کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی‌ داواده‌كات حوكمه‌كه‌ی‌ سوڵتان هاشم سوك بكرێت

Tuesday, 09/06/2009, 12:00


جارێكی‌ تر جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق رایگه‌یاند: ئه‌فسه‌ره‌كانی‌ پێشوی‌ سوپای‌ رژێمی‌ به‌عس ته‌نیا فه‌رمانه‌كانی‌ سه‌روی‌ خۆیان جێبه‌جێكردوه‌و له‌گه‌ڵ‌ له‌سێداره‌دانی‌ سوڵتان هاشمی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ پێشوتری‌ عێراقدا نییه‌.
له‌میانی‌ مێزگردێكدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ عێراق به‌شداربون تیایدا‌و كه‌ناڵی‌ ئه‌لعیراقیه‌ رێكیخستبو، تاڵه‌بانی‌ وتی‌: "ده‌كرێت حوكمی‌ له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی‌ بۆ سوك بكرێت‌و بۆ نمونه‌ بكرێت به‌هه‌تا هه‌تایی‌ یان بیست ساڵ".
پێشتر دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی‌ عێراق، به‌تاوانی‌ به‌شداریكردن له‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفال، حكومه‌تی‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ر سوڵتان هاشمدا سه‌پاند.
هه‌ر له‌و مێزگرده‌دا، تاڵه‌بانی‌ ره‌خنه‌ی‌ له‌حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكی‌ گرت‌و پرۆسه‌ی‌ ئاشتبونه‌وه‌ی‌ نیشتمانی‌ به‌ناكامڵ‌ له‌قه‌ڵه‌مدا.
وتیشی‌: ئاشتبونه‌وه‌ی‌ نیشتمانی‌ تائێستا به‌دینه‌هاتوه‌‌و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش به‌ته‌واوی‌ ئامانجه‌كانی‌ نه‌پێكاوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە