بۆچى هەوڵ دەدرێت بارزان سەیدكاكە بكرێت بە گەندەڵ؟
Monday, 13/06/2011, 12:00
ئەو كەسانەى پرو پاگەندەى بێ بەڵگە بۆ بارزان سەیدكاكە دروست دەكەن لایەنیكى ناو پارتى فەرمانى پێ كردوون چونكە دەیانەوێت لەم رێگەوە تۆڵە لە بنەماڵەى سەید كاكە بكەنەوە هەموومان بیرمانە لەم چەند ساڵەى رابردوو سەیدكاكە لە زۆربەى گۆڤار و ڕۆزٌنامە و هەتا لە نێو پەرلەمان دا رەخنەى زۆر توندى لە مەسعود بارزانى و پارتى گرت لەسەر تاوانەكانیان وە بارزان سەیدكاكە لەم ماوەى كە قایمقام بوو چەندین جار دزٌى لقى 23 وەستا لەسەر دەستێوەردان لە كاروبارى ئیدارى شارەكە و گرتنى چەند شەقامێك كە خەڵكى مەخمور شاهێدن چۆن لقى 23 وەستاند لە كارە قێزەونەكان لە كاتی بوونى بە قایمقام چەند بەرپرسێكى شارەكەى لە سەر كار لابرد كە لقى 23 دەیویست بمێننەوە وە چەندەها هۆكارى ترى لەم جۆرە هەیە كە واى كردووە پروپاگەندەى بێ بنەما بۆ بارزان سەیدكاكە درووست بكرێت هیوادارم هەركەسێك بەڵگەى باوەرپێكراوى لەسەر بارزان سەیدكاكە هەیە با نیشانى بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست