لیستی گۆران و 6 ئه‌ندامه‌که‌ی یه‌کگرتوو ده‌نگیان نه‌د ابۆ دکتۆر به‌رهه‌م
Thursday, 17/09/2009, 12:00
ئیبراهیم موراد
له‌باره‌ى ده‌نگ نه‌دانى ئه‌مرۆى ئه‌ندامانى یه‌كگرتوو له لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى و ئه‌ندامانى لیستى گۆران له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌كاتى ناونانى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ، دكتۆر زانا ره‌ئوف ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كورستان له سه‌ر لیستى گۆران به سایتى یه‌كگرتووى راگه‌یاند : ئێمه وه‌كو فراكسیۆنى گۆران پێشتر گه‌ڵاڵه‌مان كردووه كه ئێمه فراكسیۆنێكى ئۆپۆزسیۆن ده‌بین له ناو په‌رله‌ماندا و خاڵى یه‌كه‌مى ئۆپۆزسیۆن بونمان له‌كاتى ته‌سمیه كردنى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكدایه و له هه‌مانكاتدا له كاتى متمانه دان به كابینه‌ى حكومه‌ت به‌ڵام ئه‌وه‌ىئه‌وه‌ى تێبینیمان كرد‌و له‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌دا و وه‌كو ره‌خنه‌یه‌كیش ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانمان كرد ئه‌وه‌یه ناونانى سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران خۆى له خۆیدا له نه‌ریتى دیمو‌كراتى وڵاتانى جیهاندا به‌دى ناكرێت
د. زانا به سایتی یه‌كگرتووی وت : راسته ئێمه له هه‌موار كردنى یه‌كه‌مى یاسای سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى ژماره‌ى دووى ساڵى 2006 باس له‌وه كراوه كه ته‌عدیل كراوه له یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمدا كه سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ته‌كلیف ئه‌كات و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانیشه‌وه هه‌ردووكیان ته‌سمیه ئه‌كرێت به‌لام ئه‌مه ده‌رهاوێشته‌ى بارودۆخێكى تایبه‌ت بووه كه دووئیداره‌یى هه‌بووه له هه‌رێمى كوردستاندا وه‌قه‌ناعه‌تى ئێمه له ناو فراكسیۆنى گۆران‌دا به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه وه ته‌سمیه كردن و ناونانى سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ى دووباره كردنه‌وه‌ى ئه‌زمونى دوو ئیداره‌ییه له هه‌رێمى كوردستاندا كه هه‌ریه‌كه‌یان دوو كه‌سایه‌تى له‌ناوچه‌یه‌كى دیارى كراودا ئه‌ركى به‌رێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت ئه‌كه‌ن كه‌ئه‌مه پێچه‌وانه ئه‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌ى په‌رله‌مانى وڵاتانى جیهاندا
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتی یه‌كگرتوو وتیشی : خاڵى دووه‌م كه تێبینى كرا به‌راستى په‌رت بوونى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى بوو , به‌داخه‌وه كه ئه‌مه ئه‌ڵێم بینیمان ته‌نها به‌رێزانى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو مانه‌وه و براده‌ران و به‌رێزانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و زه‌حمه‌تكێشان و سۆسیالیست پشتگیرى پێك هێنانى كابینه‌ى حكومه‌تیان كرد له ناونانى سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست