لە شاری كەركوك ونبوونی كۆڕێكی بیست ساڵان
Sunday, 07/02/2010, 12:00
لەشاری كەركوكی باشووری كوردستان كوڕێك بەناوی شوان جەمال مەحمەد ئەمین لەدایكبووی ساڵی 1991 دانیشتووی گەرەكی رەحیماوای شارەكەیەو لە بەرواری 14-9-2009 لەماڵەكەی خۆی چووەتە دەرەوەو هاتە ئێستاشی لەگەڵدا بێت بێ سەروشوێنە. لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی دا باوكی ناوبرا ئاماژەی بەوەی كردووە كە كۆڕەكەی هیچ كێشەیەكی خێزانی نەبووەو پاشان ون بوونیشی سەردانی هەر جێگایەكمان كردووە، بەڵام بەداخەوە، هەتا ئێستا هەواڵێكمان سەبارەت بە دیتن یان، هەر شتێكی تر بەدەست نەكەوتووە.
جێگای ئاماژە پێكردنە، باوكی شوان جەمال، مەحمەد ئەمین داوا لە خەڵكی كوردستان دەكات، هەر شێوە زانییارییەكیان لە كۆڕەكە هەیە، پەیوەندیی پێوە بگرن.
ئەدرەسی ماڵەكەیانیش: گەرەكی رەحیماوای شاری كەركوك. بە ژمارە تەلەفۆنی: 07701331108
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست