کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ هۆی گه‌نده‌ڵی و قاچاخچییه‌تی به‌ ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان، تاهیر هه‌ورامی ده‌رکرا..

Wednesday, 18/11/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌ ئاگا له‌ هه‌ولێر به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند :  به‌ هۆی شکایه‌تی زۆری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌ هێلی فرۆکه‌وانیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ، ده‌سه‌ڵاتی مافیای بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیان ناچارکردووه‌ تا تاهیر هه‌ورامی له  پۆستی   به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ربکات. تاوانی ئه‌م کۆیله‌‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ دیاره‌ ئاودیوکردنی خه‌ڵکی به‌ ڤیزه‌و و پاسه‌پۆرتی ساخته‌ و هه‌روه‌ها ئاودیوکردن و بازرگانیکردن به‌ ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان و  گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌وادانه‌  له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا و تورکیا ‌..
سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی نێو پاراستن ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاستکرده‌وه‌ و درێژه‌ی پێدا وتی: کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌ نێوان بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و حکومه‌تی ناوه‌ند له‌ نێو ناکۆکییه‌کی گه‌وره‌دا، رۆژ به‌رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت. حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌ پشتبه‌ستن به‌ ده‌ستوری عێراقی داوای ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌کات به‌سه‌ر فرۆکه‌خانه‌کانی عێراق به‌ کوردستانیشه‌وه. دیاره‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ پێشتر مه‌سعود و جه‌لال وه‌ک ده‌ستکه‌وتێک بۆ خه‌ڵکی کوردستانیان ده‌چواند ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێبه‌ربوونی کات ده‌رکه‌وت ده‌ستورێکی سه‌قه‌ته‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستانی تێدا ره‌چاو نه‌کراوه‌.
ده‌بێ بووترێت کامه‌ران ئه‌حمه‌دی وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م ئه‌ویش پێشتر که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی بووه‌، به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و ئاودیوکردنی خه‌ڵکی به‌ ڤیزه‌ و په‌ساپۆرتی ته‌زویر تاوانبار کراوه‌، پێشتریش کوردستانپۆست به‌ راپۆرتگه‌لێکی دۆکۆمێنتیدار ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی سه‌ر وه‌زیری تازه‌ حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م بۆ خوێنه‌رانی ئاشکراکرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە