کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌په‌له‌ : لیستى یه‌كگرتوو داوای لێپێچینه‌وه‌ له‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌كات كه‌ سوكایه‌تیان به‌رامبه‌ر میلله‌تى كورد كردووه‌

Thursday, 07/01/2010, 12:00


بغداددواى ئه‌وه‌ى له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندندا بڵاو بوویه‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانتار فه‌وزى ئه‌كره‌م په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌ لیستى سه‌در ،به‌شدارى ڤیستیڤاڵێكى ده‌كات و له‌ ساتى ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا جنێو به‌ مییلله‌تى كورد دراوه‌ ناوبراویش به‌ چه‌پڵه‌ پێشوازى له‌و سوكایه‌تیه‌ كردووه‌ ، لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بریارى داوه‌ له‌ دانیشتنى رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌دا داواى رونكردنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانتارى ناوبراو بكات و گه‌ر دڵنیاش بوون له‌و سوكایه‌تى كردنه‌ به‌ میلله‌تى كورد ئه‌وا داواى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ ناوبراو ده‌كه‌ن

له‌وباره‌یه‌وه‌ دكتۆر محمد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى تایبه‌تیدا بۆ سایتی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند ئێمه‌ وه‌كو لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى ئه‌و جنێودان و سوكایه‌تى كردنه‌مان به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌ته‌كه‌مان قبوڵ نییه‌ و له‌ دانیشتنه‌كانى داهاتوودا به‌ دوادا چوونى بۆ ده‌كه‌ین

ناوبراو رایگه‌یاند گه‌ر ته‌واو دڵنیا بووین ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌و كاره‌ى كردووه‌ ئه‌وا داواى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ ناوبراو ده‌كه‌ین ،چونكه‌ ئێمه‌ خۆمان به‌ نوێنه‌رى میلله‌تى كورد ده‌زانیین و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێمان قبوڵ نییه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌ ژێر هیچ ناوێك و كه‌سێكدا سوكایه‌تى به‌ میلله‌تى كورد بكات و ئێمه‌ وه‌كو لیستى یه‌كگرتوو به‌ دوادا چوونى بۆ ده‌كه‌ین

جێی ئاماژه‌پێ كردنه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندندا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانتار فه‌وزى ئه‌كره‌م به‌شدارى له‌ ڤیستیڤاڵێكدا كردووه‌ و له‌ ساتى به‌رێوه‌چوونى ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا شاعیرێك جنێو به‌ كورد ده‌دات و ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش ئاماده‌ ده‌بێت و چه‌پڵه‌ بۆ شاعیره‌كه‌ لێده‌دات و به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ پیرۆزبایى ئه‌و وتانه‌ى لێ ده‌كات ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كى زۆرى لای لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان دروست كردوو بریارى داوه‌ به‌ دوادا چوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە