کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وەڵامێك بۆ دوو وڕێنە كەر

Friday, 13/02/2009, 12:00

1953 بینراوە


دوو بابەتم خوێندەوە لە سایتى كوردستان نێت كە پێم باش بوو وەڵامێك بەم دوو نوسەرە وڕێنە كەرە بدەمەوە ,ئەم د وو بە ناو نوسەرە ئازادن چى ڕیز دەكەن و چیش دەڵێن ئەوە مافى خۆیانە , هاوار بانیخێڵانى و ئاسۆ على فەرەج دوو نوسینیان نوسیوە یەكەمیان كە هى هاوارە بەناوى (شەڕ كەر وازى هێناوە و بەڵام كەچەڵ هەر بە دواى داردا ئەگەڕێت) و هى دووەمیان هى ئاسۆیە بە ناوى (نەوشیروان مستەفا سەربەخۆیە یان لیستەكەى) ,
ووڕێنەكەرى یەكەم / هاوار لە نوسینەكەیدا توشى سەر سوڕمان بوە كە ئەو هەموو نوسەرە لە سەر كاك نەوشیروان ئەنوسن و كەسیش باسى ئاغاكانى ئەو ناكات و ئەمیش دەڵێ ئیتر مەنوسن چونكە كاك نەوشیروان نەخۆشە و داواى دوعاى خێر دەكات , دیارە هاواریش وەكو ئاغاكانى ترسى لە لیستى سەربەخۆ هەیە چونكە ئەمجارە ئەزانێ بەم لیستە سەربەخۆیە عەرشى ئاغاكانیان دێتە لەرزە و جارێكى تریش ئیتر ئەم قەڵەمە لەرزۆكانە شوێنیان نابێتەوە , بۆیە وا توشى سەرسوڕمان بوە , كاك نەوشیروان وەكو سەرانى ئێوە نیە گاڵتەى بە ئەقڵى نوسەر بێت تەنانەت بە نوسینى جاش قەڵەمێكى وەكو توش ,وا دیارە كاك هاواریش لە ڕیفۆرم زەندەقى چوە بۆیە وا لێى ئەترسێ , بەڵام ئەبێت باش بزانى ڕیفۆرم بۆتە ئەمرى واقیع و ئەبێت ڕۆژێك بێت هەمووتان ملى بۆ كەچ بكەن , باشیش بزانە ئەو وەزن و قافیەیە زۆر باش هەیە و ئەوە كاك نەوشیروان بوو ڕیفۆرمى بە هەموومان ئاشنا كردو ئەو ترسەى ڕەواندەوە, ئەو دارێكى ڕواندوە و زووش بەر دەگرێ , سەردەمى نەزانى لاى جەنابتانە كە دەهۆڵ بۆ لەشكرێك گەندەڵ و دز ئەكوتن , جاران دەگمەن بوون ئەوانەى كەداواى ڕیفۆرمیان ئەكرد , ئێستا بۆتە ئەمرى واقیع و تازە حاكمانى مل هوڕى پارتى و یەكێتى ناتوانن لێى ڕابكەن , وا بزانم كاك نەوشیروانیش پێویستى بەو فڕو فێڵە نیە ئەگەر ئەو لە یەكێتى بێ ئومێد نەبوایە بۆ ڕیفۆرم ئەوا دەمایەوە و ڕیفۆرمى دەكرد بەڵام ئەوان قبوڵیان نەكرد بۆیە ئەمیش وازى لە هەموو شتێك هێنا , كەس بانگەشەى بۆ كاك نەوشیروان نەكردوە و پێویستى بە بانگەشەش نیە خەڵك باش دەزانن ئەو پیاوە كێیە ؟ وە ئەو پێویستى بە دوعاى خێر نیە بەڵكو تۆ دوعایەكى دەرچوون بۆ ئاغاكانت بكەیت ,
ووڕێنەكەرى دووەم / ئاسۆ على فەرەجى جاش قەڵەمەكەى پاراستن و بنەماڵە خائینەكەى بارزانى بە یەكێتى دەڵێ قبوڵ كردن نیە ئەبێت ئەو قبوڵ نەكردنە ى لیستى جیا هێزى لە گەڵدا بێت ئەیەوێت هانى یەكێتى بدات بۆ ئەوەى هێز بنێرە سەر كاك نەوشیروان وەكو چۆن پارتى لە بادینان كردیانە سەر مقەڕەكانى یەكگرتوو , ئەڵێ ئەگەر وانەكەن ئەوا بڕواتان پێ ناكەین و كاك نەوشیروان سەربەخۆ نیە , وە دەڵێ یەكێتى خۆى بەستۆتەوە بە پارتیەوە پارتیش لە ڕووى دارایى و جەماوەرەوە پێشەنگە بە خوا جوانە لە ڕوو یەى داراییەوە بە هێزە بەڵام ئەو بەهێزیە هەمو ئەو پارانەیە كە دەساڵ لە گومرگى برایم خەلیل لێمانى دزى , ئەو شانازیەى تۆ بە داراییەكى بە هێزەوە دەیكەیت ئەو دزیەیە كە كە ئەو بنەماڵە خائین زادەیە لە ئاشبەتاڵەوە بە خیانەت و دزى پەیدایان كردوە , لە ڕووى جەماوەریشەوە ئەوە هەر باس ناكرێ پەلەمەكە كاك ئاسۆ ئەمجارە بە هێزى پارتى و یەكێتیت بۆ دەردەكەوێت , ئەمیش وەكو سەرانى پارتى و یەكێتى بە و باگراوەندە ناخۆشانە ئەمان ترسێنن , تا مانگێك پێش ئەم كاتە هەموو سەرانى كورددەیان ووت وەزعى كورد باشە , ترسمان نیە , كەچى ئێستا بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن ئەیانەوێت بەوە بمان ترسێنن , ئێوە هەژدە ساڵە چیتان كردوە تا ئێستا بۆمان بكەن , ترس و باگراوندى خراپ لە 31ى ئاب خراپ تر نابێت كە پارتى كردى , ئەم هەژدە ساڵەش سەلماندى ئێوەش نەبن خەڵكى لە ئێوە باشتر هەیە بەرگرى لە كورد بكات , كاك ئاسۆ باش ئەزانێ ئەوەندەى سەرانى كورد بە تایبەت سەرۆكە خیانەتكارەكەمان خەمى بودجە و گرێ بەستیە نەوتیەكانیەتى نیو ئەوەندە خەمى كێشەى كەركوك و كێشەى كوردى نیە , بیرت نەچێ كاك ئاسۆ ئەوە ئێوە بوون ئەو كێشانەتان لە بیر خەڵك بردەوە بۆ ئەوەى ئیتر كەس باسى نەكات , ئەو گێلیەتیە بە سەرۆكەكانت بڵێ بزانە ئەوان بۆ كێشە گەورەكانیان بیرى خۆیان بردۆتەوە , خۆ كاك نەوشیروان دەستى مەسعودو جەلالى نەگرتوە ئەوە ئەوانن كەركوك و ماددەى 140 یان فرۆشتوە , تۆ پێم بڵێ مەسعود و نێچیر چەند جار بۆ كێشەى كەركوك چونە بەغداد و چەند جاریش بۆ كێشەى گرێ بەستیە نەوتیەكان و بودجە چونە بەغدا بزانە كامیان زۆر ترە , ئەو كاتەباش تێ دەگەیت كام لا بوو كێشە سەرەكیەكانى بیر چۆتەوە , ئەو گێلیەتیە بە نسیبى كێ دەبێت




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)