کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مانگى هه‌نگوينى پارتى گۆران به‌چى ده‌گات؟

Thursday, 18/09/2014, 12:00



زۆر به‌داخه‌وه‌ بۆ سياسه‌تى كوردستان وئه‌و گه‌مه‌يه‌ى كه‌ پارتى ده‌يكات وبه‌هۆيه‌وه‌ سه‌رجه‌م حزبه‌كانى كردوه‌ به‌پاشكۆ و وابه‌سته‌ى خۆى،به‌جۆرێك به‌بێ پرس و ره‌ئى ئه‌وهيچ حزبێكى سياسى كوردستان نابزوێن و ، له‌سه‌رجه‌م پرسه‌ هه‌ستيار و چاره‌نووس سازه‌كاندا، حساب بۆ هيچ لايه‌نێك ناكات،زۆر بێ باكانه‌ سياسه‌تى چه‌واشه‌كاريانه‌ى خۆى پياده‌ده‌كات. له‌گه‌لَ ئه‌و هه‌موو تاوان و ناپاكى و خيانه‌ته‌شدا كه‌چى ژماره‌ى كورسى و نفوسى ده‌سه‌لاَتى به‌ته‌زوير و فريو دان زياد ده‌كات، له‌كاتێكدا هه‌موو پێشبينيمان ده‌كرد كه‌ له‌پاش ئه‌و هه‌موو ناپاكى وچه‌واشه‌كاريانه‌، ئيدى شتێك نامێنێته‌وه‌ به‌ناوى پارتى و بارزانى،كه‌چى به‌داخه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ كه‌وته‌وه‌،به‌و سياسه‌ته‌ ساخه‌ته‌و روو زه‌رديانه‌ى،چۆن بۆ ماوه‌يه‌ى چه‌ند سالَێك له‌ژێر ناوى هاوپه‌يمانى ستراتيژى و له‌سه‌ر حسابى يه‌كێتى پێگه‌و پايه‌ى خۆى مه‌حكه‌م كرد، خۆيكرده‌ يه‌كه‌م پارتى باشور،پاشانيش پولێكى به‌يه‌كێتى يه‌وه‌ ناو په‌راوێزى خست، ئێستاش هه‌موو ده‌بينين وا گێمێكى ترى ئه‌و گه‌مه‌يه‌ ده‌ستى پێكردوه‌ ،ئه‌مجاره‌يان له‌گه‌لَ بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان و نه‌وشيروان مسته‌فادايه‌ وده‌خوازێت ئه‌م جاره‌ش به‌هاوكارى و پشتيوانى ئه‌وان چه‌ند سالَێكى تريش ميلله‌ت فريو بدات و،له‌سه‌ر كورسى حوكم بمێنێته‌وه‌، خوا هه‌لَناگرێت ديداره‌ نهێنيه‌كانى نێوان نه‌وشيروان و مه‌سعود ئاكامى هه‌بوو،به‌تايبه‌ت بۆ ئه‌م سات و كاته‌ى كه‌ پارتى سياسه‌تێكى دوفاقى په‌يره‌و ده‌كات له‌سه‌رێك له‌دژى كورد و بزافه‌كه‌ى له‌باكور و رۆژئاوا ده‌جه‌نگێت، له‌سه‌رێكيش به‌پێى رێنمايى و ئاماژه‌ى دوژمنان جوولَه‌ ده‌كات و خواست و مه‌راميان دێنێته‌ دى. كه‌چى ئه‌مجاره‌ش كه‌ خيانه‌تى پارتى و ناپاكى يه‌كه‌ى گه‌يشتبوونه‌ لووتكه‌، وه‌ها مه‌زنده‌ ده‌كرا كه‌ بزوتنه‌وه‌ ئۆپۆزسيۆنه‌ ده‌م گه‌رمه‌كه‌ى كورد، دونيا له‌پارتى بكاته‌ چه‌رمى چۆله‌كه‌،وه‌لێ ئه‌وانيش كه‌وتنه‌ ژيّر ته‌ئسيرو سياسه‌تى پارتى و پۆسته‌كانى و، تاكه‌ يه‌ك وشه‌ش چى يه‌ له‌زاريان نه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌جێگه‌ى ئه‌وانه‌ش رێك له‌31ى ئابدا هاتن كۆمه‌لَێك ناوى خانه‌نشيى ناموسته‌حه‌قيان له‌ ميدياكاندا بلاَو كرده‌وه‌، به‌مه‌ش ئه‌و تاوان و خيانه‌ته‌يان له‌بيرى ميلله‌ت بردوه‌ ،هێنده‌ى ديكه‌ ئه‌و ناپاكيه‌يان له‌هزرماندا كالَ كرده‌وه‌.
بۆئه‌وه‌شى زياتر و زۆرتر پارتى له‌سه‌ر حسابى گۆرِان خۆى به‌رێته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌وانيش به‌ده‌ردى يه‌كێتى و هاوپه‌يمانه‌كانى به‌رێت، له‌تازه‌ترين قسه‌يدا نێچيرڤان بارزانى ده‌لَێت گۆرِان هاوپه‌يمانى راسته‌قيه‌نيه‌و پێشتر به‌هه‌لَه‌ له‌هه‌لَوێستى گۆرِان گه‌يشتوين، ئه‌مه‌ش جگه‌له‌ دروستكردنى تابوتێكى نوێ بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان وبچوكردنه‌وه‌ ناشيرينكردنى له‌پێش چاوى خه‌لَك هيچ شتێكى ديكه‌ نى يه‌،لايه‌نى به‌رامبه‌ريش به‌نه‌وشيروانيشه‌وه‌ بسكه‌ى سمێلَيان دێت و چاوه‌رِوانى ئيمتياز و پۆستى زياترن، له‌تازه‌ترين هه‌لَوێستيشدا سه‌باره‌ت به‌ پرسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ليستى پارتى ئامۆژگاريكراون كه‌ ده‌نگ به‌گۆرِان بده‌ن و هه‌ولَى سه‌رخستنى بده‌ن.
ئه‌وه‌ى كه‌زياتر مه‌به‌ستمه‌ بيلَێم و وه‌بير نه‌وشيروان و پالَه‌وانانى 17ى شوباتى بهێنمه‌وه‌. ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پارتى هه‌ر پارتيه‌كه‌ى شۆرِى چه‌واشه‌يه‌، هه‌ر پالَه‌وانى ئاشبه‌تالَه‌ و، هه‌ر خولَقێنه‌رى كاره‌ساتى هه‌كارى يه‌،پارتى قياده‌ موئه‌قه‌ته‌يه‌، ئه‌و پارتى يه‌يه‌ كه‌ نه‌وشيروان مسته‌فا له‌ زنجيره‌ بيره‌وه‌ريه‌كانيدا به‌وردو درشتى پارتى پێناساندوين و سه‌رجه‌م كاره‌ ناشيرين و خيانه‌ت و تاوانه‌كانى به‌به‌لَگه‌وه‌ خستۆته‌ روو، به‌س تێناگه‌م خێره‌ له‌گه‌لَ ئه‌وه‌ى پارتى و مه‌سعود رۆژانه‌ له‌سه‌ر حسابى كوردو ميلله‌ته‌كه‌ى خيانه‌ت و ناپاكى كه‌لَه‌كه‌ ده‌كه‌نو،به‌وپه‌رِى بێ منه‌تيشه‌وه‌ ده‌يكه‌نه‌ شانازىو ده‌ستكه‌وت.سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش گۆرِان وبزوتنه‌وه‌كه‌ى وه‌ها قرِو قه‌پيان لێكردوه‌، له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناهه‌قى و زولَم تاوانانه‌ى كه‌ پارتى و ده‌سه‌لاَته‌كه‌ى ده‌يكات، فزه‌ ناكه‌ن، ئه‌وه‌تا ده‌بينين مووچه‌ نادرێت، سه‌رجه‌م سلفه‌ و پرۆژه‌كان په‌كيان كه‌وتوه‌، بمانه‌وێت يان نا به‌رپرسى يه‌كه‌مى ئه‌و كارانه‌ش خودى وه‌زيرى دارايى يه‌ كه‌ سه‌ر به‌بزووتنه‌وه‌ى گۆرِانه‌، به‌مه‌ش جارێكى ديكه‌ ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ى خۆى به‌سه‌ر ئه‌وانداسرِى، بۆخۆشى وه‌ك به‌رزه‌كى بابان لێى قوتاربوو.
دواترين سياسه‌ت و فريودان و له‌خشته‌بردني پارتيش كه‌زۆرێك دركيان پێ نه‌كردوه‌، نه‌چوونى وه‌زيرى دارايى (رۆژ شاوه‌يس) بۆ به‌غدا وپه‌يوه‌ندى كردنه‌ به‌ پۆسته‌ كه‌يه‌وه‌،كه‌ به‌هۆيه‌وه‌ كێشه‌ى بودجه‌و موچه‌و قه‌يرانى دارايى په‌كى كه‌وتوه‌، وه‌هاش باسده‌كرێت كه‌ به‌چوونى وه‌زيرى دارايى بۆ به‌غدا و واژوكردن له‌سه‌ر نووسراوه‌كانبه‌شى زۆرى كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌كرێن، به‌لاَم پارتى ئاماده‌ نى يه‌ وازوو رێگه‌ به‌ رۆژ شاوه‌يس بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ركاتێك وه‌زير چوو بۆبه‌غدا و واژوى له‌سه‌ر سه‌رفكردنى بودجه‌ و مووچه‌ى هه‌رێم كرد، ئه‌وكاته‌ پارتى ده‌كه‌وێته‌ ئه‌مرى واقيعه‌وه‌، ده‌بێت پايه‌ندى برِياره‌كه‌ى خۆى بێت و نرخى سوته‌مه‌نى و به‌تايبه‌ت به‌نزين وگاز داشكێنێت ،كه‌ چه‌ندين مانگه‌ له‌سه‌ر حسابى گيرفانى شوفێران كه‌لَه‌كه‌ى ده‌كات. ئه‌مه‌ش بۆخۆى زيانێكى گه‌وره‌ به‌ دارايى پارتى ده‌گه‌يه‌نێت.گه‌ر وه‌زعه‌كه‌ وابرِوات وحكومه‌تى ناوه‌ندى پابه‌ند بێت به‌به‌لَێنه‌كانى خۆى و به‌بێ گرفت و كێشه‌ پشكى هه‌رێم و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، ئه‌وكاته‌ چ پارتى و چ گۆرِانى هاوپه‌يمانى مايه‌ پوچ ده‌بن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانى به‌و هه‌موو لووت به‌رزى و خۆبه‌زل زانين وكاريزمايه‌ويه‌وه‌ ،ته‌نگه‌ تاو بووه‌،زوو ده‌نێرێت به‌دوى نه‌وشيرواندا تاله‌و نه‌هامه‌تيه‌ ببێته‌ فرياد ره‌سى.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە