په‌یامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ جه‌ماوه‌رى خۆڕ‌اگرى كوردستان
Wednesday, 19/05/2010, 12:00
کوردستانپۆست به‌پێویستی زانی په‌یامی مه‌سعود بارزانی، که سایتی کوردستان تیڤی بڵاوی کردۆته‌وه، بۆ خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانی سایته‌که‌مان بڵاوبکه‌ینه‌وه، وه‌کو به‌ڵگه‌یه‌کیش له ئه‌رشیفه‌که‌ماندا بیهێڵینه‌وه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین قسه له‌سه‌ر ناوه‌رۆک و مه‌به‌ستیی ئه‌و په‌یامه‌ی مه‌سعود بارزانیی بده‌ین. ئیستاش بفه‌رمون له‌گه‌ڵ ده‌قی په‌یامه‌که:
-------------------------------------------------
هاووڵاتیانی به‌رێز .. خوشك و برایانی خۆشه‌ویست
ئێمه له كاتێكی هه‌ستیارداین و زۆر بابه‌تی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقدا له كایه‌دان، كه له پێناویان‌دا پێویستیمان به یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی هه‌یه.
مه‌ترسی پیلان و هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی بارودۆخی عێراق به گشتی و كوردستان به تایبه‌تیش، له‌ناو نه‌چوون و پێویستیمان به وریایی و هاوده‌نگی هه‌یه.
له‌و كاودانه‌دا، به‌داخه‌وه له ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستی تیرۆر گه‌یشته گیانی قوتابی سه‌رده‌شت و رووداوه‌كه هه‌موومانی دڵگران كرد و لێره‌وه جارێكی تریش تیرۆركردنی قوتابی سه‌رده‌شت و هه‌موو جۆره كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م . هه‌ر چه‌نده به داخه‌وه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا، رۆژانه شه‌پۆڵی ره‌شی تیرۆر گیانی چه‌ندین رۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته دروێنه ده‌كات، كوردستان‌مان ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كی به‌رچاوی پێوه دیاره . ڕاهاتنمان له‌م كه‌شه سه‌قامگیره، وای كرد كه له ده‌ستدانی گه‌نجێكی ئه‌م وڵاته ببێت به رووداوێكی كاریگه رو به‌رجه‌سته و كا بكاته سه‌ر ناخی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه.
چاوه‌ڕٍوانیی هه‌موومان له داموده‌زگاكانی به‌رپرس له ئاسایش و هێمنایه‌تی وڵاته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه رێگه نه‌ده‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ك رووداوی له‌م چه‌شنه دووباره ببته‌وه و داموده‌زگاكانی به‌رپرس، به‌وپه‌ڕی له خۆ بوردن و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه قێزه‌وه‌نانه ئاشكرا بكه‌ن و راده‌ستی یاسایان بكه‌ن.
به‌رپرسی یه‌كه‌م له ئاسایشی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمه . به‌رگریكردن له ماف و پاراستنی ژیانی هه‌موو كه‌سێك ، چ ئه‌وانه‌ی پاڵپشت و هاوهه‌ڵوێستن له‌گه‌ڵمدا و چ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌یان هه‌یه، به ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم و با كه‌س موزایه‌ده‌مان له‌سه‌ر نه‌كات.
بۆیه هیوادارم هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌مپه‌ر نه‌خاته به‌رده‌م كاری ئه‌و دامه‌زراوه فه‌رمییانه‌ی ئه‌ركی به‌دواداچوونی ئه‌م جۆره كه‌یسانه‌یان له ئه‌ستۆیه.
هه‌ست ده‌كرێت كه له ئه‌نجامی تۆمه‌تباركردنی بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه و به سیاسی كردنی رووداوه‌كه بارێكی هه‌ستیار خوڵقاوه و هه‌روه‌ها كار و كاردانه‌وه‌كانی راگه‌یاندنیش گه‌یشتۆته ئاستێك كه نیگه‌رانی لێ كه‌وتۆته‌وه.
له كاتێكدا كه داوا ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك به هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه ره‌فتار بكه‌ن و به ئازادی راو ڕه‌خنه‌كانی خۆیان ده‌رببڕن، له هه‌مان كاتیش‌دا ره‌وشتی كورده‌واری و رۆژنامه‌نووسی بپارێزن و بێ ئاشكراكردنی به‌ڵگه‌ش، كه‌س تۆمه‌تبار نه‌كرێت.
هه‌ر كاتێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریش له سه‌ر هه‌ر كه‌س و رێكخراو و پێكهاته‌یه‌ك خرایه روو، ده‌بێ گشت لایه‌ك له منه‌وه تا هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا ملكه‌چی یاسا بن و گه‌ر بخوازێت له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بن. كه‌سیش له سه‌رووی یاسایه‌وه نییه و ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تی بێ بنه‌ما بۆ لایه‌ن یان كه‌سێك دروست ده‌كه‌ن ،به هه‌مان شێوه پێویسته به رێگای یاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
له كۆتاییدا داوا ده‌كه‌م رێز له یاسا و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان بگیرێت و هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا بێت كه كوردستان سه‌قامگیره و ئاسایشی هاووڵاتیان پارێزراوه و رێگه ناده‌ین هیچ كه‌س و لایه‌نێك مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌مان دروست بكات.
هیوادارم بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌موو لایه‌ك به دان به‌خۆداگرتن و په‌یڕه‌وكردنی لۆجیك ، هه‌وڵی هێوركردنی ئه‌م كه‌شه بده‌ن و له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیدا بن و هاووڵاتیانیش به‌وپه‌ڕی تواناوه هاریكاری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و راستیه‌ی كه هه‌موومان مه‌به‌ستمانه.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
19/5/2010
http://www.kurdistantv.net
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست