کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دکتۆر به‌رهه‌م سالح پیاوه‌تیه‌کانی نیچیر به‌ هی خۆی ده‌زانی

Monday, 30/11/2009, 12:00


با به ‌تێك که‌وته‌ به‌ر چاوم له‌ سایته‌که‌ی خۆمان سایتی کوردستان پۆستی جه‌ربه‌زه‌ به‌نـــاوی به‌رهه‌م سالح پڕۆژه‌کانی نیچیر بارزانی به‌وانی خۆی ده‌زانی که‌ له‌لایه‌ن ره‌تول سورچــــی بۆتان به‌رێکراوه‌ وله‌ گه‌ڵ رێزم بۆ راوبۆچونه‌که‌ی وچۆنی بۆ ئه‌چێت وچۆن سه‌یــــــــــری پڕۆژه‌کانی حکومه‌ت ده‌کات ، به‌ڵام له‌پاش مه‌ودایه‌کی که‌م کورستان پۆست بابه‌تێکی تـــری دابه‌زاند به‌ هه‌مان ناونیشان و هه‌مان ناوه‌رۆك بێ ئه‌وه‌ی راو بۆچوونی خۆیان دیار بــــکه‌ن هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌ر لێپرسراوێك له‌ هه‌ر پله‌و پایه‌ێێك بێت ئه‌رکی له‌ ئه‌ستۆ دایه‌ و ئه‌بێ به‌باشتریـــن شێوه‌ جێبه‌جێ بکات وبه‌خۆرایی کار ناکات وموچه‌ی هه‌یه‌ولێپرسراوانی سه‌ره‌وه‌ش ئه‌مه‌ هه‌ر پێویست به‌ شێکردنه‌وه‌ ناکات ئه‌مان موچه‌یان نیه‌ وده‌ست نیشان نه‌کراوه‌ وبه‌ئاره‌زوی خۆیان وبه‌ ته‌مای وژدانیان سه‌روه‌ت و سامانی ملله‌ت خراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستیان واته‌ بێ چاودێروئه‌مان ملله‌ت به‌ مێگه‌لی خۆیان هه‌ژمار ده‌که‌ن ئه‌ی ئه‌بێ جۆن مامه‌له‌ به‌ سه‌روه‌ت و سامانی ملله‌ت بکه‌ن و چۆن سه‌یری بکه‌ن وهه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌نجامی بده‌ن به‌ پیاوه‌تی وبه‌گه‌وره‌یی بۆیـــــان تۆمارده‌کرێت وابه‌ده‌ری ده‌خه‌ن که‌ پاره‌که‌ی پڕۆژه‌کان به‌کاسبی خودی خۆیان وبنه‌ماڵه‌که‌یان دابینکراوه‌ نه‌ك سه‌روه‌ت و سامانی ملله‌ته‌ وجێکای ده‌ست خۆشیش نیه‌ ئه‌مه‌ ئه‌رکی خۆیانه‌و هه‌ر که‌سێك سه‌رۆك حکومه‌ت بێت به‌هه‌ڵبژاردن یاخود به‌ کۆده‌تا ئه‌مه‌ کاری سه‌ر شانیه‌تی و لێمان نه‌کرێت به‌ مونجه‌زاتی سه‌وره‌ی به‌عس ئه‌گه‌ر جی به‌ هه‌مان تێروانین و بۆچون کـــار ده‌که‌ن و ره‌فتار ده‌که‌ن وه‌ك ده‌ڵێن پیاوه‌تی به‌ ئاوی حه‌مام ده‌که‌ن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە