ئهفسهریكی ئاسایشی گهرمیان ههولی تالانكردنی بانكهكهی جهلهولای دا
Tuesday, 05/08/2014, 12:00
1189 بینراوە
بانكی جهلهولا له و كاتهوه كه شارهكه كهوتوته دهستی هیزهكانی پیشمهرگهوه له ژیر چاودیری ئاساییشی گهرمیانه
ئهم بانكه به گویرهی زانیاریهكان نزیكهی 60 ملیار دیناری تیدایه وه ماوهی دوو مانكه چهند ههولیك دراوه بو تالان كردنی . هیزهكانی دژه تیرور له یهكهم روژی هیرشهكهی سهر گهرهكی تهجنید رویشتنه نیو بانگهكهوه وه ویستیان تالانی بكهن بهلام هیزهكانی ئاساییشی گهرمیان بواریان نهدا. دووهم ههولی تالانكردنی بانكهكهی جهلهولا له لایهن بهربرسی ئهو هیزهی ئاسایش كه پاریزگاری لی دهكات ئهنجام درا . مهلازم توله بهرپرسی ئهو هیزهی ئاسایش له گهل ملازمیكی تر به ناوی عیماد به بشتیوانی ئهندامیكی مهكتهبی سیاسی یهكیتی پیلانیان داناوه بو تالانكردنی بانكه كهو سهرهتا ههموو كامیراكانی چاودیریان شكاندبوو دواجاریش به شیوهیهیكی ریك و بیك دهستیان كردبوو به شكاندنی قوفلی كاسهكان بهلام ئهو ههولهیان له لایهن بهریوهبهری ناحیهی جلولا ئاشكرا كرابوو چونكه پیش ئهوهی بچن بو تالانكردنی بانكه ههموو كهلوپهلی ئوفیسی بهریوهبهری ناحیهكهیان دزیبو وه له كامیرای چاودیریدا ئهو ئهفسهره دهركهوتووه كه چون كهلوپهلهكان دهدزیت .
بهریوهبهری بانكی جلولاش دوای ئهوهی بوی ساغ بوتهوه كه له لایهن ئهو هیزهی ئاسایش كامیراو قوفلهكان شكاوه بویه سكالایان له ئاسایشی گهرمیان كردووه و ههرهشهی ئهوه دهدهن ئهگهر بیتو ئیجرائات له گهل ئهو بانده مافیا نهكریت و ئهوا بی دهنگ نابن. شایانی باسه ئهو ئهفسهرهی كه ههولی دزینی بانكهكهی داوه داوه یهكیكه لهو ئهفسهرانهی كه بهشداری بهرچاوی ههبوو له گرتن و ئهشكهنجهدانی خووبیشاندهرانی 17 شوبات له گهرمیان له كهلار .