گۆڕڕان ده‌ڵێت(که ده‌ریا پڕ بوو لێیده‌ڕژێت) ،که‌بێده‌نگی زۆری خایاند ئه‌بێت به بێهه‌ڵوێستی..!
Wednesday, 02/02/2011, 12:00
هه‌ناسه بڕکێ پێکه‌وتنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و پهشۆکاوییهی پێوه‌ی دیاره،له خوڕایی نییه ، چونکه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕڕان قه‌یرانێکی دژوار و کتووپری بۆ ده‌سه‌ڵات هێنایه گۆڕێ. ئه‌م قه‌یرانه‌ش بێ باج تێپه‌ڕ نابێت. هۆکاری سهرهکیێ ئه‌م شانۆگه‌رییه سیاسیانه نه‌ک ته‌نها (سیناروێکهی) خوودی ده‌سه‌ڵات لێی بێپرسه چونکه ده‌سه‌ڵات لێکدانه‌وه و وورد بینییه‌کانی له ئه‌ستی ئه‌وه‌دا نه بوون ، پێشبینی له ئاکامه‌کانی بکات که زۆر چاوه‌ڕوانه‌کراو بوو ،بۆیه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن تووشی دڵه‌ڕاوکێ و شۆک بووین. ئه‌و هێڵه سیاسیانه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕڕان ویستی دووروێنهی بکات و بیکات به ته‌وه‌ری کێشه سیاسییه‌کانی باشووری کوردوستان خۆی ده‌بینێته‌وه له :
1 / گوێ ڕاکێشانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن گۆڕڕانهوه نه‌ک ته‌نها چاوسوورکردنه‌وه (هه‌ر بۆیه هه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵات و حیزبه شاگرده‌کانیان تووشی هستریای سیاسی بوون و خرانه ژێر پرسیاره‌وه)، به پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی کاک مه‌لا به‌ختیار له کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ کاک فازیل میرامنیدا ،که ووتی ڕێگه ناده‌ین که‌س له ئاوی لێڵدا ڕاوه ماسی بکات . ئه‌مه نه‌ک ڕاوه ماسی بوو گۆڕڕان کردی به‌ڵکوو ڕاوه تیمساحیش بوو.
2 / سه‌رنج ڕکێشانی ئه‌مریکا و بازنه‌ی نێوده‌وڵاتی بۆ بابه‌تی تاکڕه‌وی له به‌ڕێوه‌بردنی سستێمی سیاسی دوای ئه‌وه‌ی ڕۆشههڵاتی ناوه‌ڕاست تووشی هه‌ڵسان و به‌رخوردان(ڕاپه‌ڕین) بوو.
3 / شه‌قامی کوردی بۆ گۆڕڕان ده‌بێت به مه‌رجه‌عییه‌ت وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌بێت به‌سه‌ر چاوه‌ی هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات (هه‌ر وه‌ک بینیمان ترسی ده‌سه‌ڵات گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌ییه‌ی ، تانک و هێزی سه‌ربازگا، به هه‌موو جۆره‌کانی نمایش بکات) ،ئه‌مه پێوانه و سه‌لماندنی ئه‌و ترسه‌یه له شه‌قامی گۆڕڕان. باشه با یه‌ک پرسیار بکه‌ین ، گۆڕڕانێک که خاوه‌نی چه‌قۆ کولێکیش نییه ئه‌بێت ئه‌و ترس و دڵه ڕاوکێیه بۆ ده‌سه‌ڵات بخولقێنێت ،گه‌ر چه‌کی کووشنده‌تر له پشتییه‌وه نییه .
4 / ئۆپۆزۆتستوێن به تایبه‌تی باڵی ئیسلامی سیاسی ، په‌رده‌ی له سه‌ر ڕووی خۆی هه‌ڵماڵی ده‌رکه‌وت که فڕ ی نییه به سه‌ر ئۆپۆزۆتستوێن بوون (ئه‌مانه مووچه‌خۆری ده‌سه‌ڵاتن ، و تا ئه‌مڕۆ به ساخته سیمای ئۆپۆزۆتستوێن بوونیان به خۆیانه‌وه لکاندووه) . بۆیه ئه‌بێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕڕان ده‌رچێت له‌و وه‌همانه‌ی تێی که‌وتووه (به‌تایبه‌تی متمانه کردنه‌سه‌ر ئه‌م جۆره هێز و جووڵانه‌وه له باربراوانه).
5 / کاردانه‌وه‌ی ئه‌و نووشستییه (نه‌ته‌وه‌یی، ئابووری ،کۆمه‌ڵایه‌تی،خزمه‌تگوزاری و دادپه‌روه‌ری) یانه‌یه که ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیاره و خوودی ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتووه ، کاتێک حکوومه‌تی دروستکردووه و شه‌رعییه‌تی ئاڕاسته‌ی خۆی کردووه . هه‌روه‌ها سه‌رنج ڕاکێشانی خه‌ڵکییه بۆ سه‌روه‌ت و سامانی ،به تایبه‌تی کاتێک حیزب ده‌بێت به بار به سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه و هه‌رخه‌ریکی دۆشینێتی تا دوا قه‌تره‌ی. چونکه ئه‌و بوودجه خه‌یاڵیه‌ی بۆ خزمه‌تی پیاوه‌کانی حیزب و حه‌ز و ئارهزوییهکانیان ته‌رخان ده‌کرێت ، وه ئیمتیازادهکانیان ، ده‌توانێت که‌لێن و چاره‌سه‌ری زۆر له‌و کێشانه‌ی سه‌ره‌وه بکات. گه‌ر وا بڕوات و هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری بۆ به‌رهه‌م نه‌هێنرێت ، حکوومه‌ت ئه‌بێت به پیاوه نه‌خۆشه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عووسمانی.
6 / ده‌سه‌ڵات ده‌بێت خۆیبکات به لێپرسراوی ڕوودانی نه‌هامه‌تییه‌کان ،چونکه چۆن له به‌غا بۆ عێڕاق ده‌بێت به به‌شێک له حه‌ل ، له کوردوستانیش ئه‌بێت له هه‌مان ئاستی ئهخلاقییهتدا بێت .
چونکه شڵه‌ژانی باری ئارامی کوردوستان ، ته‌نها پێویستی به داگیرساندنی یه‌ک ده‌نکه شقارته‌ی باڵا کوورته ، دوای داگیرساندنی ڕووباری دجله و فوورات ناتوانێت خامۆشی بکات ، ئه‌و کاته خۆزگه‌م به پار ده‌خوازین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست