ده‌سه‌ڵات پێ باش نی یه‌و، ئۆپۆزسیۆنیش بیانوودههێنێتهوه بۆئه‌وه‌ی نوێنه‌ری شه‌قام چاودێری گفتووگۆکانی نێوانیان نه‌کات...!!!!!
Friday, 27/05/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوهڕپێکراولهناوئهنجومهنی مه‌یدانی ئازادی کوردستان دوێنی پێ ی ڕاگه‌یاندم که ڕۆژی 25 ی مایس ئۆپۆزسیۆن بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستانی کردووه بۆوه‌رگرتنی ڕاوبۆچوونیان ده‌رباره‌ی گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا. نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌ن پێ یان ڕاگه‌یاندوون که ده‌بێت نوێنه‌ری شه‌قام چاودێری گفتووگۆکان بکات، به‌ڵام پێده‌چێت که ده‌سه‌ڵات ئه‌م پێشنیاره‌ی پێ باش نه‌بێت و لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنیش بیانوودههێننهوه بۆئهوداوایهی ئه‌نجومه‌ن....!!!
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن دیسانه‌وه سه‌لماندی که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به گفتوو
گۆ ناگۆڕدرێت به‌ڵکوده‌بێت بههێزوفشاری شه‌قام ناچاربکرێن وازله ده‌سه‌ڵات بهێنن!!
بابزانین بۆچی ده‌سه‌ڵات پێ ی باش نی یه که شه‌قام چاودێربێت به‌سه‌ر گفتووگۆکانه‌وه؟
وه‌ک هه‌موومان له 17 ی شوباته‌وه بینیمان که ده‌سه‌ڵات نه‌ک هیچ ڕێزێکی بو داواکانی شه‌قام دانه‌نا، به‌ڵکوبه دڕندانه‌ترین شێوازدهنگی شه‌قامی سهرکوتکردو هه‌ڵسوڕاوانیشی به تاوانبار له قه‌ڵه‌م دا، له‌کاتێکدا تاوانباران به‌ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه و بارزانی و تاڵه‌بانی به‌رگری یان لێ ده‌که‌ن، چونکه خۆیان باش ده‌زانن گه‌ربیت و ئه‌وان ئه‌وتاوانبارانه بده‌ن به دادگا، مانای خۆیان ده‌درێنه دادگا، چونکه ئه‌وتاوانبارانه به فه‌رمانی ئاغاکانیان هه‌ڵستاون به‌وتاوانانه له دژی خه‌ڵکی ناڕازی بێ چه‌ک...!!
حکومه‌تی گه‌نده‌ڵان ڕیاکارانه وویستی شه‌هیده‌کانی ڕێگای داواکانی شه‌قام و شۆڕشی نێرگزی کوردستان وه‌ک شه‌هید له‌قه‌ڵه‌م بدات بۆ خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان، گوایا ئه‌مانه دیموکراتین ، به‌ڵام خێزانی شه‌هیده‌کان به‌م ڕیاکاری یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی ڕازی نه‌بوون...!!
بارزانی و تاڵه‌بانی گه‌رڕاست ده‌که‌ن با بێن مل بده‌ن به داخوازی یه‌کانی شه‌هیده‌کانی شه‌قام و واز له ده‌سه‌ڵاتی زۆره‌ملێ ی خۆیان بهێنن به‌سه‌رخه‌ڵکی کوردستانه‌وه..!!
زیاترله دوومانگ خۆپیشانده‌رانی شه‌قام به‌ده‌نگی به‌رز و ئاشکرا هاواریان کرد نا بۆگه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵان و" نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات " یان خسته‌ڕوو، وه هه‌ره‌وها داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌ی هه‌رێمیان کرد....!!!
بارزانی و تاڵه‌بانی زۆرباش ده‌زانن کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان وداواکانی شه‌قام چێ یه؟
به‌ڵام ئه‌وان وه‌ک دوودیکتاتۆری بێ گوێ، باکیان نی یه به داخوازی یاکانی شه‌قام..!!
ده‌سه‌ڵات توانی به‌ئاسانی له شه‌قام بدات چونکه ئه‌وان بۆیان ده‌رکه‌وت که ئۆپۆزسیۆن بزوێنهروپاڵپشتی ڕاسته‌وخۆی شه‌قام نی یه، بهڵکوئۆپۆزسیۆنێکی ترسنۆکی بێ هه‌ڵوێسته له پراکتیکدا، قسهودروشمی بریقه‌داری هه‌یه بۆ خۆڵکردنه چاوی ئه‌ندامانیان..!!!
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئۆپۆزسیۆن ترسناکتره له هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵات، چونکه ده‌سه‌ڵات به ئاشکرا وڕاشکاوی دژی ده‌نگه ناڕازی یه‌کانی شه‌قام به‌دڕندانه‌ترین شێوازی سه‌رکوت وه‌ستایه‌وه!
به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن له پشته‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی یان کرد به لاشه‌ی برینداری شه‌قامدا.!!!
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌وڕاستی یانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا شه‌قام دووئهرکی سه‌ره‌کی له‌به‌رده‌مدایه:
یه‌که‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک تووشی خۆشباوه‌ڕی نه‌بن به گفتووگۆکانی نێوان ئۆپۆزسیۆنی ترسنۆک وهه‌لپه‌رست ڕیاکارو ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکه‌رو تاوانباری بێ گۆی...!!
شه‌قام ده‌بێت هه‌وڵ بدات ده‌نگ و ڕه‌نگی شه‌قام پیشانی ده‌سه‌ڵات بداته‌وه به شێوازێکی شارستانی ودیموکراتی یانه، تاچیترتۆپۆزسیۆن به‌ناوی شه‌قامه‌وه قسه‌نه‌کات...!!
دووه‌م/ بڕوا به ئۆپۆزسیۆنێک نه‌که‌ن که شه‌قامیان له کاتی ته‌نگانه‌دا به‌ته‌نها به‌جێهێشت و ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیان واڵاکرد بۆ لێدان و سه‌رکوتکردنی به دڕندانه‌ترین شێوه...!!
له کاتێکدا دهبووئۆپۆزسیۆن به‌یه‌کجاری له په‌رله‌مانی گه‌نده‌ڵاندا بێنه‌ده‌ره‌وه و ببونایه به هاوپه‌یمانی شه‌قام و داخوازی یه‌کانی و شانبه‌شانی خه‌ڵکی ناڕازی خه‌باتیان بکردایه، نه‌ک گفتووگۆی نه‌زۆک له ژێر زه‌بری چه‌ک و سه‌رکوتی چه‌کداره‌کانی بارزانی وتاڵه‌بانی دا!!
ئۆپۆزسیۆن چۆن له‌ڕووی دێت باسی شه‌قام و داخوازی یه‌کانی شه‌قام ده‌کات له کاتێکدا ئه‌وان خاوه‌نی شه‌قام و داخوازی یه‌کانی نین و ته‌نها بۆ مه‌رامی خۆیان به‌کاری ده هێنن!!
ئێستاش که ده‌سه‌ڵاتیان به‌هێزکرده‌وه به‌هه‌ڵوێستی لاواز و ههلپهرستانهیان، هاتوون و باس له‌داخوازی یه‌کانی شه‌قام ده‌که‌ن، وه‌ک فشارێک بۆ سه‌رده‌سه‌ڵات....!!!
ئۆپۆزسیۆن گه‌رڕاست ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌ڵه‌کانی خۆیان ڕاست بکه‌نه‌وه، ده‌بێت ڕێزبۆ شه‌قام دابنێت وگوێ له داواکاری ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان بگرێت وله‌هه‌مان کاتد رازی بێت به‌وه‌ی که نوێنه‌ری شه‌قام ببێته چاودێربهسهرگفتووگۆکانیانهوه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، گه‌رئێوه هه‌ڵوێستی شارراوهتان نی یه بۆچی رازی نابن...!!!؟؟؟
له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێت گفتووگۆکانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له پێناو جێبه‌چێکردنی داخوازی و داواکانی شه‌قامدا بێت.گهردهیانهوێت ببنه نوێنه‌ری داخوازی یه‌کانی شه‌قام...!!!
دیاره ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێستی رۆشنه که مل نادات بۆ داخوازی یه‌کانی شه‌قام، بۆیه ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوێستێکی جدی تر بنوێنێت...تا ببێته هاوپه‌یمانی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان وفشاره‌کانی شه‌قام زیاتربکه‌ن به خرۆشانی له دژی گه‌نده‌ڵان!!
کاتێک شه‌قام بێده‌نگه...مانای ئه‌وه نی یه که بێ هێزه و داخوازی نی یه...به‌ڵکو ئه‌وه نیشانه‌ی تووڕه‌بوون و بێ هیوایی یانه به‌م ده‌سه‌ڵاته بێ گوێ یه ی که باکی نێ یه به داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان....!!
ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان.....ئێوه هێزی شه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی تان له‌گه‌ڵه و زۆر به‌هێزترن له ئۆپۆزسیۆنێکی بێ هه‌ڵوێست و هه‌لپه‌رست، بۆیه ده‌بێت سووربن له‌سه‌ر داخوازی یه‌کانی شه‌قام....چونکه ئێوه ئێستا نوێنه‌ری ئه‌و شه‌قامه ن که به هێزی چه‌ک و سه‌رکوتکردن بێ ده‌نگ کراوه...!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست