کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میزۆلۆجی...!

Sunday, 12/01/2014, 12:00



 .

 


خۆی ئەم گاوری گاورباوکانە- لەناویشیانا جولەکە بیلئەخەس...
چونکێ کونێ ، خوا ئەو دنیای پێ نەداون ، ئەم دنیای بۆ موسەخەر کردون..!
تۆ تاماشای هەرچی لۆجی هەیە بکە ، ئەوان بردویانە..
جیۆلۆجی - تەکنەلۆجی ، مۆرفۆلۆجی ،سایکۆلۆجی ،کاردۆلۆجی ، فیسیۆلۆجی و ئیلا -لۆجیهاتیهی...
لەناو قەومی بەسیگی ئێمەشا ،، زانای خۆڕسکی

" ڕەشکە و هەنگوین و سێ سەعات قورئان "
مامۆستا مەلا عەلی کەڵەکی ، شیرو میز دەرمان..

دەڵێت کەشفم کردوە میز باشترین چارە سەرە...............

لەناو ئەو قەومی ئێمەا هەموو شتێ سەرفیاتی خۆی هەیە
بەغەیری ،ێیدق و نەزاهەت..
چونکە ئەگەر سادیق بوویت ، نان نابێت بیخۆیت
ئەگەر نەزیهـ بوویت ، جێگات نابێتەوە...!
.
من لەوە بێ گومانم ، ئیشەڵا سەرکەوتن هەر بۆ مەلای کەڵەک دەبێت و با عیلم هەر سیر بخوات و زوڕنا لێ بدات...
با ئێمەش عالیم و موکتەشەفی زانستی " میزۆلۆجی " مان هەبێت...!

ئەی بۆنا..؟!
بەلام من ترسم لەیەک شتە ..
چۆن ئێستا ئەو خەڵکە بە ژن و پیاوەوە سەریان کردۆتە " زەنجەفیل" خواردن
بە هەموو جۆرێک..
دەترسم ڕۆژێک بێت دایک کە چەن بەڕەحمە ،
چۆڕی میزی خۆی نەدات بە ئەولادی تاقانەیی و بڵێ، خۆم زەرور ترم..

بەیانی و دوو بەیانیش بڵێن بۆ زیپکە باشە و لە دەموو چاوی هەڵسون و پاش ماوەیەکیش کەشفی کەن مووی قژ بەهێز دەکات ...
بۆ نا ...؟!!
جاوەرە لەپاڵ ئەو بۆن و بەرامە خۆشەدا ڕۆژت لێ ببێتەوە.!!!!!
.
.
لەوانە خۆشتر..
عومرێکە من لەم هۆڵەندا یەدام و تاڕادەیەکیش موتابەعەم هەیە .
ئەم وڵاتە کە تا چەن ساڵێک لەمەوبەریش خاوەنی
گەورەترین بەندەری جیهان و یەکەمین وڵاتی گوڵ و وڵاتی ئینسانی تەندروست و "کوڕانی باڵا نەمام و کچانی قەد عەرعەری " وپێنجهەمین وڵاتی ئەلکترۆنی و خاوەنی کۆمپانیای بەناوبانگی فلێپس و خاوەنی هەرچی خواحەزی پێ بکات و هەرچی خوا حەزی پێ نەکاتی دنیایە...
کەچی تەنها لە چەن شارێک
زانکۆ و دانیشگا کراوەتەوە ..بۆ نمونە خرۆنینگن - ئوترێخت - لایدن
کەبەشاری زانستەکان ناسراوەو چەن شوێنێکی تریش..
کەچی لەو وڵاتە نەگبەتەی خۆمان هەرچی شارو شارۆچکە هەیە داوای زانکۆ دەکەن ،،
ئەی بۆ نا ،،
وڵاتێک هەرچی ئەندام کۆمیتەو ئەندام ناوچەی هەیە خڕیجی قانون بن..!
وڵاتێک کارگەیەکی تیانەبێت و کەسیش تالبی نە بێت ..
وڵاتێک ژمارەی محامیەکانی دەئەوەندەی تاوانبارەکانی بن و قانونیش فانی بێت..
بۆ نا ...؟؟؟!!!

ئەو شارەی ئێمە " دەربەندیخان " زۆر نەگبەتە ،،
لەپاڵ ڕووبارێکدا ،،ژاراو دەخۆینەوە..
شارێکە بە شاری موزاهەرات مەشهورە ، کەچی تەڵەبی مەفقودەو شانسی زۆر دوورە...!!!
لە کۆتایی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکاندا ، بەشی تەتبیقی زانکۆی تەکنەلۆجیای بەغدای تیاکرابوەوە ،، نەک لەبەر ئەو شارە کە ئەوسا ناحیە بوو..
لەبەر ئەوە بوو کانی بەردی سپی یە..
شوکور ئیستا بە قەزایی بێ زانکۆیە ،،، داواشی ناکەین..
ئەزانن بۆ ؟!
چونکە من بەختی ئەو خەڵکەی خۆمان بناسم .. زانکۆمان بۆ ناکرێتەوە تا عیلمەکەی مەلا عەلی ئیعتیرافی پێ دەکرێت ..
دڵنیام بەشی " میزۆلۆجی "مان پێ عەتا دەکەن ..
ئاخر ،،،،
ئاوی خواردنەوەکەمان جوانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە