هه‌ڵبژاردن! یان گاڵته‌جاڕیی؟
Saturday, 06/06/2009, 12:00
ئێمه باوه‌ڕێکی بێپایانمان به گۆڕان هه‌یه ، چونکه ژیان هه‌میشه به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌ڕوات ، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه باوه‌ڕمان پته‌وه به‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای کوردستان که‌م یان زۆر ، زوو یان دره‌نگ ، گۆڕانکاریی ڕیشه‌یی تیایدا و له هه‌موو بواره جیاوازه‌کانی ژیاندا ڕووئه‌دات.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ش ، سه‌ره‌تای گۆڕانکارییه‌کانه و ده‌سه‌ڵاتدارانیش به ئاسانیی ده‌ست له کورسییه‌کانیان به‌رناده‌ن و ئه‌وه‌ی بۆیان بکرێت و بلوێت ، له‌پێناوی مانه‌وه‌یاندا له ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌یکه‌ن. ئه‌مه‌ش شتێکی نوێ نیه له مێژووی تۆتالیتاریزم و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌کاندا.
لیستی سپی سه‌ربه‌خۆ یه‌که‌م لیست بوو که ئامانجی پلانی داڕێژراوی له هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌ندێک لایه‌نی به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاریش بوو که له ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌کان دوربخرێته‌وه.
وا به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه لیستی (هیوا)شیان له گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ، به بیانووی بێ بنه‌ماوه ده‌رکرد.
ده‌سه‌ڵاتداران لیستی هیوا به‌وه (تاوانبار!) ئه‌که‌ن که سێبه‌ری لایه‌نێکی تری کوردستانییه ، له کاتێکدا خۆیان که‌م و زۆر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستاندا ، به نهێنی و ئاشکرا تێکه‌ڵکردووه! ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌و پێوه‌ره بێت ، ئه‌وا ئه‌بێت پێش هه‌ر لیست و لایه‌نێکی تر ، لیستی ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌ڵبژاردنه‌کان دوربخرێته‌وه.
به توندیی تاوانی دورخستنه‌وه‌ی لیستی هیوا ڕیسوائه‌که‌ین و ده‌سه‌ڵاتداران به‌م کرده‌وه قێزاوییه‌یان ، په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی تریان دا له ته‌وێڵی خۆیان و مێژوویان و هه‌ڵبژاردنیان له پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیی و سه‌رده‌مییانه‌وه کرد به گاڵته‌کردن به خواست و ویستی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان.
به دورخستنه‌وه‌ی لیستی سپی سه‌ربه‌خۆ و لیستی هیوا ، جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ ده‌رکه‌وتووه که هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م جاره‌شمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشوودا جیاوازییه‌کی ئه‌ووتۆی نیه!
به گشتیی هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی ئه‌مڕۆ به ناوی لیستی هه‌مه‌جۆره‌وه به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ئه‌که‌ن ، هه‌ر ئه‌وانه‌ن که جاری پێشوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا له لیستێکدا بوون.
ڕۆڵه هۆشیاره‌کانی گه‌له‌که‌مان باش ئه‌زانن که ئه‌و لایه‌نانه‌ی ماونه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن ، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و سێبه‌ره‌کانیانن ، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و حیزبانه‌ن که 19 ساڵه هاوپه‌یمان و شه‌ریکه به‌شیانن له گه‌نده‌ڵیی و به‌شکردنی سامانی گه‌له‌که‌ماندا و تا ئێستاش ئه‌ندامی پارله‌مانن و وه‌زیریشیان هه‌بووه و هه‌یه له ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که‌دا!
هیوای جه‌ماوه‌ر به هه‌ڵبژاردن کزبووه و لایه‌نێک نابینێت که له باوه‌شی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بووبێت و هاوخوانی نه‌بووبێت ، یان له دوو بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌که نه‌بێت ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وای کردووه که تا ئێستا که‌متر له نیو میلیۆن که‌س سه‌ردانی بنکه‌کانی خۆناونوسکردن بۆ ده‌نگدانیان کردووه.
گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م قۆناغه و تا هه‌ڵبژاردنێکی تر ، به ڕاده‌ی سه‌ره‌کیی ته‌نیا ململانێی نێوان پیاوانی دوێنێ و ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵات ئه‌بێت و به ده‌ستتێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی ڕژێمه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه.
هه‌موو نیشانه‌کان ئه‌و ڕاستییه تاڵانه پێشانئه‌ده‌ن و کوردوته‌نی مانگه‌شه‌و هه‌ر له ئێواره‌وه دیاره.
*وته‌بێژی پارتی چه‌پی کوردستان
2009-06-
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست