نوێژه به باران
Tuesday, 30/11/2010, 12:00
له‌بیرم دێ له‌سلێمانی كه‌منداڵ بووین له‌سه‌رده‌می بێ بارانیادا، دوو كه‌س، زۆر جار ئه‌و دووكه‌سه خه‌ڵكانێكی هه‌ژار بوون و به‌و بۆنه‌یه‌وه تۆزی پاره‌یان كۆده‌كرده‌وه بۆ ژیانیان، یه‌كێكیان به‌ڕوتی ته‌نها ده‌رپێیه‌كی كورتی له‌پیدا بوو ئه‌وی تریان پاره‌ی كۆ ده‌كرده‌وه، ماڵهوماڵیان ده‌كردوو خه‌ڵكی پاش ئه‌وه‌ی تۆزێ پاره‌یان ده‌دانێ پاشان هه‌ر خێرا سه‌تڵێك ئاویان پیا ڕۆدهكرد، كابرای داماوو له‌سه‌رما هه‌ڵئه‌له‌رزی به‌لام كه‌س بیری له‌و كابرایه نه‌ده‌كرده‌وه كهسهرمایهتی و هه‌ڵ ئه‌له‌رزێ، وابزانم مه‌سه‌له‌كه دڵ ڕه‌قی نه‌بوو ته‌نها ووابوو له‌به‌ر خاتری باران ئاماده‌بوون هه‌موو شتێك بكه‌ن، یان هه‌ر ڕوداوێكی خۆش و پێكه‌نیناوی بوو بۆ هه‌مومان، بۆ ئێمه نه‌ك بۆ كابرای رووت و قوت، من كه‌منداڵ بووم هه‌ر گیز دیمه‌نی ئه‌و پیاوه‌م له بیر ناچێته‌وه كه‌چۆن له‌سه‌رمادا دانه‌كانی ته‌قه‌یان ده‌هات. وه‌كو بیرم بێ بهڕووكهشیانا وادیار بوون كه خه‌ڵكانێك بوون له‌ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیه‌وه هاتبوون زیاتر له‌خه‌ڵكانی گه‌رمیان ده‌چون ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی لێی سورم خه‌ڵكی سلێمانی نه‌بوون، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه خه‌ڵكی سلێمانی شتی وایان لێنهدهوهشایهوه به‌لام وابزانم خه‌ڵكی سلێمانی به‌و جۆره بیر‌و باوه‌ڕه‌وه خه‌ریك نه‌بوون، ئایا هه‌ڵه‌م له‌وه‌ی ده‌یڵێم یان نه ؟؟؟
سلێمانی ئه‌وشاره‌ی فێری كردم ترس نهمترسێنیێ، ئه‌و شاره‌ی فێری كردم به‌به‌رده‌م مولازم موحسین‌دا به‌جلی كوردیه‌وه به‌به‌رده‌م ئه‌منه سوره‌كه‌ی سلێماندا تێبپهڕێم و ترس له‌چاوما نه‌بێت، ئه‌وشاره‌ی فێری كردم ڕێز لهگهورهبگرم و به‌ڵام هه‌رگیز له‌به‌رده‌میاندا بێ ده‌نگ نه‌بم، ئه‌و شاره‌ی فێری كردم كه‌وه‌ك تاكێكی كورد بۆم هه‌یه بیر بكه‌مه‌وه، ئه‌و شاره‌ی بۆ یه‌كه‌م جار گوێم لێ بوو براكه‌م هاته ماڵه‌وه كه ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ساڵ بوو به‌ده‌نگی به‌رز له‌به‌رده‌م باوكما ووتی مه‌لا مسته‌فا پیاونیهو.....، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مه‌لا مسته‌فا خوابوو.
هه‌ولێریان كرد به دووبه‌ی به‌لام سلێمانی هه‌رگیز نابێت به‌دووبه‌ی و نایه‌وێت ببیت به‌دووبه‌ی، دووبه‌ی جوانه، دووبه‌ی سه‌رنچ ڕاكێشه، دووبه‌ی شاری هه‌موو بازرگانی و كهڵچهرهكانه، به‌لام سلێمانی دووبه‌ی نیه، جونكه هه‌رگێز كچێكم نه‌بینیوه له‌سلێمانی ناوی نه‌بیله بێت، جا ئه‌گه‌ر چرۆ خان ناوی نه‌بیله بوایه چۆن ئاشقی ده‌بووم ! ئه‌وه په‌رێز خان هه‌رباسی مه‌كه! .
له‌م لاو له‌ولا ده‌خوێنمه‌وه كه خێڵی مه‌سعودو نێجیرڤان هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جۆرێك ده‌یه‌وێت سلێمانی راو بكه‌ن، ئه‌میان به‌پاره ئه‌ویان بهشتی تر. ئه‌ی داگیریان نه‌كرد له 31 ی ئابا ؟
ئا به‌ڵامم ئه‌مجاره ده‌یانه‌وێت بهدیموكراسیانه بیگرنه‌وه، گوایه په‌رله‌مانیان هه‌یه.
ئه‌ی نوێژه به‌بارانه بۆ چی؟
ئه‌وه سیاسه‌تی نێچیره، ده‌نا كه‌ی دیومه له‌سلێمانی، له‌شاخی گۆیژه نوێژه به‌بارانه بكرێت به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ !!!!!
ئه‌ی یه‌كێتی ده‌لێت چی ؟
یه‌كێتی چاوه‌ڕوان ده‌كات مام جه‌لال بمرێت، هه‌مویان چاوه‌ڕوانی مردنی ئه‌وون هه‌تاوه‌كو ده‌میان بكه‌نه‌وه، ئای له‌و ڕۆژه !!!!!!!! .
وه‌ك من چۆن له‌م هه‌نده‌رانه هه‌ر چاوه‌ڕوانم كرد سه‌دام بڕوخی هه‌تاوه‌كو بگه‌رێمه‌وه بۆ كوردوستان، هه‌ر نه‌ڕوخا، ڕیشم سپی بوو، ناچار له‌هه‌نده‌ران به‌بێ سلێمانی مامه‌وه.
نا، برا، مام جه‌لال پیره به‌م زوانه ده‌مرێت.
ڕاسته به‌م زوانه ده‌مرێت بۆیه نوێژه به‌بارانه ئاماده‌ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شاخی گۆیژه، ئه‌و شاخه‌ی هه‌موو خه‌بات و خوێنی خه‌ڵكی سلێمانی پێوه‌دیاره.
ئه‌ی گۆڕان ؟
گۆڕان پارتێكی سیاسیه ناتوانێت دژی نێجیرێك بوه‌ستێته‌وه كه ڕوكه‌شی نوێژه بهبارانهی كردۆته به‌ری، پارتێكه، ڕیكخراوێكه ده‌بێت ڕێز له ئاینی كیسه‌ڵی ولاته‌كه‌ی بگرێت، ئه‌و ئاینه‌ی چه‌نده‌ها بانق و كه‌سانی لێپرسراو به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
وادیاره خه‌ریكن فێری سیاسه‌ت ده‌بن به‌پێچه‌وانه‌ی باوكیانه‌وه كه فڕی به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌وه نه‌بوو.
ـ نا بڕوا ناكه‌م سیاسه‌ت بزانن، سیاسه‌تێكی كۆن په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن ته‌نهاا ئه‌وه نه‌بێت پاره‌یان زۆره له هه‌رێمێكدا كه‌خۆیان هه‌ژاری و بێكاریان ڕه‌خساندوه.
سه‌یرم پێدێت ڕۆژنامه‌كانی كوردوستان، هاووڵاتی نه‌بێت هیچیان رای خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م نوێژه پێكه‌نیناویه نه‌دا، هه‌روا هه‌واڵه‌كه‌یان وه‌كو خۆی بلاو كرده‌وه، ئه‌وه‌تا سایتێكی ئیسلامی؛ ئیسلام په‌یك له‌به‌شی: پێشبینی كه‌ش و هه‌وای شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌لێت :
- پێشتر بزانه كه ته‌نها په‌روه‌ردگار ، خاوه‌نی هه‌موو زانیارییه‌كانه.
پاشان باسی نوێژه‌باران ده‌كات.
ئه‌ی باران نه‌باری ؟ نه‌خێر هه‌رگیز نابارێت، ئه‌م سال ووشكه ساڵه، ئه‌وه نه مه‌سعود نه نێچیرڤان نه یه‌كێتی نه‌گۆڕان نه‌خوا بڕیار ده‌دات، ئه‌وه سلێمانی خۆی بڕیار ده‌دات.
تێبینی
ئه‌و وێنه‌یه له سایتی ئیسلام په‌یك وه‌رگیراوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست