با 24 ی چواره‌کان به به‌رز و پیرۆز ڕابگرین
Saturday, 25/04/2009, 12:00
1749 بینراوە
کۆمه‌ڵ کوژه عه‌فله‌قیه‌کان توانیان له 24.04 .1974 گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاری کۆمه‌ڵکوژی له مێژووی ڕه‌شیان تۆمار بکه‌ن.
توانیان پێشکه‌وتووترین چه‌کی سه‌رده‌می یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی و ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌کراوی جیهانی هیندی بۆ یه‌که‌م جار له ناوچه‌ی پشده‌ر تاقی بکه‌نه‌وه.
توانیان ڕۆژ ئاوا و هه‌موو دونیای سه‌رمایه‌داری له ئاست تاوانه‌کانیان ده‌مبه‌ست بکه‌ن،
توانیان ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م و کاسه‌ی سه‌ری دانیشگاییان و ژن و منداڵی بێتاوانی شاری قه‌ڵادزێ له‌چه‌ند چرکه‌یه‌کدا ژێره و ژوور بکه‌ن.
توانیان یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کورد زینده به چاڵ بکه‌ن.
به‌ڵام له 24. 04. 1982 نه‌یان توانی له به‌رده‌م بووڕکانی ڕقی پیرۆزی خۆنیشاندانی ئه‌و شاره خۆ ڕابگرن.
له به‌هاری هه موو ساڵێ خه‌ڵکی ئه‌و شاره به‌ده‌ست له‌ملان له‌گه‌ڵ هاوڕێ یانی سۆران سه‌ڵته، قوباد حه‌سه‌ن ، دایکه ئامینه و مامۆستا سنه‌وبه‌ر، ڕقی پیرۆزیان ده‌مه زه‌رد ده‌کرده‌وه.
فاشسته‌کان توانیان هه‌ندێک له‌سه‌رانی کورد له خشته به‌رن و شه‌ڕی خۆکوژیان پێ بکه‌ن، به‌ڵام نه‌یان توانی ڕقی پیرۆزی ئه‌م شاره دا بمرکێنهوه.
فاشسته‌کان له 1984 هه‌ر چه‌نده هه‌ندێک له سه‌رانی ئه و‌سا و ئێستا زۆر هاواری تێک نه‌چوونی زه‌مینه‌ی به‌ناو گفتوو گۆیان له‌گه‌ڵ به غدا کرد! به‌ڵام نه‌یان توانی به‌رگی به‌ناو جه‌یشی شه‌عبی به به‌ر زانکۆییانی کورد له هه‌ولێر، موسڵ ، به‌غدادا بکه‌ن به پشتیوانی قوتابی یان خوێندکارانی ئه‌و شاره بوو.
خه‌ڵکی ئه‌و شاره ته‌لیسمی ترسی فاشسته‌کانیان له‌ده‌روونی هه‌موو ژن، منداڵ و مه‌زنی کوردستان ڕه‌وانده‌وه.
خه‌ڵکی ئه‌و شاره بوون ئاوردانی شۆڕشه‌کانیان نه‌ده‌هێشت سارد بێته‌وه.
خه‌ڵکی ئه‌و شاره بوون باوه‌شی گه‌رمیان بۆ هاوڕێ ههڵوهدایهکانی پێشه‌وا قازی، بارزانی ، فه‌هد ،ئاپۆ ، سیدا سالح یوسفی و ئارامی جوانه مه‌رگ کرد بۆوه.
له دوای کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه ، کۆمه‌ڵ کوژیه‌کانی به‌ناو ئه‌نفال و بارزانیه‌کان،له 1989 فاشسته کۆمه‌ڵ کوژه‌کان چاریان نه‌ما ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌م شاره‌یان به گوند و شار و مزگه‌وت و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه بۆ کۆمه‌ڵگا زۆره ملێکان ڕاگوازی.
له 04. 03. 1991 خه‌ڵکی ڕاگوێزراوی ئه‌م شاره بوون به ده‌ست له مللان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ڕاگوێزراوی دیبه‌گه خوێنی ئاڵی یه‌که‌م شه‌هیدی ڕاپه‌ڕین (به‌ختیار هوڕێوه) یان پێش که ش به ئازادی کوردستان کرد، هاوڕێکانی شه‌هید به‌ختیار بوون یه‌که‌م میللی چه‌خماخه‌ی ڕاپه‌ڕین له ئۆردوگا زۆره‌ملێ خه‌بات له نێوان موسڵ و هه‌ولێر له فاشسته‌کان هێنایه‌وه.
خه‌ڵکی ڕاگوێزراوی ئه‌م شاره بوون له 07. 03. 1991 پێش ئازاد کردنی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌ربه‌ندی بازیان و سه‌رکردایه‌تی جهحافیلی سوک له چه‌مچه‌ڵ دا گرت،
کام شۆڕشگێڕ هه‌یه له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان قه‌رزداری خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌بن.
با له 35 ساڵ وه‌گه‌ڕی یه‌که‌م شاڵاوی جینۆسایدی کورستان له‌سه‌ر ده‌ستی به‌عسیه فاشسته‌کان له 24. 04. 1974 هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ هاوار بکه‌ین:
ده‌با چیتر به‌عس ئاسا ئه‌م شاره پشتاو نه‌خه‌ین و سه‌روه‌ریه‌کانی پێشێڵ نه‌که‌ین.
ده با مردوو و زیندووی ئه‌م ناوچه‌یه چیتر وه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان و گه‌رمیانیه‌کان به‌سوک سه‌یر نه‌که‌ین.
با کێسی قه‌ڵادزی به‌زیندووی ڕابگیرت. تاوان بارانه‌کانی وه‌ک تاوان باری جینۆساید به‌دنیا بناسێنرێن.
با 24.04 ببێته ڕۆژی جینۆسایدی گه‌لی کورد،
با شه‌ڕه‌فی یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینیان پێ ڕه‌وا ببینرێت، که هه‌موو دنیا به تایبه‌ت خه‌ڵکی شاری هۆلاکۆ به‌زێن ده‌زانێت که 04. 03. 1991،
با یه‌که‌م زانکۆی بۆردوومان کراویان بۆ ئاوه‌دان تر بکرێته‌وه،
با ڕێگای سنووری کێلێ سه‌رده‌شت به نێو ده‌وڵه‌تی بکرێت،
با ئاوردانی پێشمه‌رگه سه‌ره‌تایه‌کانی شۆڕشی به مۆزه خانه بکرێن،
هه‌ر شاد و پیرۆز بێت گیانی شه‌هیدانی کوردستان ،
به‌رز و پیرۆز بێت ڕوحی شۆڕشگێڕی هه‌میشه زیندوه‌کانی شاری قه‌ڵادزێ،
هه‌ر شه‌کاوه بێت ئاڵای کوردستان.
2009.04. 24 ،هۆڵندا