سوێنده گورگانه‌ی په‌رله‌مان
Friday, 21/08/2009, 12:00
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان زۆر جوان بوون ، دوو دێڕ سوێنده‌که‌شیان له‌به‌ر نه‌کردبوو، وشه‌ی کوردستانیش ده‌بوایه به تۆخی عێراقی پێوه بوایه، ئه‌مڕۆ دوو کاتژمێر چونه سه‌ر کارم دوا خست حه‌زم کرد ئه‌و شانۆگه‌ریه ببینم..
به په‌رله‌مانی ڕابوردوومان ده‌وت چایخانه‌که‌ی عه‌دنان موفتی، یان دیوخانه‌که‌ی فڵان، یان ته‌مبه‌ڵخانه‌که‌ی فیساره..
به‌ڵام گرنگترین شت ئه‌وه بوو ئه‌و که‌سه‌ی دوێنێ ڕه‌سم ڕه‌سمێنه‌ی ده‌کرد ئه‌مڕۆ ناڕازی بوو ، په‌رله‌مانێکی سه‌یره سۆزان خان..
دیوه‌خانه‌که‌ی دوێنی و مه‌زاد خانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ، به‌ڕاست ئه‌و عه‌دنان موفتیه زۆر به‌وه‌فایه ئه‌وه‌تا نان و نمه‌کی چوار ساڵه‌ی له‌بیر نه‌کرد پاش مردنی خۆی جێگره کۆنه‌که‌ی خۆی کرده سه‌رۆکی په‌رله‌مان به قسه‌ی سه‌باحی عه‌لی قاره‌مان بێت بکوژی شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ریه..
کێ ئه‌مڕۆ عه‌لی عه‌سکه‌ری و ئارام و مامه ڕیشه‌ی له بیره، ئێستا زه‌مه‌نی دۆلاره، زه‌مه‌نی گرێ به‌ستی نه‌وت و بودجه‌ی له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی عێراقه..
مه‌زاد مه‌زاد..
کێ ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆکی چوارساڵه‌ی مه‌زادخانه‌که‌ی هه‌ولێر..یه‌که‌م که‌س به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستی هه‌ڵده‌برێت و ده‌ڵێ جه‌نابی کاک که‌مال که‌رکوکی...
که‌س نه بوو..
که‌س نه‌بوو،،
شایف خێر
کاک که‌مال پیرۆزه!!
مه‌زاد مه‌زاد..
کێ ده‌بێته جێگری؟
دیسان کاک به‌رهه‌م ده‌ستی هه‌ڵبڕی، ببورن به‌ڕاست کاک به‌رهه‌م عه‌زیز وه‌یسی له بیر چوو بوو له‌گه‌ڵ خۆیدا بیهێنێت .
ئازدا جوندیانی
که‌س نه‌بوو؟
که‌س نه‌بوو؟
شایف خێر پیرۆزه کاک ئازاد
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی یه‌کیه‌تیت باش ڕاگه‌یاند ئێستا نۆره‌ی ئێره‌یه..
سکرتێره‌که‌ش پێویست ناکا باسی بکه‌ین..
کار ئاوا بڕوات ئه‌م مه‌زاد خانه‌یه هه‌رگیز مونافه‌سه‌ی تێدا نابێت..
به‌ڕاست نه‌وشیروان مسته‌فا له‌کوێ بوو، خۆ ناویشیان خوێنده‌وه..
ئه‌مڕۆ ژنێکی خزمیان له دانیمارک پێی ووتم کاک نه‌وشیروان بێزی نایه له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌س دابنیشێت!!
جا داده گیان ئه‌وه کوا هه‌موو که‌سن ئه‌وه لای خۆی یه‌که‌م ڕۆژی په‌رله‌مان بوو..
به‌ڕاست 25 ئه‌ندامه‌که‌ی به‌ناو گۆڕان سوێندیان خوارد‌و دوایی دیار نه‌مان..
ووتیان که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان کامیره‌یان بیر چوه ئه‌گینا ئه‌وان زۆر ناڕازی بوون له‌و شانۆگه‌ریه.
ده‌شێت هه‌ر له‌دڵی خۆیاندا ناڕازی بوو بن..
جاخۆ سۆزان خان‌یش ناڕازی بوو .. به‌چی ده‌چێت..
ئه‌وه‌ی له‌کۆتاییدا ماوه بیڵێم
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی که‌له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه سوێند خواردنه‌که‌یان ته‌واو نه‌بوو..
ده‌بوایه بڵێن سوێند به‌یه‌زدانی مه‌زن پاره‌ی سۆشیالی ئه‌و وڵاتانه وه‌رناگرین، به‌پشت ئێشه‌ی درۆ‌و
خۆشێت کردن خۆمان خانه نشین ناکه‌ین، به‌و مووچه‌که‌مه‌ی په‌رله‌مان مه‌مره‌و مه‌ژی ڕازین و خوا نه‌یبڕێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست