کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی گرنگ.. نهێنی نه‌بوونی کاره‌با له‌ کوردستان.. بنه‌ماله‌ی مه‌سعود هۆکاره‌!.

Monday, 31/01/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ به‌رهه‌م سالح که‌ نه‌یویست ناوی خۆی بۆمان ئاشکرا بکات وتی: ئه‌و وێستگه‌یه‌ی که‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌لایه‌ن کاک ئه‌حمه‌د ئیسماعیله‌وه‌ له‌ باشوری هه‌ولێر دامه‌زراوه‌ به‌ ته‌واوی کاپه‌سیتی به‌رهه‌مهێنای خۆی کار ناکات ، ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ئیتفاقییه‌ نهێنییه‌ که‌ خاوه‌ن وێستگه‌ی کاره‌با له‌گه‌ل نێچیر مۆری کردووه‌. به‌ گوێره‌ی ئیتفاقی ره‌سمی ئه‌و وێستگه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوی وزه‌ی به‌رهه‌مهینانی کار بکا یا به‌ نیوه‌ی، مانگانه‌ ده‌بێ حکومه‌ت ‌ 18 ملیۆن دۆلاری پێبدات ، به‌ڵام له‌ ئیتفاقییه‌ نهێنییه‌که‌ هاتووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی وزه‌ی به‌رهه‌م هێنان کاربکات 18 ملیۆنه‌که‌ هی کاک ئه‌حمه‌ده‌ ، خۆ ئه‌گه‌ر نیوه‌ی له‌ کاردابوو ئه‌وا ده‌بێ نیوه‌ی پاره‌که‌ که‌ ده‌کاته‌ 9 ملیۆن دۆلار بۆ خودی حسابی بانکی نێچیر بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ، له‌ کاتیکیشدا ئه‌گه‌ر 1/3 له‌ کاردابوو ئه‌وا ده‌بێ 12 ملیۆن دۆلار بۆ نێچیر بگه‌ڕێنێته‌وه‌..
سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی وت: که‌ وێستگه‌که‌ له‌ توانای به‌رهه‌مهینانی ته‌واوی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌رنامه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌که‌ له‌ خودی نووسینگه‌ی نێچیره‌وه‌ بۆ دێت ، ئه‌وان فه‌رمان به‌ وێستگه‌که‌ ده‌که‌ن که‌ چه‌ند کاره‌با به‌رهه‌م بێنێت.
ئه‌م کاره‌ی نێچیر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با ئه‌گه‌رچی بۆ قازانجی خۆیه‌تی له‌ هه‌مان کاتیشدا بۆ فه‌شل پێهێنانی کابینه‌که‌ی به‌رهه‌مه‌ که‌ ره‌نگه‌ جه‌لالیس له‌و پیلانه‌ به‌شدار بووبێت.
له‌م هاوکێشانه‌دا که‌ بنه‌ماڵه‌ مافیاکه‌ی جه‌لال و مه‌سعود نه‌خشه‌ی ده‌کێشن ، هاوڵاتیان کوردستان بوونیان نییه‌ به‌ڵکو بوونه‌ته‌ قوربانی ، بۆیه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵکییه‌ چیدیکه‌ ئه‌م مه‌هزه‌له‌ قبوڵ نه‌کات.
ده‌بێ بووترێت ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی نه‌وتیش که‌ بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود و جه‌لال مۆریان کردووه‌ له‌ گه‌ڵ کۆمپانیا بیناییه‌کان به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ که‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ پشکی شێریان هه‌یه‌ له‌و رێژه‌ نه‌وته‌ی که‌ کۆمپانیاکان بۆیان هه‌یه‌ بیفرۆشن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە