کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەبێ لەناوبردنى دەسەڵاتى بنەماڵە،چاكسازى مەحاڵە

Tuesday, 29/03/2011, 12:00





ئەوەى درێژە بەمانەوەى ئەم دەسەڵاتە حزبی و بنەماڵەیى یە دەدات،داواكردنى چاكسازی و پاكسازیە لێ ى.چونكە داواكردنى چاكسازى واتە:من بەتۆ ڕازیم بەڵام ئەگەر ئەزیەت نەبێ كەمێك كەم و كوڕیت هەیە حكومەت یاخود حزب،ئەو كەمتەر خەمیانەو كەم و كوڕیانەتان چاكەن،لەبەرامبەردا دەسەڵات بۆ مانەوەى خۆى وەڵامى ئەم داواكاریانە دەداتەوە.بەڵام ئەوەى لەم دەسەڵاتە دەبینرێ كەم كوڕى و كەمتەرخەمى نیە،ئەگەر بەتەنها ئەوەندە بێ ئەوا قبوڵمانە چونكە هیچ دەسەڵات و حكومەتێك نیە لەدوونیا بێ كەم و كوڕى بێ.بەڵكو ناشەرعى بونى دەسەڵاتە.ئەم ناشەرعى بونەش بە دەركردنى بڕیارى حەڤدە خاڵى و سى خاڵى بۆ چاكسازى كردن چاك نابێ تەنها بەهەڵوەشاندنەوەى حكومەت و نەمانى دەسەڵاتى بنەماڵەیى و حزبى و گەڕاندنەوەى دەسەڵات نەبێ بۆگەل.چونكە لاى هەموومان ڕوونە كەئەم دەسەڵاتە بەإنقلاب كردن لەسەر میللەت هاتۆتە سەر حوكم.قبوڵ ناكات هێندە بە نەرمى ئەوەى میللەت داواى بكات بۆى جێ بەجێ بكات.
عەقڵ و مەنتیق و یاسا قبوڵ ناكات داواى چاكساز ى و پاكسازى لەو دەسەڵاتە بكرێ كەلەهەرێمى كوردستان هەیە،چونكە ئەم داوایە لە دەوڵەتێك یاخود لەهەرێمێكدا دەكرێ كەسەرۆكەكەى ڕۆژێك لەڕۆژان كەمتەرخەم بوبێ لەئەدائى كارەكانى دا.نەوەك هەموتەمەنى خیانەت و دزینى ماڵى میللەت و جاشایەتى عەرەب و تورك و ئێران بوبێ كەنەزانێ حكومەت چیە و سەركردایەتى میللەت چیەو تەنیالەخزمەتى خۆیى و بنەماڵەو حزبەكەى دابێ.
داواى چاكسازى لەحكومەتێك دەكرێ كەیەك لەوەزیرەكانى تۆمەتباربێ بەكارێكى گەندەڵى،نەوەك سەرلەبەرى حكومەتەكەى ئاوێتەى گەندەڵى بوبێ لەبچوكترین دەزگایەوە تاكو گەورەترین دەزگاى.ژوورێكى ئەم حكومەتە نەماوە توشى گەندەڵى و دەستى حزب نەبوبێ ئاخر لەكوێ ى چاكسازى بكرێ؟؟؟ تاكە دەزگا كەوەزارەتى دادە دەبێ لەهەموو بارو دۆخ و كاتێك دا دووربێ لەگەندەڵى،چونكە لەوێوە حەق بۆخاوەن حەق دەگەڕێتەوە كەچى لەهەرێمى كوردستان ئەم وەزارەتە یاخود ئەو دەزگایانەى پەیوەندیان بەوەزارەتى داد هەیە گەندەڵترین شوێنن لەم هەرێمە...حكومەتێك كەدەسەڵاتى دووەمە لەهەرێمى كوردستان بەكۆمەڵ وەزیرێكەوە دەسەڵاتى بەسەر ڕیكخراوێكى حزبى قوتابیان نەبێ.دەبێ ئەم حكومەتە چ چاكسازیەكى پێ بكرێ...
داواى چاكسازى لەپەرلەمانێك دەكرێ كەڕۆژێك لەڕۆژان یاسایەك یاخود بڕیارێكى پێچەوانەى ئیرادەى گەل دەركردبێ.نەوەك لەپەرلەمانێك كەبووبێتە دەستەڕاستى حزب و بەپێ ى دەسەڵاتى حزب هەستێ و دانیشێ،قسەبكاو قسەنەكا،یاساو بڕیار بەپێ ى بەرژەوەندى حزب و بنەماڵە دەربكات.پەرلەمانێك هەموومان دەزانین بۆتە دیوەخانى زەردو كەسك و گاڵتە كردن بەئازادى و ئیرادەى جەماوەر و ئەندامەكانى تائێستا نازانن یاسا چیە و بڕیار چیەو ئیرادەى گەل چیەو بەرژەوەندى گەل چیە.تەنهالەبیرى موچەى زۆر و بەرژەوەندى حزبەكەیان دانە.پەرلەمانێك لەڕێ ى ئەندامەكانى كەنوێنەرى حزبن سوكایەتى بە هاوڵاتیانى خۆپیشاندەر دەكەن،ڕۆژێك بە گێرە شێوێن و ڕۆژێك بە ئاژاوەچى و ڕۆژێك بە دەستى دەرەكى و ڕۆژێك بە خەواریج...پەرلەمانێك تاكو ئێستا سەرۆكەكەى (ن) و (ی) لێك جیاناكاتەوە.تاكو ئێستا باسى شەڕى جەلالى و مەلایى و باسى خیانەتى (66) دەكات.كەچى میللەت لەترساكنترین باروو دۆخى سیاسى و كۆمەڵایەتى دەژى،ئەم جۆرە پەرلەمانە چۆن چاكسازى پێ دەكرێ.
داواى چاكسازى لەحزبێك دەكرێ كەلەزەمەنێك لەكاتى هەڵبژاردن چەند ملیۆنێكى بەنامەشروعى بەدەست هێنابێ و لەبانگەشەكردنى هەڵبژاردنى خۆى سەرفى كردبێ،نەوەكو لەحزبێك ساڵانە نیوەى بودجەو داهاتى میللەت بۆخۆى بدزێ،حزبێك لەوەتەى دامەزراوە بون بەهاوڵاتى لاى ئەو هەبونى وەلائە بۆئەو،حزبێك لەوەتەى دامەزراوە چەق بەستوى عەقڵى شاخە و لەژێر بڕیارى یەك كەس دایەو كەچى دەسەڵاتى بەسەر گشت شوێنێكى ئەم هەرێمەدا هەیە،شەوو ڕۆژ لەكاردایە بۆ كۆیلە كردنى ئەم میللەتە...
بۆیە لەسەر هەموومان پێویستە بەیەك دەنگ و بەگشت ڕەنگ،بەیەك ئیرادەو بەگشت زمانێك.لەگەڵ ئەوە دابین كە ئەم دەسەڵاتە بنەماڵەییە بڕوخێ،نەوەك لەچاوەڕوانى ئەوەدابین عەقڵى خێڵەكى و دوواكەوتویى شاخ بێ چاكسازیمان بۆبكات و بەزەیی یان پێمان بێتەوە و كوردستان بەدڵى میللەت بەڕێوە بەرن...



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە