کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ به‌رێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌ سعودبارزانی

Thursday, 03/03/2011, 12:00


سلاو
له‌وه‌تای کورد له‌کوردستانی باشور راپه‌ریوه‌ له‌ سالی 1991 ه‌وه‌ ،هه‌ر له‌ به‌ره‌ی کوردستانی وهه‌لبژاردنی سالی 1992 وه‌به‌ره‌و دواتر شه‌رێکی خوێناوی له‌نێوان ئێوه‌و یه‌کێتی به‌ سه‌رکردایه‌تی تاله‌بانی ،وه‌لای هه‌موو خه‌لکی کوردستان ئاشکرایه‌ که‌به‌رێزتان داواتان له‌ سه‌دامی خوێن مژ کرد که‌ هاوکاریتان بکات بۆ له‌ناو بردنی یه‌کێتی،یه‌کێتیش په‌نای برده‌ به‌ر ئێران وداوای هاوکاری کرد بۆ له‌ناو بردنی ئێوه‌،ئه‌م دوو هاوكێشه‌یه‌ وه‌ک یه‌ك وان به‌لام زیادره‌وی تۆ له‌وه‌دابو که‌ تاکو ئێستاش به‌ناوی 8000 بارزانی بێسه‌رو شوێن کراوو بازرگانی ده‌که‌ی که‌ ئه‌و بارزانیانه‌ به‌ده‌ستی رژێمی سه‌ددام له‌ناو چوون .که‌چی تۆی بێ مه‌عریفه‌ت هانا بۆ بکوژانی کورد ده‌به‌ی بۆ له‌ناو بردنی سه‌رتاپای گه‌لی کورد.

رۆژ له‌دوای رۆژ ناره‌زیی خه‌لک له‌ تۆو تاله‌بانی له‌ زیاد بوندایه‌و ئێوه‌ش به‌ بێ ویژدانانه‌ باس له‌ خه‌لکانی ئێوه‌ نه‌ویست ده‌که‌ن ،به‌ خۆپیشانده‌ران ده‌لێن گێره‌ شێوێن وده‌لێن جه‌ند لایه‌نێك له‌پشت ئه‌و وه‌زعه‌یه‌.من ده‌مه‌وێ به‌ ئێوه‌ رابگه‌یه‌نم که‌ ئێوه‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان سوێندت خوارد خیانه‌ت له‌ گه‌ل ومیلله‌ت نه‌که‌ی ،تۆ سه‌رۆکی هه‌موو خه‌لکی کوردستان بیت ،به‌لام تۆ ئێستا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌سه‌رۆکی ته‌نها چه‌ند به‌شێکی که‌ هه‌میشه‌ له‌ تۆش وحیزبه‌که‌ت سود مه‌ندن.ئه‌گینا ته‌نانه‌ت له‌ناو پارتی دا به‌ده‌یان که‌س نه‌ تۆش ونه‌ بنه‌ماله‌ی بارزانیان قبول نیه‌.

زۆرجار له‌ سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فزیون ده‌لێی جیاوزی هه‌یه‌ له‌ نێوان ئێمه‌و میسر وتونس و...هتد،ده‌لێی ئێمه‌ به‌ده‌نگی خه‌لکی کوردستان هاتووینه‌ سه‌ر حوکم ،

پرسیار له‌ به‌رێزتان ده‌که‌م بۆ پێت وایه‌ حوسنی موباره‌ک وبن عه‌لی و قه‌زافی به‌ده‌نگدان نه‌هاتنه‌ سه‌ر حوکم ؟ ئێمه‌ش ئه‌وه‌ ده‌زانین هه‌رچه‌نده‌ به‌ ته‌زویر هاتنه‌ سه‌ر حوکم هه‌ر قبوله‌ .به‌لام خه‌لک ده‌نگی نه‌داوه‌ به‌ سه‌رۆکێک که‌ میلله‌ته‌که‌ی خۆی به‌ گێره‌ شێوێن بانگ بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای ره‌وای خۆی به‌رزکاته‌وه‌ .جیاوازی له‌نێوان کوردستان ووولاتانی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ وولاتانی عه‌ره‌بی سه‌رباز و پۆلیس وده‌زگا ئه‌منیه‌کان پارێزه‌ری میلله‌ت و وولاتن به‌لام له‌ کوردستان بۆ له‌ناو بردنی میلله‌ت و پارێزه‌ری بنه‌ماله‌ مافیاکانی ئێوه‌و تاله‌بانین،،تۆ هله‌ هه‌موو خه‌لکی کوردستان باشتر ده‌زانی که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ فیشه‌کیان به‌باره‌گای لقی 4 ه‌وه‌ نا سه‌ر به‌چ لایه‌نێك بوون ،یان ئه‌وانه‌ی که‌نالی نلیایان سوتاند سوێند به‌خوای گه‌وره‌ تۆ له‌و که‌سه‌ باشتر ده‌زانی که‌ له‌ سوتانی که‌ناله‌که‌ به‌شداری کردووه‌.ئه‌مانه‌و به‌ده‌یان شتی تر که‌له‌و کوردستانه‌ روویان داوه‌و رۆژانه‌ رووده‌ده‌ن،

ویژدانت بکه‌ به‌حه‌که‌م ئه‌و به‌لێنه‌ی له‌ کاتی سوێند خواردنه‌که‌دا به‌ خواو به‌میلله‌تت دا جێ به‌جێت کردووه‌ ؟خۆ هه‌رکه‌سێك سوێند ی گه‌وره‌ به‌درۆ بخوات ئه‌وا ته‌لاقی پێ ده‌که‌وێت له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام دا،جا لێره‌دا ئه‌گه‌ر بلێی سوینده‌که‌م جێبه‌جێ کردووه‌ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو نارازیه‌ی خه‌لک له‌جی و وه‌بۆ جی دینه‌ سه‌ر شقام ..که‌واته‌ راستت نه‌کردووه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ک خۆتان ده‌لێن .له‌کوردستان گه‌نده‌لی هه‌یه‌و تاکو ئێستاش که‌ستان سزا نه‌داوه‌ ئه‌وه‌ پێویسته‌ به‌ زمانی خۆت بلێی به‌لێ من ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی خمم به‌ جێ نه‌هێناوه‌ .له‌ و کاته‌دا پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ په‌یوه‌ندی به‌و مه‌لایانه‌وه‌ بکه‌ی که‌ خۆت ده‌سته‌مۆت کردوون بۆ مه‌سه‌له‌ی ته‌لاقه‌که‌ت.

له‌دواین ووته‌کانم ده‌لێم شه‌رت نیه‌ چۆن بووی به‌سه‌رۆک .شه‌رت ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆت له‌ده‌ست نه‌ده‌ی .تۆ خۆت له‌ده‌ست داوه‌ به‌ گه‌وره‌ترین به‌لگه‌ی که‌ زه‌نده‌قتان چوه‌ له‌ خۆ پیشاندان و بینه‌ قاقای خلکی کوردستان گرتووه‌ به‌تایبه‌تی خه‌لکی به‌شه‌ره‌فی هه‌ولێر..ئه‌گه‌ر له‌خۆتان راده‌بینن رێگه‌ له‌ خه‌لک مه‌گرن که‌ده‌یانه‌وێ بێنه‌ سه‌ر شه‌قام ،هه‌رکه‌سێک بیته‌ سه‌ر شه‌قام و بلێ نا بۆ گه‌نده‌لی خۆت وپیاوه‌کانت به‌ تێهه‌لدان ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ده‌که‌ن وده‌لێن گێره‌ شێوێنه‌،به‌لام خۆت ده‌لێی گه‌نده‌لی هه‌یه‌ که‌ جی سه‌رۆک بی وپێت نه‌ووتری گێره‌ شێوێن.

مێژووی جه‌نابی سه‌رۆکی ئێمه‌ که‌ سه‌رۆک بارزانیه‌ پره‌ له‌ خیانه‌ت .گرفان پر به‌ خوێنی برا کورده‌کانی باکور،رۆژهه‌لات ،خاوه‌نی گه‌وره‌ترین خیانه‌ت که‌له‌لاپه‌ره‌کانی مێژوو تۆمار کراوه‌ به‌ناونیشانی 31 ی ئاب.

ویژدانت بکه‌ به‌ حه‌که‌م ئه‌و هه‌موو شتانه‌ ی باسی لێوه‌ کراوه‌ و هه‌روا باسیشی لێوه‌ده‌کرێ ،حه‌ق نیه‌ پر به‌ده‌م هاوارکه‌ی وازله‌سه‌رۆکایه‌ت و کوردایه‌تیش دێنم.


03.03.2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە