کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قه‌ڵمه‌كه‌ى سه‌رۆ قادر بوو ده‌هۆڵى ده‌كوتا بۆ شه‌رِى ناوخۆ و لافاوى خوێنى هه‌ڵده‌ستان

Friday, 05/03/2010, 12:00


قه‌ڵمه‌كه‌ى سه‌رۆ قادر بوو ده‌هۆڵى ده‌كوتا بۆ شه‌رِى ناوخۆ و لافاوى خوێنى هه‌ڵده‌ستان له‌ شه‌رِى ناوخۆدا و خودى خۆى ده‌رهاویشته‌ى شه‌رِى ناوخۆیه‌ و ئێستاش موزایه‌ده‌ى دیموكراسی ده‌كات.
كاندیدى ژماره‌ 1ى لیستى 315 له‌ هه‌ولێر: سه‌رۆ قادر كورد به‌سه‌گ داده‌نێت ئێمه‌ پێلاَوه‌كانیان ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر چاومان و هه‌ر ئه‌و بوو به‌قه‌ڵه‌مه‌كه‌ى هه‌زاران گه‌نجى له‌ شه‌رِى ناوخۆدا كرده‌ قوربانى
پاش ئه‌وه‌ى ئه‌مشه‌و هه‌ینى 5/6/2010 له‌ كۆتا ساته‌كانى بانگه‌شه‌دا له‌ به‌رنامه‌یه‌كى ئاگرینى ته‌له‌فزیۆنى زاگرۆس دا هێرشێكى توند كرایه‌ سه‌ر هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانى كوردستان به‌تایبه‌ت یه‌كگرتووى ئیسلامى و كه‌سایه‌تیه‌كانى له‌ لایه‌ن سه‌رۆ قادرى به‌رپرسی رِاگه‌یاندنى یه‌كگرتوو له‌وانه‌ ئوسامه‌ جه‌میل كاندیدى ژماره‌ 1ى لیستى 315 له‌ هه‌ولێر كه‌ چه‌ند ته‌شهیرێكى به‌ كه‌سایه‌تى ئه‌و كردبو ناوبراو به‌توندى رِه‌دى وته‌كانى سه‌رۆ ده‌داته‌وه‌ و به‌سه‌ر سورِمانه‌وه‌ ده‌پرسێت مایه‌ى سه‌یره‌ بانگه‌شه‌ كارێكى شه‌رِى ناوخۆ ئیدیعاى دیموكراسی ده‌كات .

ئوسامه‌ جه‌میل له‌ میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد زۆر سه‌یره‌ كه‌سێكى وه‌ك سه‌رۆ قادر به‌ سنگى فراوانه‌وه‌ وتى كورد وه‌كسه‌گ وایه‌ ئه‌گه‌ر نانى بده‌یتێ شوێنت ده‌كه‌وێت و نانى نه‌ده‌یتێ دوات ناكه‌وێت ئیچستا كه‌وتۆته‌ موزایه‌ده‌ كردن به‌سه‌رماندا و به‌ ئوسامه‌ بن لادن ناومان ده‌بات كه‌ ئه‌مه‌ش مایه‌ى ئیفلاس بونیه‌تى و ترسی زۆریه‌تى له‌ ناو و ناوبانگى خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌م چونكه‌ خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فى هه‌ولێر باش ده‌زانێت كه‌سایه‌تى ئێمه‌ له‌ چ ئاستێكدایه‌ .

ناوبراو ووتى قه‌ڵمه‌كه‌ى سه‌رۆ قادر بوو ده‌هۆڵى ده‌كوتا بۆ شه‌رِى ناوخۆ و لافاوى خوێنى هه‌ڵده‌ستان له‌ شه‌رِى ناوخۆدا و خودى خۆى ده‌رهاویشته‌ى شه‌رِى ناوخۆیه‌ و ئێستاش موزایه‌ده‌ى دیموكراسی ده‌كات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە