هەلە گەورەکانی کورد لە ئێستا و رابردوودا... پەرچە پلانێ بەرامبەر ئۆپەراسێۆنی دیجلە
Saturday, 24/11/2012, 12:00
کورد لەوەتەی لەگێژاوی سیاسەت کردنە بۆ گرتنە دەستی چارەنووسی خۆی و لەوەتی خەبات بۆ قەوارەیکی سەربەخۆ دەکات دەیان و بگرە سەدان جار هەلی زێرینی بۆ هەڵکەوتووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی . لەمێژووی نزیکی شۆرشی کورد بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی لەسەدەی رابردوودا لەئاکامی ئاڵۆزیەکانی حکومەتی عیراقی و کودەتا بەردەوامەکانی پارتە عەربی و کەسایەتی یە سەربازی یەکان بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵات لە دوای روخانی رژێمی پاشایەتییەوە تا کو مالکی ،هەلی بەردەوام هەبووە بۆ گەیشتن بە ئامانجی نەتەوەیی و دەسکەوتی بێوێنەی سیاسی ، بەڵام ئەوەی کە ئامادەنەبووە تەنها کەمێك ئازایەتی و سیاستی دورست و رەهەندێکی مەعریفی و پێشبینی یەکی ئایندەی ئامادەکراوو بۆ نەوە کانی داهاتوو،
لە دوای ساڵی ١٩٦٠ ، ئاغاکانی ناوەچەکانی کوردستان بەتێکرا ، وەك نارەزایی یەك بەچەك بەرنگاری یاسای چاكکاری کوشتوکاڵی (ئیسلاحی زراعی) بوونەوە ، ئەم بەرنگاری بوونەوەیە وەرگێردرایە سەر کردار و لە چەند ناوچەیەك لە پۆلیس و مەخفەرەکانی دەوڵەتی عەبد والکریم قاسم پاکرایەوە و چەند دەربەندو جادەیەکیشیان کۆنترۆڵ کرد ، ئەو کاتەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق هاوپەیمانی قاسم بو لە پێکهێنای دەوڵەتی عێراقی ، چەند ئیمتیازێکی باشیان بەرکەوتبوو ، کە ببوە هۆی کپ کردنی لایەنی کوردی و دەرنەبرینی نارەزایی ، هەر بۆیە قاسمی یەکان زۆر کاری نارەوایان دەکرد بەڵام هیچ پەرچە کردارێك لە لایەن پارتی نائەبینرا. تا کار گەیشتە ئەوەی زۆر بەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لەلایەن دادگای عێراقەوە لەسەر لیستی داواکارەکان بوون ،چەند کەسێکیشیان دوورخرابوونەوە بۆ باشوور ، پر چەكکردنی جاشەکان هەرچەند پێشتریش دەستی پێکردبوو بەڵام لەو کاتەدا لە رادەبەدەر بوو ، جێی ئاماژە پێکردنە کە زۆر بەی زۆری ئەو سەرەك جاشانە لە رێی مەحمود ئاغای زیباری یەوە بووە ، کە ئەکاتە باپیرەی مەسعود بەرزانی ،
(ئەم پەیوەندیی یە نزیکەی مەلا مستەفا لەگەڵ سەرۆك جاشێکی رەسەن و دواتریش کە مەسعود بەرزانی بوە بەرهەمی ئەم پەیوەندی یە، زۆر کاریگەری خراپی لەسەر رەوتی شۆرشی کوردی بووە) ،
ئەم هۆیانە ودەیان هۆی تر وای لە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بچێتە پاڵ چەکداری ئاغاکان و شۆرشی گەورە بەر پابوو ،،واتا پارتی دوای ئاغاکان کەوت بۆ هەڵگیرسانی شۆرش . ئەوەی کە رویدا کورد بەلێشاو پەیوەندیان بە شۆرشی چەکداریەوە کرد چونکە پروپاگەندەی پارتی لەسەر وەتەری نەتەوایەتی زۆر گەورەو بڵاوو بوو . بەهەمان شێوە ی سەردەمی ئێستا لەکاتی کێشەگەورەکاندا ،بەوەش شۆرشی کورد گەیشتە ئاستێ کە هێزێکی واگەورەی لێدورست بوو لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی و ناوچەیی پەیوەندی پێوەدەکراو هاوکاری دەکرا ،ببوە لایەنێکی کاریگەری هاوکێشە سیاسی یەکان و کارتێکی فشاری کاریگەر بوو لەسەر عێراق و ناوچەکەش ، ئالەو کاتەدا وەك بەرێز عیسمەت شەریف ڤانلی بەنامەیەك پارتی دیموکرات و مەلا مستەفای ئاگادار کردبووە ، باشترین هەل بوو بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی چونکە لە دەستوری کاتی هاتبوو کە کوردو عەرەب هاوبەشن لە دەوڵەتی عیراق ، بەمانایەکی تر کورد گەلێکی جیاوازە لە عەرب و مافی خۆیانە خاوەن دەوڵەت و کیانی خۆیان بن ، لە کاتێکدا بەرێز ڤانلی مانیڤێستی کارکردن وراگەیاندنی دەوڵەتیشی نوسیبوەوە . بەڵام مەلا مستەفا نەك دەوڵەتی کوردی رانەگەیاند بەڵکو کوردیشی کردە قوربانی بەرژەوەندی تایبەت و ئاغای ئێرانی .
ئێستاش ئەم ئاڵۆزی یەی کە کەوتۆتە نێوان هەریمی کوردستان و یان باشتر و راستتر بڵێم مەسعود و مالکی هەر چەند سینارێویەکی ئەمەریکی یە و بۆ پێویستی و بەهانەی گەرانەوەی هێزی ئەمەریکا بەرپابووە ، بەڵام هەلێکی زێرینیشە بۆ پتەو کردنی شوێن و جێی کورد لە ناوچە فەرامۆشکراوەکانیش . بەڵام کوا ئەو کەسانەی کە دەسەڵاتی بریاردانیان هەیەو پلانێك دانێن ودژە پلانیش بۆ پلانی بەرامبەر ئامادەبکەن و هاوکێشەکان هانووکەی بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی بشكێننەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست