بارزانی له لیبیایه
Saturday, 19/03/2011, 12:00
شۆڕشی گه‌نجه یاخیبوه‌کانی لیبیا دوابه‌دوای میسر‌و تونس پێیی نایه قۆناغێکی گرنگه‌وه به‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هێزگه‌لی فڕه‌نسا خرایه ئاماده باشیه‌وه له سه‌ربازگه جه‌نگیه‌کانی مه‌رسلیا بۆردۆ وله که‌ناره‌کانی کان ومۆنپۆلیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر ئان وساتێکدا گورز بوه‌شێنن له لیبیاکهی مه‌عه‌مه‌ر قه‌زافی،ئه‌و ئاماده‌سازیه دوای ئه‌وه‌دێت که ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیار ناوچه‌ی دژه فڕینی به‌سه‌ر لیبیا سه‌پاند بۆ ئه‌وه چیتر قه‌زافی زاته پیرۆزه‌که‌ی ناو هه‌ندێ عه‌ره‌ب قسه‌ی بێمانای وه‌ک زه‌نگه زه‌نگه نه‌کاو له‌ولاشه‌وه منداڵان خڵتانی خوێن نه‌کا،
بارزانی له لیبیایه ئه‌وه ناونیشانی هه‌واڵێکی زاگرۆس تیڤی بوو له 25.6.2008 جا بێژه‌ی که‌ناڵه ئه‌وکاته پیره‌پیاوێکی ده‌موچاو تێکشکاو بوو زیاتر له پیاوکوژ ئه‌چو نه‌وه‌ک له بێژه‌ری وه‌ک هه‌واڵه‌که‌شی ئه‌خوینده‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌ڕ بخوینێته‌وه
بۆ ده‌قی هه‌واڵه‌که سه‌ردانی ئه‌و لینکه بخوێننه‌وه
http://www.zagrostv.com/print.php?lid=2&id=1886بارزانیش که دۆستی نزیکی موعه‌مه‌ر قه‌زافیه ئه‌و دۆستایه‌تیه بۆ ئێستا ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵکو ده‌مانێکه هه‌یه من خۆم یه‌که‌مجار بارزانیم له ساڵی 2001 بینی له‌گه‌ڵ موعه‌مه‌ر قه‌زافی و پێشتریش هه‌بووه هه‌ڵبه‌ت ته‌مه‌نی من پێودانگی نوسینه‌وه‌ی مێژوو نیه به‌ڵکو من قسه له‌سه‌ر ئێستا ده‌که‌م،بارزانی وخۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له ڕێگای ئه‌و داوه‌ت وداوهتکاریانه زیاتر دیاری ده‌دا وه‌ک ده‌بینران قه‌زافیش جارجاره قسه‌ی بێسه‌ربه‌ری ده‌کرد له بۆ کورد به‌ڵام خاڵی گرنگ له نێوان بارزانی قه‌زافی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیه له‌سه‌ر ئاستی بنه‌ماڵه‌و به‌شینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی واتا فێر بوون له یه‌کتر به‌وه‌ی چۆن بتوانن کوڕ‌و نه‌وه‌کانی خۆیان فێر بکه‌ن به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ یه‌کتر بگوازنه‌وه ده‌نا خاڵێکی تر نیه هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه گرێبدا،ده‌بینین بارزانی به ڕه‌سمی داوه‌تی سه‌یف وئیسلامی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی کوردستان بکا
کلیک له‌سه‌ر ئه‌مه بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که وه‌ک خۆی
http://www.alnajafnews.net/najafnews/news.php?action=fullnews&id=47075ئه‌و سه‌یف ئیسلامه‌ی که ده‌ستی سوره به خوینی هه‌زاران گه‌نجی یاخی بووی لیبی وڕۆژانه به ئه‌مری باوکی وخۆی گه‌نجانی وڵات له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌کانی ئه‌وه‌وه ئه‌درێنه به‌ر تۆپ ووردوخاش ئه‌کرێن که‌چی بارزانیش داوه‌تی ئه‌کا بێته کوردستان،سه‌رم سوڕماوه ئه‌مڕۆکه بارزانی له هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رشیفه‌ی دوینێ له‌خۆی ناپرسی من ئه‌وکاره ناشیرینانهم بۆ کردووه؟
مه‌گه‌ر داوه‌ت کردنی کوڕی قه‌زافی ئابڕوو چوون نیه وله ئابڕووچونیش خراپتر نیه؟ له‌هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌و بارزانیه‌ی که له کوردستان سه‌رۆکی هه‌رێمه لای قه‌زافی سه‌رۆک خێڵه ،ده‌نا جارێک له جاران قه‌زافی سه‌ردانی کوردستانی ئه‌کرد به‌ڵام وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت بارزانی ونه‌وه‌کانی به‌س خۆیان به بنه‌ماڵه‌ی قه‌زافیه‌وه هه‌ڵده‌واسی بۆ ئه‌وه‌ی له‌وانه‌وه فێر بن چۆن حوکمی بنه‌ماڵه‌یی بکه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا،له‌وانیشه‌وه فێر بوون که چۆن ڕهشاوێژی خه‌ڵک بکوژن له‌سلێمانی وکهلارو چه‌مچه‌ماڵ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له لیبیا ڕووده‌دا پارتی وبنه‌ماڵه‌ی بارزانی له 17.2.2011 له سلێمانی کردیان،گه‌ر بارزانیش ته‌یاره‌ی هه‌بوایه دڵنیام هه‌مان ڕۆژ به ته‌یاره له خه‌ڵکی سلێمانی ئه‌دا هه‌مان ڕۆژ نێچیرڤان بارزانی به ڕه‌تڵ زێڕه‌ڤانی نارد به قسه‌ی فازیل میرانی بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕوویان بکڕنه‌وه ئاخر بۆچی زێڕهڤانیان نارد خێر بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نج وڕێژوانه زیندووه‌کانی سلێمانی بخه‌نه ژێر زنجیری ههمهرهکانیانهوه ده‌نا خۆ ئه‌وانه‌ی باره‌گای پارتیان به‌ردباران کرد ئه‌وانه‌ی باره‌گای پارتیان خسته به‌ر گاشه به‌رد چه‌کدار نه‌بوون هێزیک نه‌بوو بڵێت ئه‌وه منم ئه‌وه خه‌ڵکی ئاسایی وگه‌نجه دڵ له‌سه‌ر ده‌سته‌کانی سلێمانی بوون ئه‌وه‌یان به پارتی وت ئه‌ویش گهلهجهیشی ئه‌نارد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری ئه‌وان بکاته‌وه که‌واته جیاوازی چیه له نێوان سه‌یف ئیسلام ونێچیرڤان بارزانی هه‌ردووکیان وه‌ک یه‌ک ده‌ستیان سووره به خوینی هاوڵاتیان ئاخر خۆ پێشتر نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر ئه‌مری مامی چو بۆ لیبیا له‌وی ده‌رس بخوێنێ وقه‌زافی ببینێ و وانه‌یه‌ک بهێنێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی له 17.2.2011 ڕوویدا له کوشتنی گه‌نجانی کوردستان
سه‌یری ئه‌و لینکه بکه بۆ خویندنه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان.
http://www.kurdzhin.net/forum.php/viewtopic.php?pid=533316ئه‌مڕۆ بارزانی و نه‌وه‌کانی باش ئه‌زانن وا قه‌زافی وکوڕه‌کانی ئابڕووی دنیایان چوو و وا له لێواری ئاوابوون له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئاوا ئه‌بن له خۆیان ناپرسن ئه‌و مێژووه چۆن ئه‌سڕنه‌وه به‌ڵام خۆ وایه ئه‌وانیش ئه‌زانن ڕۆژێک وه‌ک هه‌موو بنه‌ماڵه‌کانی تر ئاوا ئه‌بن وئهتوێنهوه بۆیه‌ش ئێستا شینی خۆیان ئه‌که‌ن پێش وه‌خت به کوشتنی خه‌ڵکی ئاسایی له سه‌رجاده‌کان.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر سه‌ردانه‌کانی بارزانی و قسه‌کانی قه‌زافی کلیک له‌سه‌ر لینکه بکه:
http://www.serbexo.com/serbexo_article.php?id=742〈=kuhttp://iraq.iraq.ir/vb/archive/index.php/t-42628.html********************************************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست