له هه‌ر شوێنێک بن، په‌یامنێره‌کانمان به دوای دز و خائین و گه‌نده‌ڵه‌کانه‌وه‌ن
Wednesday, 13/01/2010, 12:00
به‌ریتانیا/ مانچیستهرکاروان جه‌مال تاهیر، که براکه‌ی زاوای عومه‌ر فه‌تاحه، له لایه‌ن یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه‌وه بڕێ پاره‌ی زۆری وه‌رگرتووه، تا بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له به‌ریتانیا به‌کاری بهێنێ، هه‌روه‌ها به‌شێکیش بدات به‌و که‌سانه‌ی که له گۆڕان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه، تا ده‌میان چه‌وربکات و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو یه‌کێتیی. په‌یامنێره‌که‌مان پێیڕاگه‌یاندین که‌وا له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، له یه‌کێک له قومارخانه‌کانی شاری مانچیسته‌ر 25 هه‌زار پاوه‌نی دۆڕاندووه، زۆر هێمن و له سه‌رخۆ باڕ و قومارخانه‌که‌ی به‌جێ هێشتووه و هاتۆته ده‌رێ.
ئه‌ڵمانیا/ دۆسلدۆرفپهیامنێرهکهمان که ئه‌ڵمانیا پێی ڕایگه‌یاند، که‌وا که‌سێک به‌ناوی خالید که ئه‌ندامێکی یه‌کێتییه 250 هه‌زار دۆلاری به‌رپرسێکی یه‌کێتیی هێناوه و له بانکی ئه‌و شاره خستوویه‌ته سه‌ر کۆنتووه‌که‌ی، ئه‌م خالید ناوه ده‌ڵاڵی به‌رپرسه‌کانه و به‌رده‌وام له نێوان فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی و ئه‌ڵمانیدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دێت و ده‌چێ.
دیسان په‌یامنێره‌که‌مان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌ندامه‌کانی یه‌کێتییدا، پرسیارێک ئاڕاسته‌ی مه‌لا به‌ختیار کراوه، گوایه چ پلانێکتان هه‌یه بۆ داخستنی ده‌می ئه‌و سایت و ماڵپه‌رانه‌ی که دژمان ده‌نووسن، ئه‌ویش خۆی گیڤکردۆته‌وه وتوویه‌تی ئێمه په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیی و موخابه‌راتییه‌کانی 21 ده‌وڵه‌تدا هه‌یه، داوامان لێکردوون که ناوی خاوه‌نی ئه‌و سایتانه‌مان پێ بڵێن، تا داوایان له سه‌ر تۆمار بکه‌ین. کاتێک مه‌لا به‌ختیار ئه‌م قسه‌یه‌ی کردووه، نه‌یزانیوه گه‌ڕان به‌دوای ناوی تۆمارکراوی وه‌ک سایته‌کاندا هێنده ئاسانه، که پێویست به‌وه ناکات به‌دوای خاوه‌نه‌کانیاندا بگه‌ڕێ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که مه‌لا به‌ختیار شاره‌زایی و زانییه‌ریکی ئه‌وتۆی له بواری تۆڕی ئینته‌رنێتدا نییه، بۆیه به‌و شێوه‌یه قسه‌ی فڕێ ئه‌دات. وا ئێمه ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بۆ تا مه‌لا به‌ختیار داده‌نێین، تا یه‌کسه‌ر خۆی بتوانێ ئه‌و ئه‌رکه له سه‌ر ئه‌و 21 ده‌وله‌ته که‌م بکاته‌وه و بۆ خۆی ناوه‌کان بدۆزێته‌وه و داوایان له سه‌ر تۆمار بکات:
http://whois.domaintools.com/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست