کوردستانپۆست ناوی ئەو هێزانەی خێوەتەکانی سەرای ئازادیان سوتاند، لەگەڵ چەند زانیاریەک لەسەر سالار مەحمود و پارتی بڵاو دەکاتەوە
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
کەسێکی نزیک لەوەستا حەسەن بە کوردستانپۆستی راگەیاند: ئەوانەی ئەوە شەوەی خێوەتەکانی پێش مەیدانی سەرای ئازادیان سوتاند بریتیب و لەم هێزانە، مەفرەزەیکی وەستا حەسەن و لە گەڵ سکرتارێتی تاڵەبانی و دژە تیرۆربون.
سەرچاوەکە سەر سوڕمانی خۆی لەوە نیشاندا کە دەزگا راگەیاندنەکانی کۆمپانیای وشەو چەند سایتێکیر چەند هەواڵێکی سەیریان بڵاوکردوەتەوە کە گوایە پۆلیسی نەوت و گاز ئەو کارەی ئەنجامداوە، ئەو سەرچاوەیە وتی: سکرتارێتی جەلال تاڵەبانی هەڵساون تەلەفۆنیان کردوە بۆ ئەو رۆژنامانە و بە ناوی ملازم و پۆلیسی دارستانەوە قسەیان کردوە گوایە ئەوان ئەو کارەیان کردوە، بەڵام ئەو کارە بۆ چەواشەکردنی رای گشتی و لادانی ئەو کارە قێزەونەیە کە خۆیان ئەنجامیانداوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد یەکێتی باوەڕی بە هیچ هێزێک نەماوە ئەو جۆرە کارانەی پێ ئەنجام بدات، تەنها متمانەی بە سکرتارێتی تاڵەبانی و وەستا حەسەن و دەزگای دژە تیرۆر هەیە. بۆیە هەرگیز ئەو جۆرە کارانە بە هیچ هێزێکتر ئەنجام نادات، چونکە متمانەیان بە هێزەکانیتر نیە و دەزانن ئاشکرا دەبن.
لە لایەکترەوە سەرچاوەیەکی تر لە ناو پارتیەوە بە کوردستان پۆستی راگەیاند: پارتی بە تەمایە ئەوانەی کە لە لقی پارتی تەقەیان لە خەڵک کردوە رەوانەی دەرەوەی وڵات بکات، وتیشی یەکێک لەوانەی تەقەی لە خۆپیشاندەران کردوە، ناوی ێباح جلال احمەد خوشکەزای حمەتاڵی ئامر مەفرەزای جارانی بەعسە و ئیستایش لای پارتیە، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو تاوانبارە ئێستا لە هەولێر لە ماڵی خاڵەی حمەتاڵ خۆی شاردوەتەوە.
سالار محمود ئەندام پەرلەمانی یەکێتی کوڕی کابرایەکە بەناوی محمود موراد علی ئەم مەحمودە کە باوکی سەلاری ئەندام پەرلەمانی یەکێتیە لە ساڵی 1988 لە مانگی 4 لە گەڵ 9 کەسیتردا کە مەفرەزە خاسەی بەعس بون شوانێکیان لە شاری کەلار کوشتو سەریان بڕی و بردیان بۆ بەعس و ئێستا ئەمری گرتنیان هەیە لە دادگای باڵای تاوانەکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست