پەیوەندى كورد بەجەژنى سەرى ساڵ شیكردنەوەیەكى فەرهەنگى سایكۆلۆجیە
Friday, 31/12/2010, 12:00
لەمێژووى كورد تەنها دوو جەژن هەبووە هەردووكیان تایبەت بووە بەئاینى كورد(ئیسلام)، لەدواى سەرهەڵدانى ئایدۆلۆژیای نەتەوایەتى لەكۆتای سەدەى 19بەرەبەرە نەورۆزیش بەجۆرێكى تر هاتەریزى یادەكان، بەڵام یادكردنەوەى جەژنى سەرى ساڵ بەو شێوەیەى كوردستان لەهەڵپەرین و سەماو ئاڵوگۆرى پیرۆزى و بروسكە و... زۆرنوێ یە، بۆ ئەوەى بتوانین سەرەتایەك لەو بارەیەوە بزانین بەچەند پرسیارێك دەست پێ ئەكەین: ئاخۆ چەندە راستە ئەو رۆژە(1/1/....) یادى لەدایك بوونى (مەسیح)ە؟ كەى سەرى هەڵدا؟ لەچ ئاستێك پەیوەندى بەكورد هەیە؟ لەروى سیاسى و فەرهەنگى سایكۆلۆجى ماناى چى یە؟
جەژنى سەرى ساڵ(كریسمس):
لە بنەچەدا ناوى (كریسمس) لە دوو برگە پێك هاتووە (كریس: واتە دڵسۆز) وە (ماس: واتە زایینى یان لەدایك بوون)، ناوەكەشى (x mas) رۆمانى یە لەرەچەڵەكدا لە (خریسۆس) ى یۆنانى هاتووە، ئەویش لە كۆپى هەرەكۆنى (ئینجیل)ى لاتینى هاتووە بەماناى (مەسیح).
ئەو جەژنە بەو مانایە لێك دەدرێتەوە گوایە لەو رۆژەدا (ح- مەسیح) لەدایك بووە، كراوەتە سەرى ساڵ (1/1/....)، پێشووتر كار بەبەروارى یادى دامەزراندنى رۆما كرا، بەو پێ یە دەكاتە (753 پ.ز)، تا سەدەى 8 ز ئینجا وەرچەرخا بۆ زایینى، هەرچى مێژووى یادكردنەووە و كردنە جەژنى ئەو رۆژە بەپێى سەرچاوە داكانەكانى رۆژئاوا لەوانە (wekibidia british enciclobidia) ئەوا یەكەم جار لەو شوێنەى ئێستاى ئەڵمانیا سەرى هەڵداوە, كاتێ ئەوان جەژنێكى ترى دارو درەختیان هەبوو یادى خواى مانگیان دەكردەوە لەو رۆژى واتە بەپێى ئەو سەرچاوە دەكاتە(27 یان 22 ز)، 27 ساڵ دواى لەدایك بوونى مەسیح، ئەو كاتى پاپا (پۆنیفاسیوس) نێردراوى بۆلایان ناردن و رێككەوتن كە ئەو ئاهەنگە تێەڵ بەو یادەبكەن، بەو شێوەیە بووە نەریتێكى ساڵانەو لەگەڵ تەشەنەى ئایینى مەسیحى زەقتر بۆدەرەوە پەریەوە فەرەنساو بەریتانیا دواى چووە ئەمریكا زۆربەى وڵاتانى مەسیحى گرتەوە، هەرچى جیهانى ئیسلامى یە كاریان بەبەروارى كۆچى دەكرد، كەمێكیش بەبەروارى رۆمى، تانزیكەى سەدەى بیستەم بەروارى رۆمى و زاینى و كۆچى و فارسى و هیندى هەبووە، دواى لەگەڵ گەشەى عەولەمەو زاڵبوونى فەرهەنگى رۆژئاوا بەرەبەرە بەروارى زایینى بەسەر بەروارەكانى تر زاڵبووە لەرێكەوتنەكانى عوسمانى و رۆژئاوایى هەردووبەروار دەنوسران، لەرێكەوتنى عێراقى بەریتانیش هەروابوو، ئێستا هەموو جیهانى گرتۆتەوە تەنها ئێران بەرگرییەك لەوزاڵى فەرهەنگى یە دەكاو هێشتا كار بە كۆچى دەكا بەفەرمى، هەندێ وڵاتى تریش لەهەندێ بۆنە هەردوو بەروار لەپاڵ یەكتر دەنوسن، بەڵام لەكوردستان بى قەیدوشەرت خۆیان داوەتە دەست ئەو بەروارە بێ ئەوەى بزانن سەرەنجامى فەرهەنگی و سایكۆلۆجى چى یە.
راستى ناراستى ئەو یادە:
لەكوردستان گەلێ جار خەڵكى بەسەما دێنن و دوایى دەردەكەوێ بێبنچینەیە، هەروەك سەربردەى دوومارەكەى سەرشانى زوحاك! ماوەیەكە كورد لەگەڵ چەوساندنەوەى زۆرى دوچارى كۆمەڵێك دەردى فكرى سیاسی و فەرهەنگى بووە، لەگەڵ دووبارە بونەوەى دەردەكەى لێبویتە (تەقەزوومى فەرهەنگى)، ئیتر بێ گوێدانە راستى و ناراستى لەگەڵى دەهەژێتەوە، جارێ هەموو مەسیحى لەسەر یەك یاد كۆك نین، (3) بەشى سەرەكین، بەشێك پێیان وایە ئەو یادەى ئێستاى كەلەسەرى ئەوساڵ دەكا(1/1/2011) راستى یەكەى وانى یە، بەڵكو(4) ساڵ بەر لەوەیە، بەپێى سەرچاوەى گەورەى (أدیان العالم) ئەوبەروارەى ئێستا(1/1/2006)، هەرچى مەسیحى یەكانى كاسۆلیكى و پرۆتستانت و بەشێكى ئەرسەدوكس و ئەرمەن (6)ى ینایەر جەژنى لەدایك بوونى مەسیحە، ئەوروپاى رۆژهەڵاتى و قبتبەكانى میسر و یۆنان پێیان وایە(7)ى ینایەرە، دەبێ ئەوەش تۆمار بكەین لاى یەهودى یەكان هێشتا(ح- مەسیح) لەدایك نەبووە كەبە(ماشیح) ناودەبرێت و پێیان وایە ئەو بەسەركردەى جەنگى (هەمجدۆز) هەڵدەستێت و سەربردەیەكى وەك (مهدى منتەزەر)ى موسڵمانانیان بۆى هەیە، لەتەورات مژدەى هاتنى داوە بەڵام لەئینجیلى لوقا هیچ باسێكى لەدایك بوونى مەسیحى تێ دانى یە، كەلە ئینجیلى مەتى (ئایەتى 23- 2:10) شتێكى لێڵى تێدایە بۆیە یادەكە پەرش وبڵاوە، بەكۆى گشتى هاتونەسەر دوو یاد، لەسەر هەمان ئەو بنچینەى لێك جیایى ناردنى نێردراوەكەى پاپا پۆنى فاسیۆس بۆ ئەڵمانیا ئاماژەبەهەردوو بەروار (27، 22 ز) كرابوو كە (5) رۆژیان نێوانە، لەسەر هەمان بنچینە بەشێكى زۆر (25/1) دەكەنەجەژن، بەشەكەى تر (1/1)، ئەوەى(25/1) دەكاتە جەژن پشت ئەستورە بەجەژنەكۆنەكانى زۆربەى شارستانى یەتى میللەتانى جیهانە، هەربە نمونە هەندێكى باس دەكەین:
لەچین (25)ى ئەو مانگە (دیسەمبەر) یادى لەدایك بونى خۆیان (جانگ تى) بوو، لەنێو فارسى یادى خواى بەشەر (میترا) لەهند (كریش)، لەكلدانى (كریس) لەئاسیا تا شەم(أتیس، كورى خوا) لەدایك ببوو، لەنەتەوەكانى ئەنگلۆسەكسۆنى (25)ى مانگ یادى لەدایك بوونى خوا (چا، ئەپۆڵ)بوو، لەروسیا یادى(كۆلیاد)، لەیۆنان(دیۆنیس)...، بۆیە(25) دیسمبەر لەسەردەمى(ئمپراتۆر خوسشەتین لە 4 ز) تائێستا كراوەتە یاد بەوشێوەیە یادەكە پەرش و بڵاوە، هەرچى مەسیحى یەكانن دەڵێن ئێمە بەڵگەو پاساومان هەیە بۆ روونى ئەو رۆژە و راستى درووستى ئەو بەروارەى كەئێستا جیهان لەسەرى دەروا، بابزانین چى یە؟
پاساوەكانیان:
لەبەرامبەر ئەو پرسیارەى ئاخۆ چ پیوەرێك هەیە بیسەلمێنێ كەرۆژى لەدایك بوونى مەسیح (1/1)، چونكە ئەو سەردەم تۆمارو نوسین بەو شێوە نەبووە، وە بگرە هەرنەبووە، رووداوێكى گەورەبوو، هەروەك تا ئەو دوایەش لەكوردستان بەپێى (ساڵى گرانى) یان (جۆت نەهات) یان(ساڵى گەنمە سۆرەكە مەوادى مێژوویان دەقەبڵاند)، بۆیەزۆر بەدەگمەن یاخوود مەحاڵ بوو بتوانرێت رۆژى لەدایك بوونى كەسێكى ئاساى دیارى بكرێت و بمێنێت، بەڵام ئەوان (3) پاساویان هەیە:
1_ دەڵێن لەدایك بوونى (ح-مەسیح) ئاساى نەبوو بەڵكو بووە دەنگ كە بەبێ رەهەندى نێر لەدایك بووە.
2_ لەناولانكە قسەى دەكرد.
3_ بنەماڵیەكى دیاریش بوون، (ح- مریەم) خزمى نزیكى زەكەریا بووە. بۆیە ئەو یادە ورد و دروستە.
ئەگەر بۆ كەمێكیش بێت هەڵوەستەیەكى لەسەر بكەین دەبینین ئەو پاساوانە لەژێر باروو دۆخى ئەو سا لاواز دەردەچێ، چونكە لەو سەردەمى دوو ئیمپراتۆر لەشام و فەڵەسگین هەبوون، یەكیان (ئۆگستۆس) ئەوى تر (هیرادۆس) (لەهەردوو سەرچاوەى رۆژئاوایى- وێكبیبدیا)، لەئیسلامیش (تأریخ الگبرى لە ل 340)، (ل 355 بەرگى یەكەم)، باسى دەكا، ئەوانە بەپێى پێشبینى كتێبێك بەناوى (دانیاڵ) كە لەتەوراتیش بەناراستەو خۆ لە (سفر دانیاڵ 27- 9:24) باس لەهاتنى (هیرۆدۆس) وەك ئەستێرەیەكە درەوشاوە، بۆیە (ح- مریەم) ترسا و زانى ئەوانە بەدواى دەگەرێن بۆیە هەروەك لە قورئان باس لەنێو دارخورماكان و لەدەرەوەى ئاوەدانى لەدایك بووە و خەریكى خۆشاردنەوە بوینەو دوایى بەرەو میسر كۆچیان كردووە تا لە (3/ئەپریلى/33ز) لەخاچ درابەپێى سەرچاوەكانى خۆیان، كەواتە وردى و درووستى لەدایك بوونى زۆر لێڵە.
پەیوەندى بەكورد:
ئەوەى سەرو كورتەیەك بوو لە دیاریكردن و دیقەى ئەو یادە واتا ئەو شەوەى (1/1/....) كە لەكوردستان فەرمیانە دەبێتە پشو و جەژن و ئاڵ و گۆرى و پیرۆزباییى و دواى دانس و هەڵپەرین... لەبۆشە، بۆ ئەو مەبەستە بەچەند خاڵێك بەیوەندى كورد بەو یادە و ماناكان و سەرەنجامەكانى باس دەكەین لەبوارەكانى مێژوویى و فكری و ئایینى و سیاسى تادەگاتە فەرهەنگى و سایكۆلۆجى، بەو شێوەیەى خوارەوە:
1_ ئەو یادە بەرەبەرە لەگەڵ هاتنى بەریتانیا بۆ ناوچەكەو لەدواى جەنگى جیهانى یەكەم لەشێوەى كۆبوونەوەى ئەوانەى پێیان دەوترا(ئەفەندى) لەیانەى خواردنەوە یان لەماڵێك كۆدەبوونەوە و بەمەى خواردنەوە یادەكەیان دەكردەوە بەگۆرانى یەكى (فریدە ئەترەش) یان (كەلسوم) یان (عبدالحلیم حافز)، دوایى لەگەڵ گەشەى دامودەزگاى دەوڵەتى مۆدێرن و بەعلمانى كردنى بەرەبەرە بووە پشووى فەرمى، یەكەم جار ئیتحاد و الترقى دایهێنا، دواى ئەتاتورك بڵاوى كردەوە، هەریەكە لە مەدرەسەكانى ناسۆنالیزمى توركى و عەرەبیش تەقەڵایان دەدا ئەو یادە بكەنە فەرمى لەجیاتى جەژنەكانى تر، ئەگەر بەواتایەكى نیشتیمانى كوردایەتى بدوێین ئەوا ئەو یادە لەلایەن داگیر كەرانى كوردستان هێنراوەتە نێو كوردستان، ئەوە لەكاتێكایە كەكەس دڵگرانى نیە كە برایانى مەسیحى لەكوردستان ئەو یادەى بەرێگەى تایبەتى خۆیان بكەنەوە و كردوشیانەوە.
2_ لەكوردستان رێزگرتنى برایانى مەسیحى و كەمایەتى یەكانى تر لەچوار چێوەى رێنماییەكانى ئایینى ئیسلام بووە، بۆیە كەسایەتى یە ئایینیەكان زیاتر رێزى ئەوانى گرتووە، لەبەڵگەنامەى بەریتانى ناوى(شێخ عبدالسلام بارزانى) واباو بووە بە(شێخ النێرانى)، هەروەها لەراپۆرتى نێو بژێوى ویلایەتى موسڵیش باس لەوە دەكات كە لەنێو كوردستان رێزى مەسیحى و ئایینەكانى تر زۆر دەگیرێ، لەحكومەتى شێخ مەحمودیش وەزیرى دارایى(كریم عەلەكە) مەسیحى بووە، تا ئەو رێزە لەچوار چێوەى ئاینى ئیسلام بووە ئەوا مەسیح یەكان و یەهودى هەموو لایەك خۆیان بەكورد زانیوە لەجل و بەرگ و ئینتیما و هونەر و...، نمونەش كەریمى عەلەكە و سڵیوە و باكورى و دەیانى ترى وا... بەڵام كاتێ ئەو پێوانەیە گۆراو رێنمایى ترى لائیكى هاتە جێى ئایینى ئەوان لەكوردستان وەرچەرخانێكى ترسناك هاتەدى و بەرە بەرە ئەو كەمایەتیانە خۆیان لەكورد جیا كردەوە، ئیستا مەسیحیەكان و هەتا یەزیدی و كاكەیش وا خۆیان لەكورد جیادەكەنەوە بۆیە لەسەردەمى رێنمایى ئایینى بەژدارى لەئاهەنگى سەرى ساڵ لەگەڵ برا مەسیحیەكانیان بریتیبو لە (گەورەیى فەرهەنگى) و هاریكاری و لێبوردەی، بەڵام ئەوەى ئیستا بریتى یە لە (بچوكى فەرهەنگى- تقزم الپقافی).
3_ لەبەڵگەنامەكانى بەریتانى، بەڵگەنامەیەكى دەگمەنم دۆزییەوە دەگیەرێتەوە بۆ ساڵانى (1934) و باس لە هەندێ رۆشنبیر دەكا لەكوردستان و دەڵێ كاتێ چاویان بەئێمە دەكەوت یەكسەر باسى مەشروب و كتابەكانى ڤۆڵتێر و جەژنى سەرى ساڵ جارجار هەڵدەستان دانسیان دەكرد و پەیرەوى ئەو فەرهەنگانەى ئێمەیان دەكرد، دوایى تێگەیشتین (لەبەڵگەنامەكە واهاتووە) كە ئەم كوردانە بۆیە وادەكەن كە ئێمە پێیان بڵێین ئەوانە رۆشنبیر و كراوەن!.
جا لەدواى سەدەى (نۆزدە) و شكستى كوردى یەك لەدواى یەك بەهۆى ئەو دەردەى (تقزم الپقافی) رۆشنبیر و چاولێكەر و تا ئەو رادەیە هەرچى لەدەرەوەى كوردستان بێت پێان پێشكەوتنە و هەرچى موڵكى واقیعى و مێژووى كوردستانیش لەنەریت و فەرهەنگ و ئایینى... پێیان دواكەوتنە، بۆیە رۆشنبیران زایاتر یادى سەرى ساڵ لە مەسیحیەكانیش زیاتر دەكەنەوە، چەند نموونەیەك باس دەكەین روونتر دەردەكەوێ ئەو دەردە بەپێى توێژینەوەى ئەكادیمى چى یە.
نمونەى یەكەم:
لە شۆرشى نوێ كە حیزبەكوردستانى یەكانى شاخ بە(پێشەوایەتى یەكیێتى) پابەندبوون بەرێبازى ماركسیەت.
ئەویش هەڵویستى بەرامبەر ئایین(أفیون الشعوب)ە، بەتایبەتى ئاینى مەسیحى، لە سەر ئەو بنچینەیە جەژنەكانى رەمەزان و قوربان كەجەژنى رەسەنى كوردە بەبێ دەنگى رەت دەبوو بەنان و ماستەكەى سبەینان، كەچى كەسەرى ساڵ دەهات یادى دەكراوە، ئێ خۆ ئەوەش هەریادێكى ئاینى یە بۆچى ئەوە دەكراوە ئەوەى ئیسلام نەدەكراوە...؟ هەر لەنمونەى دووەمى ئێستاى دەسەڵاتى كوردى دا هەردوو یادى (1/1/....) و (12ى ربیع الاول) یەكەمیان یادى لەدایك بوو(ح- مەسیح) و دووەمیان(ح- محمد)ە، بالێگەرێین یەكیان هى خۆمانە و ئەوى تر هى خەڵكى ترە، باهەروەك یەك بێت، كەچى دەبینین لەیادى یەكەم كوردستان دەهەژێ و پشووە و دانسە و پیرۆزباییەو شەو تابەیانى ئاهەنگە... و سەرۆكەكانمان بروسكە بۆ یەكتر دەنێرن كەچى بۆ یادى دووەم بەبێ دەنگى جگەلەوەى میللەت خۆى لەمزگەوتەكان چالاكى دەكات ئەگینا لەدەسەڵات كەس بەكەس ناڵێت جەژنت پیرۆز.
ئەوە ماناى ئەوە نى یە قەدەغەى یادى لەدایك بوونى(ح-مەسیح) بكینەوە، ئەو بابكرێ بەو پلەیەى لێ ى دەوەشێتەوەو خۆى وەسیەتى بۆ كردووە، بەڵام بۆ دووەمیش كەلێى دەوەشێتەوە.
4_ ئەگەر ئەو یادكردنەوەیەیى كورد لەچوار چێوەى (هارى كارى گەلان) و (هاریكارى فەرهەنگى) بێت دیسان ئاساى یە، واتا چۆن خەڵكى سوید و بەریتانیا یان روسیا چەژنێكى ئێمە دەكەنە جەژنى خۆیان ئێمەش وادەكەین، بەڵام هیچ لەوانە نەجەژنە ئایینیەكانمان (رەمەزان و قوربان) نەجەژنە نیشتیمانیەكانمان (نەورۆز) هەرناشزانن، ئیتر ئێمە بۆچى یادى چەژنى ئەوان بكەینەوە، ئەوە چگە لەوەى ماناى (تقزم الپقافی) و (بەدوكەوتن و چاولێكەری) و (عیشقی یەكلایەنە) نەبێ هیچ مانایەكى تر نابە خشێ جگە لە (گێلى فەرهەنگى) نەبێت.
5_ لەخاڵكانى رابردوو دەردەكەوێ ئەو جۆرە یادكردنەوانەى وەكو (سەرى ساڵ، ڤالانتاین) و... بنچینەو رەگێگى كوردى نى یە، داهێنانەو قزانجیشى لێ نەكراوە، ئەوەى زیاتر شكستى سایكۆلۆجى دەسەلمێنێ ئەوەیە كورد لەخاوەنەكانى زیاتر مشەوەش دەبێت، لەیادى ڤالانتاین ئەوەى لەكوردستان دەبینرێت لەوڵاتانى ئەوروپیش نابینرێت، لێرەوە بنەماى(ملكى اكپر من الملك) دێتەدیو مانایەكانى تر كەلەخوارەوە باسیان دەكەین زۆر روون دەكاتەوە كەبریتین لە:
1_ گۆڕانى بەخێرایى جل و بەرگ و سەروسمێڵ و نەریت و... كە لەسەركردەكان دەستى پێكردوو گەیشتە بنكەكانیش بەشێوەیەك ئیستا شارەكانى كوردستان بپشكنى هەست ناكەى لەكوردستانى.
2_ ئەگەر شانۆگەرى یەك یان تەمسیلى یەك بكرێ گوزارشت لە دواكەوتووى و غەشیمى بكا ئینجا بەرگێكى كوردى لەبەردەكەن، ئەمەش بەروونى ئەو مانایەى سەروو دەردەخا.
3_ لاسایى كردنەوەى لایەنى خراپى بیانى.
4_ سەرەنجام وەستانى گەشەو وێران بوونى سیستەمەكانى كۆمەڵایەتى و تەعلیمى و فەرهەنگى و نەریتى تادەگاتە سیستەمى سیاسى و
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست