کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند سه‌رنجێک له‌سه‌ر داستانی سماقولی که‌ له‌سایتی کۆسره‌ت ره‌سول به‌ ناوی (گیڤارای کورد) دا

Sunday, 07/11/2010, 12:00


باوکی هه‌نار گۆمه‌شینی ئه‌م رۆ وه‌ک هه‌موو رۆژه‌کانی تر دوای داگیرساندنی کۆمپوته‌ره‌که‌م خه‌تی ئینترتێتم کرده‌وه‌ یه‌کسه‌ر کلیکم له‌سه‌ر کوردستانپۆست کرد چه‌ند بابه‌ته‌کم چاو پێداخشاند . له‌ناو بابه‌ته‌کان که‌ زۆرسه‌رنجی راکێشام نوسینی به‌رێز کاک (سامان حاجی کریم) بوو له‌ژێر ناونیشانی (چۆن کۆسره‌ت ده‌بێت به‌ گیڤارا؟) بابه‌ته‌که‌یم به‌تاواوه‌تی خوێنده‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی لینکی سایتێکی دانابوو .
کاک سامان هه‌ر چۆنه‌ک بیر ده‌کاته‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ شوپهاندنی که‌سایه‌تیه‌کان ئه‌وه‌ ئازاده‌ من گله‌یی لێ ناکه‌م . به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ سوپاسیشی ده‌که‌م چونکه‌ به‌هۆی کاک سامانه‌وه‌ من بابه‌تی داستانی سماقولیم ده‌ست که‌وت.
به‌هه‌ر حال تا ئه‌و کات من نه‌م زانیبوو که‌ سایده‌ک هه‌یه‌ به‌ناوی گیڤارای کورد . بۆ یه‌که‌م جار کلیکم له‌ سه‌ر کرد . یه‌که‌مین بابه‌ت که‌ له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ دانراوه‌ .
دوای خوێندنه‌وه‌م له‌ بابه‌ته‌که‌ کاکی نوسه‌ر وا ده‌رده‌که‌رێت که‌ ئه‌و به‌رێزه‌ ته‌نها هه‌ولی داوه‌ به‌ شانو بالی کاک کۆسره‌ت دا هه‌ل بدات . ئه‌ویش هه‌قی خۆیتی و ئازاده‌ . به‌لام نابێت هه‌قی لایه‌نی دیکه‌ش فه‌رامۆش بکات .خۆ من هیچ کات نکۆلی له‌وه‌ ناکه‌م که‌ کاک کۆسره‌ت چه‌نده‌ بوێرو لێهاتو بووه هه‌روه‌ها رێزی تایبه‌تیشی هه‌یه‌ له‌لای خۆموو که‌سو کارم. ئه‌ویش به‌ هۆی ناسینی له‌ نزیکه‌وه‌یه‌ .

لێره‌دا من دێمه‌ ناو داستانی سماقولی
ناوی سما قولی له‌ ئیسماحیله‌ ره‌ش هاتوه‌ .دوای هاتنی له‌شکری ئسلام بۆ ناوچه‌که‌ و داگیرکردنی ئه‌و ناوه‌ی لێندراوه‌ (.سمه‌) کورتکراوه‌ی ئیسماحیله‌ (قولیش) نازناوه‌که‌یتی واته‌ (ره‌ش) .دوای شه‌رو پێکدادانه‌کی سه‌خت ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌که‌ته‌ به‌ر ده‌ستی له‌شکری ئسلام و ئسماحیله‌ ره‌شیش ده‌کوژرێت . تا ئێستاش ئه‌و دۆله‌ هه‌ر به‌ ناوی سما قولی ناو ده‌برێت. له‌ روی جوگرافیه‌وه‌ به‌راستی زۆر جان رونت کردیته‌وه‌ .ده‌سته‌کانت خۆش وه‌ له‌ روی به‌رو بومی کشتو کالیه‌وه‌ش هه‌ر ناوچه‌کی به‌ خێرو بێره‌ . به‌ نیسبه‌ت به‌ سامانی سروشتی زۆر ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ روه‌که‌ کێویه‌کان و دار به‌رو سپینداری به‌رزو ره‌زو باخ وه‌ له‌ هه‌نده‌ک شوێن سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌و کانیاوی گۆگردیشی لێیه‌.دیاره‌ ئه‌و به‌رێزه‌ له‌ بیری چوه‌ .ئه‌وه‌ من لێره‌دا به‌ بیری ده‌ینمه‌وه‌. دیاره‌ برای نوسه‌ر هه‌ر به‌ته‌نها ئه‌وه‌ی بیر نه‌چوه‌ .له‌بیری کردیه‌ که‌ یه‌که‌م ده‌ست کردنه‌وه‌ گورز وه‌شاندن له‌ دوژمن هاورێیانی شوعی بوون حه‌مه‌حلاق له‌گه‌ل چه‌ند هاورێیه‌ک له‌وسه‌ر جاده‌ی که‌ له‌ گۆمه‌سپانه‌وه‌ دێت بۆ سماقولی . ئه‌وه‌ش به‌ شاهێدی هه‌موو لایه‌ک بوو ده‌ستیش گیرا به‌ سه‌ر چه‌ند سه‌یاره‌کی دوژمن وه‌ چه‌ند سه‌یاره‌کیشیان سوتاند . من پێم باشه‌ که‌ باس له‌ روداوێک یان داستانێک ده‌کرێت ده‌بێت وه‌ک خۆی بنوسرێته‌وه‌ به‌بێ زیاد وکه‌م مادام مێژویین . راسته‌ براده‌رانی یه‌کیه‌تی به‌سه‌ر په‌رشتی راسته‌و خۆی کاک کۆسره‌ت به‌لام هێزو لایه‌نی دیکه‌ش رۆلی زۆر قاره‌مانانه‌یان بینی . من به‌ بیرم دێت کاتێک له‌ شه‌ری سماقولی سه‌نگه‌رمان له‌ ته‌نیشت سه‌نگه‌ری شه‌هید ده‌شتی بوو ئێواره‌کیان کاک کۆسره‌ت هاته‌ لامان به‌ زمانی خۆی گوتی هاورێیانی حزبی شوعی یسپاتان کرد که‌ چنده‌ قاره‌مانن مێژو ئه‌وه‌ی نابێت بیر بچێته‌وه‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ بو چه‌ند چاره‌ک سه‌نگه‌ره‌کانی برایانی یه‌کیه‌تی ده‌گیران له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه‌ یه‌ک سه‌ر دکتۆر عادل و کاروان و شاخه‌وان که‌ سێ فه‌رمانده‌ی شوعی بون هێرشیان ده‌کرده‌وه‌ و دوباره‌ ده‌یان خسته‌وه‌ ژێر کۆنترۆلی پێشمه‌رگه‌وه‌ . خۆ ئه‌وانه‌ی به‌ژداری ئه‌و داستانه‌ بون ئه‌و راستیه‌ باش ده‌زانن. به‌لام برای نوسه‌ر ته‌نها له‌یه‌ک رسته‌ ناوی شوعی دێنیت . ئه‌وه‌ش وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆریت له‌خۆت کردبیت ئه‌وه‌نده‌ش بنوسیت. دیسان وته‌کی خۆی کاک کۆسره‌ت . من له‌سه‌ر چیای به‌نه‌ باوێی بوم ته‌نها به‌ینی ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی منی لێ بوم له‌گه‌ل ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی که‌ ده‌شتی لێ شه‌هید بوو ره‌نگه‌ هه‌ر 100 مه‌تر ده‌بوو ژماره‌مان نزیکه‌ی 17 پ م ده‌بو که‌ هه‌ر 50 مه‌ترێک یان گردێک که‌متر یان زیاتر له‌و ژماره‌ پ م لێ بوو به‌ر پرسه‌که‌م ئه‌بو ئه‌حرار هاته‌ لام گوتی هاورێ من و تۆ ده‌چینه‌ خواره‌وه‌ ملازم شوان داوای کردوین . ملازم شوان به‌ر پرسی هه‌موو هێزی پ م شوعی بو خالکی گوندی داربه‌سه‌ره‌ی سه‌ر به‌ کۆێ یه‌ ره‌نگه‌ خزمایه‌تیشیان هه‌بێت له‌گه‌ل کاژ ژۆسره‌ت. که‌ گه‌یشتینه‌ خواره‌وه‌ پاش که‌مێک ملازم شوان مامه‌کی پێچراوی بچوککراوی دامێ گوتی ئه‌مه‌ بده‌ کاک کۆسره‌ت خۆشتی پێبناسێنه‌ با بزانێت تۆ گۆمه‌شینیت له‌ راستی دا من له‌و نهێنیه‌ نه‌گه‌شتم که‌ بۆچی کاک کۆسره‌ت بزانیت من گۆمه‌شینیم. دوو ئێستریش له‌گه‌ل خۆتان ببه‌ن مه‌فره‌زه‌کی 4 که‌سیمان پێکهینا به‌ره‌و مالی کاک کۆسره‌ت به‌رێکه‌تین . هه‌ر که‌ گه‌شتین کاک کۆسره‌ت خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ وه‌ستابو شه‌هید بله‌ شه‌ل گوتی که‌ ته‌وقه‌مان له‌گه‌ل کرد ئه‌وجا خۆت بناسێنه‌ بلێ من گۆمه‌شینیم . ره‌نگه‌ وشه‌ی نهێنی بوبێت . کاک کۆسره‌تمان دییت چاوه‌کانی سور هه‌لگه‌رابون بێخه‌وی و هیلاکیه‌کی زۆری پێوه‌ دیار بوو . دوای ته‌وقه‌و خۆناساندن نامه‌که‌شم دایه‌ چاوه‌کی پێداخشاند نامه‌که‌ی جوان قه‌د کرده‌وه‌ و گوتی به‌سه‌ر چاو ئێوه‌ی حزبی شوعی برای ئێمه‌ن هیچ خه‌متان نه‌بێت تا یه‌ک فیشه‌کمان مابێت به‌ یه‌که‌وه‌ ده‌ی ته‌قێنین . دیاره‌ ناوه‌رۆکی نامه‌که‌ داواکاری فیشه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بوه‌ . به‌هه‌ر حال باری دوو ئێستر بارمان بار کرد به‌ر له‌وه‌ی به‌رێ بکه‌وین یه‌ک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی کاک کۆسره‌ت هاته‌ لامان گۆتی له‌ مالی کاک کۆسره‌ت هادیسه‌ک روی داوه‌ به‌لام نازانین تازیه‌ داده‌نێن یان نا بله‌ش گوتی هادیسه‌ی چی ؟ گوتی 2 کوری کاک کۆسره‌ت شه‌هید بوه‌ . ئێمه‌ زۆر پێ نار‌هه‌ت بوین . به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ کاتێک که‌سێک ئازیزه‌کی له‌ده‌ست ده‌دات زۆر پێ تێک ده‌چیت که‌چی کاک کۆسره‌ت هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌ بایه‌و نه‌بارن ته‌قه‌ی سه‌ری ده‌هات کۆنترۆل و سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی

شه‌ره‌که‌شی ده‌کرد. پاشان ئێمه‌ زانیمان که‌ له‌ماله‌که‌ی خۆیان کوره‌که‌ی گوله‌ی له‌ده‌ست ده‌رچوه‌و له‌ براکانی خۆی داوه‌ . به‌داخه‌وه‌ نه‌ده‌بو من ئه‌و برینه‌ی بکولێنمه‌وه‌ به‌لام هه‌ر وه‌ک له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێکرد که‌ ده‌بێت مێژو وه‌ک خۆی باس له‌ داستان و روداوه‌کان بکات . من لێره‌ داوای لێبوردن له‌ کاک کۆسره‌تده‌که‌م .

له‌ به‌شه‌کی دیکه‌ کاکی نوسه‌ری داستانی سماقولی ده‌لێت که‌ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن . له‌ راستیدا له‌وه‌ش هه‌نده‌ک شتی بیر چۆته‌وه‌ . وه‌ک خۆی نیه‌ .

له‌ راستیدا دوای به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی 13 رۆژ هێزی پ م شکان پاشه‌کشه‌مان کرد بۆ ماوه‌ی 8 رۆژ ناوچه‌که‌مان به‌ جێ هێشت . ئه‌وه‌ له‌کاتێک دابوو که‌ سه‌نگه‌ری شه‌هید ده‌شتی گیرا که‌ به‌رزترین لوتکه‌ بو له‌ چیای به‌نه‌ باوێی . هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن که‌ خیانه‌ت له‌ ده‌شتی کراوه‌ و یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی ده‌شتی خۆی ده‌شتی شه‌هید کردوه‌ . به‌لام من ناتوانم بلێم وایه‌ . به‌ هه‌ر حال شه‌هید بونی ده‌شتی بوه‌ هۆکار بۆ به‌زینمان له‌ دۆلی سماقولی . خۆی یادی به‌ خێر شه‌هید ده‌شتی زیاتر له‌ 25 پێشمه‌رگه‌ی له‌گه‌ل بو به‌لام کاتێک که‌ ئاخر هێرشمان کرایه‌ سه‌ر زیاتر ته‌رکیزیان خستبوه‌ سه‌ر سه‌نگه‌ری ده‌شتی و ئێمه‌ . ئه‌وکاته‌ی هێرش ده‌ستی پێ کرد له‌ سه‌نگه‌ری ده‌شتی ته‌نها 4 تا 5 به‌رگری هه‌بو که‌ چی زیاتر له‌ 25 پ م لێ بوو . هه‌ر دوای گرتنی سه‌نگه‌ری ده‌شتیه‌وه‌ ، له‌ سه‌نگه‌ری ده‌شتیه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ ئێمه‌ش ده‌کرا تا ئه‌و کات ئێمه‌ هیچ شه‌هیدێکمان نه‌ بوو ته‌نها به‌ چه‌ند مه‌تره‌ک له‌ منه‌وه‌ دوور گوله‌ تۆپێک له‌ نزیک 2 هاورێمان ته‌قیه‌وه‌ بوه‌ بریندار بونیان ئه‌ ویش یه‌کیان دواتر شه‌هید بو که‌ ناوی شه‌هید ئومێد بو خه‌لکی ناوچه‌ی شه‌مامکێ بو ئه‌وه‌ی تریان هه‌ر به‌ برینداری ماوه‌ ناوی دلاوه‌ر بو . گرتنی سه‌نگه‌ری ده‌شتی پاشن ته‌قه‌ کردن له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه‌ که‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌ی ده‌شتیه‌وه‌ له‌ ئێمه‌ ده‌کرا بوه‌ هۆکاری له‌ ده‌ستدانی دۆلی سماقولی . هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ ئومێد شه‌هید بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زالامه‌کی زۆر به‌ هه‌یکه‌ل بو نه‌مان توانی له‌ چیای به‌نه‌باوێی بیهێنینه‌ خواره‌وه‌ حزب بریاری دا بۆ ماوه‌کی کاتی له‌ بن لێواری شاخه‌کمان دانا و چه‌ند دارو به‌ردێکیشمان پێوه‌ هه‌ر په‌ستارد تا گیان له‌به‌ر لاشه‌که‌ی حه‌دم نه‌که‌ن دوای 8 رۆژ جارێکیتر ته‌رمه‌که‌مان گواسته‌وه‌ ته‌سلیم به‌ که‌سو کاری کراوه‌. مه‌به‌ستی من لێره‌دا ئه‌وه‌ بوه‌ که‌ داستانی سماقولی زۆر داستانێکی که‌م وێنه‌بوه‌ ده‌کرێت شتی زۆر باشتری بۆ بکرێت ، وه‌ک رۆژه‌ک له‌ رۆژان بکرێته‌ فیلمێکی سینه‌مای زۆر به‌ نرخ . ئه‌وه‌ش ده‌که‌مه‌ پێشنیار با کاک کۆسره‌ت هه‌ولی بۆ بدات .

دڵ و سینگم فراوانه‌ بۆ ره‌خنه‌ی هه‌ر لایه‌ک. به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ له‌ هه‌ر که‌موو کوریه‌ک له‌ شێوازی نوسین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە