانیشتوکه: (سه‌یرێکی خۆی ئه‌کا) وه‌ڵا ڕاست ئه‌که‌ی ، بۆ له‌به‌ر ئه‌م مه‌نسوول وکوڕه‌کانیان که‌که‌س نازانێ له‌چ شار‌و کوێره لادێیه‌کی ئه‌م کوردستانه هاتون وبست به‌بستی شاره‌یان له‌سه‌ر خۆیان تاپۆو داگیرکردوه، بۆ که‌س ماوه ڕسوای نه‌که‌ن و نه‌یکه‌ن به پاسه‌وان و سایه‌قی مناڵه‌کانیان؟ بڕوا بکه من خۆم ده‌رچووی زانکۆم وئه‌وه سێ ساڵێ ره‌به‌قه دانه‌مه‌زراوم، که‌چی ئه‌ڵێن گه‌ر پاسه‌وانی و شتی له‌و جۆره‌ت ئه‌وێ ، ئه‌وا فڵانه مه‌نسوول پێویستی پێ هه‌یه. ئاخر منێکی ده‌رچووی زانکۆ چۆن بتوانم ئه‌و کاره بکه‌م؟
مامۆستا:(داشی سواره) ئاخر ئه‌وه گه‌وجێتی وگه‌مژه‌یی خۆتانه،، ئێوه گه‌لێ ده‌ماغ سزن، ئێوه ئه‌مانه‌تان کردوه به مڵۆزم به‌سه‌ر خۆتانه‌وه، گه‌ر ئێوه یاخی بن لێیان و ڕاپه‌ڕیین بکه‌ن ونه‌یه‌ڵن شه‌و خه‌و بچێته چاویان ئه‌وا دیاره ئه‌وانیش ئاوها ناکه‌ن،، بڕوا بکه کاتی خۆی له‌زه‌مانی به‌عسدا که ده‌چووینه ده‌ره‌وه بۆ مه‌کته‌ب دایك و باوکمان بهتهمامان نه‌ده‌بوون به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێینه‌وه ماڵه‌وه، جاری وا هه‌بوه چه‌ندین جار لاساری و یاخی بوونمان له‌دژی حکومه‌ته‌ی ئه‌وسای به‌عس ده‌رده‌بڕی و ، که‌چه‌ندین جار له‌سه‌ری زیندانی کراین و هه‌ر باش بوو سه‌رمان نه‌دا بهفهتارهدا، له‌و کاته‌دا هه‌رگیز کون لهجگهرماندا نه‌بوو، نه سڵمان له‌تاریکی ونه‌له شه‌ویش نه‌ده‌کرده‌وه، هیچ ترسمان له‌دوژمن نه‌بوو، له‌و زه‌مانه‌دا کوڕ بوین کوڕ(سه‌ر بڵند ئه‌کاو به‌هه‌ر دوو ده‌ست ئه‌کێشێ به‌ڕانی خۆیدا)که‌چی ئێستا گه‌نجان دۆشداماون ونازانن چۆن به‌رنامه‌ی ژیانیان دابنێن وسڵ نه‌ك هه‌ر مهنسووڵ ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵکه له کوڕه حیزهکانیشیان.
دانیشتوهکه:(به‌ده‌نگێکی به‌رزه‌وه) بڕوا بکه مامۆستا ئێمه ترسنۆك نین وبه‌ڵام نامانه‌وێ ئه‌م حکومه‌ته خۆماڵیه به‌خۆێن بگۆڕین، هه‌موی خزم وکوڕو کچی خۆمانن.
مامۆستا: (به‌توڕه‌یی و پێکه‌نینه‌وه) وابزانم له‌کاتی خۆی شۆڕشی فه‌ره‌نسی ڕاپهڕیوانیان به‌سواری عه‌ره‌بانه‌ی تریشقه‌و ئه‌سپه‌وه له ئه‌فغانستانه‌وه هێنابو بۆ فه‌ره‌نسا دژی مه‌لیك و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات که‌هه‌مووی له‌خزمی و کوڕ‌و کچی ئه‌و ووڵاته بوون تیدا نه‌چن؟، وه‌یان له‌کاتی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ڕوسیا خراپ بوو، لینین وتروتسکی وشۆڕشگێرهکانی تر ووتیان بابچێن له کوردستان وهندستانهوه به سوخره به‌پاسی کۆسته‌رو توێتا فه‌للاحی خه‌ڵك بێنین و دژی قه‌یسه‌رو دار‌و ده‌سته‌که‌ی ڕاپه‌ڕن؟ ئه‌تۆ گه‌لێ گه‌لحۆو نه‌زانیت، هیوادارم هه‌موو گه‌نجانی ئه‌م شاره وه‌کی تۆ بیر نه‌که‌نه‌وه، (زیاتر توڕه ئه‌بێ) ده‌باشه گه‌ر ئێوه ئه‌وه‌نده دڵتان به‌م ده‌سه‌ڵاته خۆماڵیه ده‌سووتێ وناتانهوێ یاخی ببن وڕاپهڕن، ده‌ی ئه‌وه‌نده ده‌م درێژی مه‌که‌ن وملیان بۆ ڕاکێشن وله‌وه زیاتر گو مه‌خۆن.
مامۆستا:(قۆبچهکانی کراسکه‌ی دائه‌خا) سه‌یرکه له‌یاری فتبۆڵێندا کاتی گوڵ ده‌کرێ، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بکرێ هه‌ر گۆڵه، جا ده‌سه‌ڵاتیش خۆماڵی بێ وه‌یان ده‌ره‌کی گه‌ر دیکتاتۆرو خوێن مژبێ ئه‌وا جیاوازیان نیه‌و پێوسته بگۆڕدرێن ، جا باشتر وایه له‌ڕێگه‌ی یاخی بوون ودواتر به‌کارهێنانی هێزه‌وه بێ .
چایچی:(به‌پێکه‌نینه‌وه) مامۆستا ئه‌وه پاره‌ی چاکه‌ت دراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌نده شۆڕشگێڕ‌و خوێن گه‌رمی وهیوادارم هاتنی جه‌نابت بۆ ئێره به‌رده‌وام بێ .
دانیشتوهکه: (بهپهشۆکاویهکهوه) من وا هه‌ست ئه‌که‌م پێوستمان به‌دانیشتنی زیاتر هه‌یه و گه‌ر بتوانین ئه‌م شه‌و له‌و نادیه‌ی له‌سه‌رو خۆمانه ده‌عوه‌تی من قبوڵ بکه‌یت ، گه‌لێ سوپاست ئه‌که‌م و هه‌ندێ له‌براده‌ره نزیکه‌کانیشم شه‌وانه ئه‌چن بۆ ئه‌وێ و ئه‌هلی زه‌وق ودانیشتنن.
مامۆستا: (له‌به‌ر خۆیه‌وه‌و بسکه‌ی سمێڵی دێ)، به‌خوا کار وابڕوا خواردن و خواردنه‌وه‌و ئه‌وه‌کانی تریش مسۆگه‌ره.
ماویه‌تی،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست