كۆنگرەى نیشتیمانى عێراقى سەركەوتوو نابێت
Monday, 09/01/2012, 12:00
(سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ):
لایەنەكانى عێراق قسە لەسەر گرێدانى كۆنگرەى نیشتیمانى عێراقى دەكەن كە داواكارى جەلال تاڵەبانى سەرۆك كۆمارى عێراقە بۆ چارەسەركردنى كێشەكانى عێراق و شرۆڤەكارنى (سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ) باوەڕیان وایە ئەم كۆنگرەیە سەرناگرێت و سەركەوتوو نەبێت.
بە پێى زانیارییەكانى (سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ) لەبەر ئەوەى كە لە ڕووى شوێنەوە كێشەى ئەم كۆنگرەیە كێشەى دەبێت, ئەم كۆنگرەیە سەركەوتوو نابێت چونكە هەر لە سەرەتاوە شوێنى بەستنى كۆنگرەكە بۆتە كێشە و نورى مالیكى سەرۆك وەزیرانى عێراق پێى وایە دەبێـت لە بەغدا بێت و ئەیاد عەلاوى داواى كردووە لە سلێمانى بێت و مەسعود بارزانیش وتوویەتى دەبێت لە هەولێر بێت
هەروەك بە پێى شرۆڤەى (سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ): بەو پێیەى مالكى دڵێت دەبێت زۆرینە حوكمڕان بێت و لیستى عیراقیە و كورد دەڵێن دەبیت حكومەت لە سەر بنەماى شەراكەت بێت, سەدریەكان ولیستى عیراقیە دەڵێن با هەڵبژادرنى پێشوەخت بكرێت عیراقیەش بەو پێشنیارە ڕازیە بەڵام مالیكى رازى نیە و هەروەها سەركردایەتى كورد دەڵێن ئێمە بێلایەنین لە كێشەى شیعە و سوننەدا بەڵام كێشەى شیعە و سوننە بووەتە واقعێكى دیار و ئاشكرا.
هەروەك (سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ) ئەوەش رووندەكاتەوە كە شیعە دەیەوێت لە ڕێگەى دەستورەوە كۆنترۆڵى عێراق بكات بۆخۆى و ڕێگە نەدات پارێزگاكان ببنە هەرێمى سەربەخۆ بەڵام پارێزگاكان دەیانەوێت لە ژێر حكومەتى مالكى رزگاریان ببێت نەك پارێزگا سوننەكان بەڵكو شیعەكانیش بە نمونە بەسرە و نەجەف كە بەسرە زیاتر حزبى فەزیلە باڵادەستە و نەجەقیش مەجلیسى ئەعلا كەواتە ئەم كۆنگرەیە سەركەوتوو نابێت و زەمینەسازییە بۆ ئەوە بسەلمێت عێراق كۆمەڵە پێكهاتەیەكى ناكۆكن بە یەكەوە لە ڕووى نەتەویى و دینى و مەزهەبیەوە.
بە بڕواى شرۆڤەكارانى (سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ) باشترین چارسەر جیابونەوە و لێكترازاندنى عێراقە و ئەم كۆنگرەیە هیچ كێشەیەك چارەسەر ناكات بەڵكو كۆمەڵێك ئەگەرەى تازە دینیتە پێشەوە لەوانەش دابەشكردنى عێراق
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست