تکایه‌خۆپیشاندان ڕاگرن!!

Friday, 25/03/2011, 12:00





تکایه‌خۆپیشاندان ڕاگرن، سه‌رۆکه‌کانتان بێتاقه‌ت و توڕه‌مه‌که‌ن، تکایه‌براده‌ران ئه‌و خۆپیشاندانه‌ڕاگرن سه‌رۆک بێزار مه‌که‌ن به‌م ئاپۆڕا گه‌ورانه‌، سه‌رۆک ماوه‌یه‌که‌ئیشتیهای له‌سه‌ر خواردن تێک چووه‌، سه‌رۆک ماوه‌یه‌که‌به‌رده‌وام وه‌ک پشیله‌یه‌کی سپڵه‌ئه‌ڕشێته‌وه‌، وه‌ک گا و به‌ران جوته‌له‌ئاینده‌ی میلله‌ت ده‌دا و قۆچی له‌قونی ئازادیمان گیر کردووه‌، تکایه‌له‌مه‌زیاتر ئه‌م دوو خڕکه‌پیاوه‌بێزار مه‌که‌ن، مه‌زاجی که‌سابه‌تیان به‌م هوتافه‌دڵ له‌رزێنانه‌تان تێک مه‌ده‌ن، ئه‌وه‌چه‌ندین هه‌یڤه‌سه‌رۆک توشی فۆبیا بووه‌، هیستریا گرتوویه‌تی، با له‌وه‌زیاتر دڵی ئه‌م سه‌رۆکه‌گرگنه‌تان لێ نه‌ڕه‌نجێت، با له‌وه‌زیاتر مه‌شاعیری ئه‌م پیاوه‌قه‌لخۆرانه‌بریندار نه‌که‌ین، تکایه‌ڕایگرن، سه‌رۆک ته‌نگاو بووه‌، ڕه‌نگه‌له‌مه‌زیاتر قبوڵی نه‌کات ئێوه‌داوای هه‌ناسه‌و خۆشه‌ویستی و ئازادی بکه‌ن، رایگرن عه‌شره‌ت، به‌خوا سه‌رۆک خه‌ریکه‌گیان ده‌دات، ئێوه‌چه‌نده‌بێ وه‌فان، ئه‌م شۆڕه‌سوارانه‌ی تاران و که‌ره‌ج و قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان بێ هوده‌زوویر ده‌که‌ن له‌پێناوی ژیانتاندا، که‌ی ژیانی ئینسان له‌چاو مانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رۆکه‌خڕیلانانه‌دا گرنگ بووه‌، تکایه‌براده‌ران، تکایه‌عه‌شره‌ت، بووه‌ستن، سه‌رۆک نه‌خۆشکه‌وتووه‌، سه‌رۆک سه‌ری گێژ ئه‌خوات، سه‌رۆک هاوار ئه‌کات، له‌به‌رده‌م بتی هه‌موو خواکاندا، به‌شه‌و و ڕۆژ نوێژ ده‌کات، تا ئێوه‌ڕابگرن.
تکایه‌عه‌شره‌ت خۆپیشاندان ڕاگرن، به‌خوا قه‌سه‌م، سه‌رۆک کافر بووه‌له‌داخاندا، سه‌رۆک له‌تووڕه‌ییدا لیک به‌ده‌میا دێته‌خواره‌وه‌، سه‌رۆک ئه‌وه‌چه‌ند ڕۆژه‌زه‌وقی نیه‌، چه‌ند ڕۆژه‌سه‌رۆک ده‌ستی له‌مه‌مکی هیچ که‌نیزه‌کێکی ده‌ربار نه‌داوه‌، سه‌رۆک چه‌ند ڕۆژه‌ددانی ناشوات، ئه‌وه‌چه‌ند ڕۆژه‌سه‌رۆک له‌بێتاقه‌تیدا به‌نه‌خوێنی نه‌کردۆته‌وه‌، سه‌رۆک چه‌ند ڕۆژه‌بۆگه‌نی کردووه‌، تکایه‌هاوڕێیان خۆپیشاندان ڕاگرن، سه‌رۆک زیڕه‌ی له‌نه‌عره‌ته و سه‌دای زوڵاڵی ئێوه‌کردووه‌، سه‌رۆک تۆقیوه‌لێتان، سه‌رۆک پڕ ده‌رپێقوته‌‌که‌ی خۆی کردووه‌، سه‌رۆک تک تک حه‌یای له‌به‌ر ده‌رواتن، سه‌رۆک وه‌ک جامی مس زڕاوه‌، سه‌رۆک بووه‌به‌پۆڕی خوراو، تکایه‌عه‌شره‌ت ڕایگرن، تکایه‌ئه‌و بانگی موحه‌مه‌دولموسته‌فایه‌ڕاگرن، سه‌رۆک زندوقی لێتان چووه‌، سه‌رۆک ته‌قه‌ئه‌کات، ڕایگرن عه‌شره‌ت ڕایگرن، سه‌رۆک دڵی به‌په‌له‌لێده‌دات.
تکایه‌هاوڕێکانم، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ڕاگرن، ڕه‌نگه‌کاره‌سات بقه‌ومێ، ئاخر گه‌ر ئه‌م سه‌رۆکه‌دڵی لێتان بڕه‌نجێ، کێ بکه‌ینه‌وه‌به‌سه‌رۆک؟ گه‌ر ئه‌م دوو شێخ زاده‌یه‌بتۆرێنن، نزای موباره‌کی ده‌روێشه‌کانیان په‌ڕمان لێ ده‌رده‌که‌ن، غه‌زه‌بی خوامان به‌سه‌ردا ده‌بارێنن، تکایه‌عه‌شره‌ت با به‌ر نزای شه‌ڕی ئه‌م دوو شێخ زاده‌گیرفان پیسه‌پاشه‌ڵ پیسه‌نه‌که‌وین. گه‌ر ڕاینه‌گرین ئینشا نووسه‌کانی ماڵی سه‌رۆکه‌کان وتارمان له‌سه‌ر ده‌نووسن و ده‌ڵێن ئه‌وانه‌جگه‌ره‌ئه‌کێشن و له‌سه‌عی بۆ ئیمتیحانی مێژوو ناکه‌ن تا له‌مه‌کته‌ب ده‌ربچن، گه‌ر ڕاینه‌گرین ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کانی ماڵی سه‌رۆک پێمان ده‌ڵێن خه‌واریج.
ڕایگرن عه‌شره‌ت، سه‌رۆک تۆشی شۆک بووه‌که‌میلله‌ت وه‌ک قه‌لی ناو ده‌واجینه‌تایبه‌ته‌کانی به‌دوای فیکه‌کانیدا ناقریوێنن، سه‌رۆک تاساوه‌له‌وه‌ی که‌ڕوت و نه‌دار و هه‌ژاران داوای ژیان ده‌که‌ن، سه‌رۆک سه‌رسامه‌که‌منداڵانی بێ باوک و منداڵی شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆ مه‌یدانه‌کانی ئازادیان ته‌نیوه‌، سه‌رۆک تێناگات بۆ ناتانه‌وێت له‌پێناوی سه‌رۆک و بنه‌ماڵه‌که‌یدا بمرن و ژیانتان به‌فیدای ته‌نکه‌رێک نه‌وتی سه‌رۆک بکه‌ن. سه‌رۆک سه‌رسام و گێژ بووه‌.
تکایه‌عه‌شره‌ت ڕایگرن، ئه‌و ئاپۆڕایه‌، ئه‌و په‌یامی کۆتایی ناعه‌داله‌تیه‌، ئه‌و نامه‌ی مه‌رگی جه‌هاله‌ته‌، ئه‌و سوپا به‌هێزه‌ی حه‌ق، وه‌ڤده‌که‌ی ئیزڕائیل ڕابگرن، سه‌رۆک زندوقی چوو، سه‌رۆک له‌ده‌نگی پێتان تاساوه‌، خۆی لول کردۆته‌ناو ناوگه‌ڵیه‌وه‌، سه‌رۆک هه‌رچی هێلکه‌ی ئه‌م به‌هاره‌بوو پیسی کرد، ڕایگرن عه‌شره‌ت، به‌خوا دوایی خوێنی خۆتان له‌سه‌ر خۆتان، سه‌رۆک تۆپمان پێوه‌ده‌نێت، هه‌موومان ئه‌کات به‌سابونی ڕه‌قی.
تکایه‌ڕایگرن عه‌شره‌ت، سه‌رۆک به‌قه‌د قاقڵه‌جندۆکه‌یه‌کی ماوه‌ته‌وه‌، سه‌رۆک وا خه‌ریکه‌ئه‌بێت به‌تیکه‌یه‌کی گه‌مار، وا خه‌ریکه‌ئه‌بێت به‌په‌نیری ته‌ڵه‌، ڕایگرن هاوڕێیان، سه‌رۆک غه‌مبار بوو، سه‌رۆک پڕ دڵی بووه‌له‌ترس، سه‌رۆک ناتوانێت ئیسراحه‌ت بنوێت، هه‌میشه‌له‌خه‌ونیشدا، خه‌ون به‌و هه‌زاره‌ها ڕێژوانانه‌وه‌ده‌بینێت که‌به‌ئه‌مری مونکه‌ری ئه‌و مێشکیان پژا، ماوه‌یه‌که‌سه‌رۆک له‌تاو ده‌نگی ئه‌و گه‌رمیانانه‌ی که‌باوکیان له‌ئاکرێ ڕه‌می کران، هه‌راسانه‌.
تکایه‌خۆپیشاندان ڕاگرن عه‌شره‌ت، سه‌رۆکه‌کانمان ئیسراحه‌تیان له‌به‌ر بڕاوه‌، سه‌رۆکه‌کانمان ڕه‌نگیان په‌ڕیوه‌، قاره‌مانه‌کانی مێژوو زندوقیان لێتان چووه‌، تکایه‌ته‌کێی ئه‌نفالچی و جاشان وا هه‌ڵده‌ته‌کێ له‌ژێر پێتاندا، ڕایگرن عه‌شره‌ت، سه‌رۆک ئیمانی لێتان نه‌ماوه‌. ئه‌گه‌ر ڕاینه‌گرن دوایی خوێنی خۆتان له‌سه‌ر خۆتان، سه‌رۆک قومبه‌له‌تان پێوه‌ده‌نێ، سه‌رۆک ئه‌نفالتان ده‌کات و ژه‌هر ده‌کاته‌ناو عه‌مباره‌کانی ژیانتانه‌وه‌، به‌خوا سه‌رۆک له‌مه‌زیاتر توڕه‌ببێت، ئه‌تانکات به‌قیمه‌و ده‌بابه‌کانی 31 ی ئاب و فڕۆکه‌وانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌تان له‌ژێر عه‌رزا بۆ دێنێته‌سه‌ر عه‌رز و هه‌موومان ئه‌کوژێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە