کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نهێنی پشیوانی تاڵەبانی بۆ بەشار ئەسەدو پەردەیەکی ئاشکرای گەمە سیاسی یەکان

Sunday, 14/08/2011, 12:00





لەم چەند رۆژەی رابوردوودا ،هەموو هەواڵی پشتگیری جەلال تاڵەبانیمان بیست کە پێشکەش بە رژێمەکەی بەشار ئەسەدی کردووە ولەوانە یە زۆر بەی زۆرمان بە لامانەوە سەیر نەبووبێ کە تاڵەبانی کاری وای کردووە.هیچ جێ ی سەر سورمانیشمان نە بووبێ. هۆکەشی ئەوەیە کە ئەم کارە دزێوو پۆخڵانە هەر لە یەکێ کی وەك تاڵەبانی ئەوەشێتەوە،کەچی ئەم هەواڵە داخی داینێ وزیاتر پەستی کردین. ئەوەی لە دوور و نزیکەوە تاڵە بانی بناسێ ،ئەزانێ کە پیاوی هانوکەیە وبیر لە داهاتوو ناکاتەووەو بەخەیاڵیشیدا نایە چی دوای ئەو ساتە رووئەدا ،کابرایەکی هەلپەرست و تا بڵێی گزگلە .هەموو کات لە خۆ بچوککردنەوەدایەو ورێزی خۆی لەوەدا ئەبینێتەوە کە بچوک بێ وئاواتی هەرە گەورەشی ئەوەیە بێگانە لێی رازی بێت .بەڵام بەداخەوە ئەم کارەکتەرە بەتەواوی پێچ ئەبێتەوە لەگەڵ هاونیشتمانیانی خۆی وهاو نەتەوەی خۆی ،چونکە بەرامبەریان شێری مەیدانەو گەورەی گەورەکانە وگەر هەڵەش بێت ئەستەمە پێ لە هەڵەکانی بنێ و بۆ جارێکیش لە ژیانی پڕ کەموکورتی سیاسی دا داوای لێبوردنی لە کورد نەکردووە و کەسایەتی یەکی ژمارە یەکی هەیەو دەبێ لە سەرو هەموانەوە بێ چونکە بەهرەمەندەو لە هەموو بوارەکانی جیهان بینی وسیاسەت ودیبلۆماسی وتیۆری وئایدلۆجیادا پشکی شێری بەرکەوتووە`.بە هەر حاڵ گەر بەو پەری راستگۆیانە قسە لەسەر تاڵەبانی بکەین هەندێ کەس ئەڵێن زۆرهەڵەیە کە زمانی زبر بەکاردەهێنین من دەڵێم لەوە هەڵە تر ئەوەیە کە ڕاستی نەڵێی، هەر کە راستیشت ووت ئەوە بتەوێ ونەتەوێ زمانت زبردەبێ.نهێنی پشتی پەردەی ئەم پشتیوانی یەی تاڵەبانی بۆ بەشار بەکورتی لە میانەی هەوڵێکی دورودرێژە کە حوکومەتی عێراقی لەگەڵ ئێراندا داویەتی .ئاشکرایە زۆربەی ئەو چەکدارانەی لە سەر خاکی عێراقن ودژ بە ئەمەریکیەکان و لایەنگرانیانن،بەشێوەیەك لە شێوەکان سەر بە ئێرانن و پارەو چەك وتەقەمەنی لە ئێرانەوە وەردەگرن.لە میانەی هەوڵی بەردەوامی عێراق بۆ قایلکردنی ئێران لە وازهێنانی لە پشتگیریکردن وفەرمانکردنی بۆ ئەم چەکدارانە،هەفتەی پێشوو وەفدێکی باڵای حوکومی بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لەگەڵ بەرپرسی پاسدارن بۆ دۆسێی عیراق و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئێرانی کۆبۆتەوەو لەو کۆبونەویەدا گەیشتونەتە رێکەوتن نامەیەك بە پێی ئەو رێکەوتن نامەیە بریارە ئێران فەرمان بدا بە چەکدارەکان کە کردەوەی چەکداری لە دژی ئەمەریکی وسوپای عیراقی بوەستێنن بەرامبەر ئەوەی بەغداد هەوڵی جدی بدات لەگەڵ ئەمریکیەکان بۆکەم کردنەوەی گوشاری سیاسی دژ بە سوریا وواز لە بانگەشەی روخانی بهێنێ وتەنها تیشک بخاتە سەر چاکسازی وکرانەووە بە مرجێکیش کە تاڵەبانی ومالیکی هەموو یارمەتیەك پێشکەش بە سوریا بکەن بۆ کپکردنی خۆپیشاندەران وسەرکوتکردنی ئاژاوەگێران .شایەنی باسە بە پێی ئەم رێکەوتن نامەیە بێجگە لە یارمەتی رژێمی سوریا بە پارەو نەوت دەبێ بەغدا بەهەموو توانایەکەوە پشتگیری سوریا بکات.ئا ئەمە نهێنی ئەو پشتگیریەن کە تاڵەبانی ومالیکی بۆ بەشار ئەسەدیان کردووە ،بەمەش تاڵەبانی بۆ جارێکی تر شەرمەزاری بۆ خۆی هێنا وبە سیاسەتێکی دۆراوو دەیەوێ پەرژەوندی عێراقی عەرەبی بپارێزێ و کوردستانیش لەم لاوە لەژێر تۆپبارانی رژێمی نائیسلامی ئێراندایە کەچی مێشێکیش میوانی نی یە


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە